تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

23‏/6‏/2013

كەریم ئەحمەد: مام جەلال هەر لەمنداڵیەوە مامۆستای سیاسەت بووە

یەكەم سكرتێری گشتیی حزبی شیوعیی كوردستان، رایدەگەیەنێت: مام جەلال سەرۆك كۆماری عیراق‌و سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هەر لەمنداڵیەوە مامۆستای سیاسەت بووەو باسی لە كیانی كوردی كردووە.
كەریم ئەحمەد یەكەم سكرتێری گشتیی حزبی شیوعیی كوردستان، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ هەفتەنامەی (باس) تیشك دەخاتە سەر  هەنێك هەڵوێستی سەرۆك مام جەلال لەكاتی خوێندكاریداو، دەڵێت: لە كۆنەوە ناكۆكیی مام جەلال لەگەڵ ئێمەی شیوعی لەسەر ئەوە بوو كە ئێمە كورد بە نەتەوە دانانێین.
راشیگەیاندووە: "رۆژێك مام جەلال لەپۆلدا لەمامۆستاكەی پرسیەوە كە كورد ئومەیەیان نا؟ ئەویش لە وەڵامدا، وتویەتی: لەرووی عامەوە كورد ئومەیە، بەس هەندێك شروتی ماوەو ئێستا نوقسانە، ئەوەش جێبەجێ نابێت هەتاكو كورد كیانی سەربەخۆی نەبێت. لەبەرامبەریشدا مام جەلال وتویەتی منیش قەناعەتم وایە".
كەریم ئەحمەد، وتوشیەتی: مام جەلال لەمنداڵیەوە بەئاڕاستەی سیاسی پەروەردە كرابوو، رۆژێك بەسەردان چوومە قوتابخانەی ئولا كە مام جەلال لەوێ دەیخوێند، لەپۆلەكەیان بووم كە مامۆستاكەی چەند پرسیارێكی لە مام جەلال كرد، ئەویش زۆر خێراو لێزانانە وەڵامی دایەوە، مامۆستاكەی بەمنی گۆت خۆ ئەمن مامۆستای وی نیم لەسیاسەتدا، ئەو مامۆستای منە.

روونیشیكردووەتەوە: "كە وتوێژی سیاسیمان دەكرد، هەموو جارێ مام جەلال دەیگۆت مەسەلەی كورد بۆغرنجە (شێواوە)".