"زەحمەتە قبوڵی بكەین، كە بەشێك بین
لەحزبەكانی عەرەبی، چونكە ئێمە عەرەب نینو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-یش
ناوی خۆی بەخۆیەوەیەتی"
بەسەرۆكایەتی مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەمڕۆ 2013/6/22، وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوەو بەمەبەستی بەشداریكردن لەكۆنگرەی هێزە دیموكراتو سۆسیال دیموكراتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرەو ریبات-ی پایتەختی مەغریب بەڕێكەوتن.
كۆنگرەكە، كە سبەی 23/6، بە بەشداری سەرجەم حزبو پارتە دیموكراتو سۆسیال دیموكراتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێتو بەرنامەكانی تائێوارەی 25/6/2013 دەخایەنێت، تیایدا گفتوگۆو بیروڕاگۆڕینەوە، سەبارەت بەپرنسیپەكانی مونەتەداكە دەكرێت، كە لەلایەن مەلا بەختیار-ەوە نوسراوەو داڕێژراوە.
لەلێدوانێكیشدا مەلا بەختیار، سەرۆكی وەفدی یەكێتیی رایگەیاند: "مەبەستی بەشداریكردنمان گفتوگۆكردنە لەسەر ئەو پرنسیپانەی كە بۆ هێزەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستن، كە لەلایەن ئێمەوە نوسراوەو داڕێژراوە".
راشیگەیاند وەك یەكێتیی نیشتمانیی، لەكۆبوونەوەی یەكەمدا كە لەقاهیرە بەڕێوەچوو، تێبینیمان لەسەر ئەوە هەبوو كە ئەم كۆنگرەیە، ناودەنرێت كۆنگرەی حزبەكانی وڵاتانی عەرەبی، بەڵام ئەو پرۆژەیەی ئێمە نوسیومانە، بەناوی حزبە دیموكراتو سۆسیال دیموكراتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست-ەوە، نوسیومانە، بۆیە لەم كۆبوونەوەیەدا، ئەوە دەخەینەوەڕوو، كە دەبێت كۆنگرەكە ناوی هیچ نەتەوەیەكی لەسەر نەبێت، چونكە لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەتەنیا هەر نەتەوەی عەرەب ناژی، بەڵكو نەتەوەی تورك، كورد، فارس، چەركەس، ئەمازیغی، قیبتیو مەسیحییەكانو كۆمەڵێك گەلو نەتەوەی تریش هەن، بۆیە هەقە ناوی ئەم ناوەندە سیاسییە نوێیە، كە بناغەكەی دادەنرێت، ناوێكی مۆدێرنو گونجاو بێت لەگەڵ هەموو پێكهاتەكاندا.
مەلا بەختیار، روونیشیكردەوە: ئەگەر زانیمان گوێمان لێدەگیرێتو ناوێك دەدۆزرێتەوە، كە هەم وڵاتانی عەرەبیو هەم تەواوی وڵاتانو گەلانی رۆژهەڵات بگرێتەوە، ئەوا بێگومان لەم ناوەندە سیاسییەدا بەردەوام دەبین، ئەگەرنا سووربوون لەسەر ئەوەی ناوی ئەم ناوەندە عەرەبی بێت، ئەوا هەڵوێستەیەك لەسەر ئەم بابەتە دەدەكەینو بیر لەوەدەكەینەوە، كە چ بڕیارێك پێویستە! ئایا لەناو ناوەندەكەدا بمێنینەوە؟ یاخود لەدەرەوەی ناوەندەكە هاوكاریان بكەینو ئاواتی سەركەوتنیش بۆ هەر هێزێكی دیموكراتو سۆسیال دیموكرات دەخوازین، كە لەناو عەرەب، تورك، یا فارس-دا بن.
وتیشی: ئێمە عەرەب نینو لەناو وڵاتێكی عەرەبیشدا نین، بەڵكو كوردینو لەوڵاتی كوردستانیشین، بەپێچەوانەشەوە نامانەوێت رێگەیەك بگرینەبەر، كە بەتەواوی رێگە لەگەلانی تریش دابخات، كە لەناوەندێكی ئاوادا ئیشبكەن، بەڵكو دەمانەوێت لەناوەندێكی ئاوادا، دەرگاكان بكەینەوە بۆ نوێنەری حزبو گەلانی دیكە.
سەرۆكی وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی، راشیگەیاند: هیوادارین كە لەم ئەركەدا سەركەوتووبین، ئەگەرنا ئەوا خۆیان سەركەوتووبنو ئێمەش، شێوەیەك لەشێوەكانی هاوكاریان لەگەڵدا دەدۆزینەوە، بەڵام زەحمەتە بەهیچ شێوەیەك قبوڵی بكەین، كە بەشێك بین لەحزبەكانی عەرەبی، چونكە ئێمە عەرەب نینو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-یش ناوی خۆی بەخۆیەوەیەتی، جگە لەوەش پارچەكانی تری كوردستان هەموو حزبیان لەناو تورك، فارسو گەلانی تریشدا هەیە، بۆیە ئەوكاتە ئێمەش بیر لەوەدەكەینەوە، چۆن ناوەندێكی فراوانی تر دروست بكەین، یا لەدروستكردنیدا بەشداربین.
جێی ئاماژەیە، وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێكهاتووە لە مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی سەرۆكایەتی وەفدەكە دەكات، د.جوان ئیحسان، ئەندامی سەركردایەتیو عەبدولڕەزاق فەیلی، لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەو زانا بێستون لەپەیوەندییەكانی دەرەوە.