ئارێز عه‌بدولا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، جه‌ختی
كرده‌وه: هه‌ندێك لایه‌ن به‌هێز بونی یه‌كێتی به كه‌م بونه‌وه‌ی سه‌نگی
خۆیان ده‌زانن بۆیه له‌دوای ئاهه‌نگه‌كانی ساڵیادی یه‌كێتی هه‌ندێك لایه‌ن
هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یهكێتیو هه‌ندێك لایه‌نیش له هه‌موو شت‌دا دژ به
یه‌كن ته‌نیا له دژایه‌تی یه‌كێتیدا یه‌ك ده‌گرنه‌وه.
ئارێز عه‌بدولا له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رادیۆی نه‌وا، رایگه‌یاند: له ماوه‌ی چوار ساڵا رابردوو هه‌نگاوی گه‌وره له‌ناو یه‌كێتیدا نراوه‌و له ئێستاش‌و دوای هه‌ڵبژاردنیش به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام دهبینو ره‌خنه‌كانیش ئاسایی وه‌رده‌گرین به‌ڵام دواجار راستیه‌كان بۆ خه‌ڵك ده‌رده‌كه‌وێ.
وتیشی: یه‌كێتی هێزێكه په‌یوه‌ندی به ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه بۆیه ئاسایی یه خه‌ڵكانێكیش قسه بكات، هه‌ندێك نوسه‌ر بۆچونی خۆیان ده‌نوسن كه رێزمان بۆیان هه‌یه‌و خۆشحاڵین كه ره‌خنه‌و پێشنیازه‌كانیان ده‌بینین، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س به مه‌به‌ست قسه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی، به‌ڵام ئه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسهتو بڕیاری یه‌كێتیه‌وه نیه جگه له خودی یهكێتیو ئه‌و ره‌خنه‌و پێشنیازه باشانه‌ی ئاراسته‌مان دهكرێتو سودی لێ وه‌رده‌گرین.
ئارێز عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: یه‌كێتی حزبێكه له كوردستاندا شێوه‌ی نیه له بڕیاردان‌و شهفافیهتو ئازادی‌دا بۆیه لیستی سه‌ربه‌خۆی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه كه ته‌كانێك به دیموكراسی بدات له كوردستان‌و ئه‌وه‌ش بڕیاری راسته‌قینه‌و جێگیره‌و نه‌ك تاكتیك، ده‌شمانه‌وێ هێزو كاریگه‌ری خۆمان بزانین‌و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین‌و بڕواشمان به سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌یه‌و نه فێڵ له خۆمان‌و نه فێڵ له لایه‌نگرانی خۆمان ده‌كه‌ین، رێكهوتنیشمان له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه‌و تا ئه‌و رێكه‌وتانه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا بێت له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بین.
دوپاتیشی كرده‌وه: ئه‌وانه‌ی كه ره‌خنه‌ی ئه‌وه له یه‌كێتی ده‌گرن كه كاندیدی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نیه، ئه‌وه زه‌مینه‌كه ئازاده با خۆیان كاندیدیان هه‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.