پزیشكی تایبه‌تی سه‌رپه‌رشتیاری
سه‌رۆك مام جه‌لال و رێگه‌پێدراو بۆ لێدوان له‌سه‌ر ته‌ندروستی سه‌رۆك مام
جه‌لال، رایده‌گه‌یه‌نێت: جه‌نابی مام جه‌لال نه‌چووه بۆ ئه‌ڵمانیا
تارهسمی بگیرێت و ڤیدیۆیی بگیرێت، مام جه‌لال چووه بۆ ئه‌ڵمانیا بۆ
ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت و چاره‌سه‌ره‌كه‌شی زۆر به‌باشی ده‌ڕوات.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا، د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم
پزیشكی تایبه‌تی سه‌رپه‌رشتیاری سه‌رۆك مام جه‌لال و رێگه‌پێدراو بۆ
لێدوان له‌سه‌ر ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال وتی: "خه‌ڵكێكی زۆر به
په‌رۆشن بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان بۆ سه‌ر
كاره‌كه‌ی وه‌ك سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئه‌ركه‌كانی
راپه‌ڕێنێت".
د.نه‌جمه‌دین وتیشی: "له یه‌كه‌م رۆژی ناساغیهكهیهوه تائێستا
به‌رده‌وام ئاگاداربووم، ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی له ته‌ندروستی سه‌رۆك مام
جه‌لال رویداوه، به‌ڕاستی زیاتره له‌وه‌ی كه ئێمه پێشبینیمان ده‌كرد".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "پێشتر ده‌یانوت بۆ وێنه‌ی بڵاونابێته‌وه،
ئه‌وه بوو له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كان وێنه‌ی بڵاوكرایه‌وه كه له باخچه‌ی
نه‌خۆشخانه گرتوومانه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر كاتی ڤیدیۆش
هات، ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین و بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه".
د.نه‌جمه‌دین روونیشیكرده‌وه كه "وه‌ك دكتۆرێك كه قسه ده‌كه‌م،
هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌مه‌وه كه ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال زۆر
به‌ره‌وپێشچووه".
له به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، وتیشی: "هه‌موو كه‌س
تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ش نه‌خۆشیش مافی ئه‌وه‌ی كه چاك
ببێته‌وه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بپارێزرێت، بۆیه ده‌بێت ئێمه‌ش به‌پێی
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه، ره‌چاوی باری ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی بكه‌ین
تا به‌شێوه‌یه‌كی باش چاك ببێته‌وه".