تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

17‏/6‏/2013

روونكردنه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار له‌باره‌ی هه‌واڵنه‌پرسینی شاعیر گه‌وره‌ شێركۆ بێكه‌س

له‌باره‌ی هه‌واڵنه‌پرسینی ته‌ندروستی شێركۆ بێكه‌س شاعیری گه‌وره‌ی گه‌لی كوردستان، سكرتێری رۆژنامه‌وانی مه‌لا به‌ختیار رایده‌گه‌یه‌نێت مه‌لا به‌ختیار به‌تایبه‌ت عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی راسپاردبوو كه‌ له‌نزیكه‌وه‌ سه‌ردانی مامۆستای شاعیر بكات و هه‌روه‌ك هه‌موو جۆره‌ ئاماده‌ییه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی-شی بۆ پێویستییه‌ چاره‌سه‌رییه‌كان راگه‌یاندبوو.
ئه‌مه‌ش ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:
رونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ی كه‌ گوایه‌، به‌ڕێز هه‌ڵۆ-ی كوڕی شاعیری گه‌وره‌ مامۆستا شێركۆ بێكه‌س، گله‌یی له‌ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كردووه‌، به‌وه‌ی كه‌ وه‌ك پێویست له‌هه‌واڵی ته‌ندروستی شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان و باوكی به‌ڕێزیان-یان نه‌پرسیوه‌، ئه‌وا هه‌م بۆ رای گشتی و روونده‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌م بیری به‌ڕێزیشیان ده‌خه‌ینه‌وه‌، كه‌ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، به‌تایبه‌ت عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی، لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی راسپاردبوو، كه‌ له‌نزیكه‌وه‌ سه‌ردانی مامۆستای شاعیر بكات و هه‌روه‌ك هه‌موو جۆره‌ ئاماده‌ییه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی-شی بۆ پێویستییه‌ چاره‌سه‌رییه‌كان راگه‌یاندبوو.

به‌ڵام له‌كاتی سه‌ردانی عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی و به‌بیانوی ئه‌وه‌ی دكتۆری پسپۆڕ رێگه‌نادات، مۆڵه‌تی سه‌ردانیكردنیان پێنه‌دابوو، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌چه‌ندین جار هه‌وڵی قسه‌كردنی له‌گه‌ڵداوه‌.

بۆیه‌ لێره‌وه‌و جارێكی تر، ئومێدی ته‌ندروستییه‌كی باش و به‌زویی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نیشتمان، بۆ شاعیری گه‌وره‌ مامۆستا شێركۆ بێكه‌س ده‌خوازین و هه‌ر خزمه‌تێكیش بۆ شاعیری گه‌وره‌، به‌ئه‌ركی یه‌كێتیی نیشتمانیی ده‌زانین.

   سكرتێری رۆژنامه‌وانی
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی
    16/6/2013