ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی
نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مجاره یه‌كێتی به‌شێوازێكی جیاوازتر‌و
نوێتر دێته كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، به‌بێ هاوپه‌یمانه‌كه‌ی، بۆیه
له هه‌ڵبژاردندا یه‌كێتی كورسی زیاتر‌و زۆر باشتر له دوو هه‌ڵبژاردنی
پێشوو به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
وه‌سفیه به‌نی وه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: یه‌كێتی ئه‌مجاره به‌شێوازێكی جیاوازتر‌و نوێتر دێته كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه, به‌شێوازێك به بێ هاوپه‌یمانه‌كه‌ی، ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ی كه هه‌میشه زیانی بۆ خودی خۆی‌و سودی بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی هه‌بووه، هه‌ڵبژاردنێك كه هه‌ستی لایه‌نگران‌و كادیر‌و ئه‌ندامانی یه‌كێتی به شێوازێكی تر‌و به ههستو جۆشێكی یهكێتییانهو تۆكمه‌تر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو.
نوسیویه‌تی: دڵنیام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه یه‌كێتی كورسی زیاتر‌و زۆر باشتر له دوو هه‌ڵبژاردنی پێشوو ده‌بێ، ئه‌وه‌ی زیاتر دڵخۆشم ده‌كات گه‌نجانی یه‌كێتیه كه زۆر به شێوازێكی گه‌رمووگوڕ هه‌وڵ بۆ پێشخستن‌و سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتییه‌كه‌یان (حزبی شه‌هیدان) ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "یه‌كێتی له‌ئێستادا زۆر حه‌كیمانه مامه‌ڵه له‌گه‌ل گه‌مه سیاسیه‌كان ده‌كات، هه‌ربۆیه له‌م جاره‌دا سوودی له‌رای جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی وهرگرتو له‌هه‌وڵی ئاشتكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كادیر‌و ئه‌ندامانه‌یه كه پێشتر به چه‌ند هۆیه‌ك زوویر بووبوون له حزبه‌كه‌ی خۆیان.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌دا كه بڕیاره 21ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات.