
نه‌رمین عوسمان ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند: یه‌كێتی بڕیاریداوه كاندیده‌كانی له‌نێو ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتییه‌وه هه‌ڵبژێردرێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كاندیده‌كان 100% كاندیدی یه‌كێتی بن بریاریش دراوه له 30% كاندیده‌كان بۆ ژنان ته‌رخانكراوه وتیشی: هیچ كهسو به‌رپرسێكی یه‌كێتی ناتوانێت كاندید تایبه‌تی هه‌بێت له ناو یهكێتیو هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه یه‌كێتی زۆرترین كورسی بێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوو یه‌كێتی كاری بۆ ئه‌وه ده‌كرد زۆرترین ده‌نگ بێنێت به‌ڵام ئه‌مجاره كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین زۆرترین كورسی بێنین.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: پێوه‌ره‌كانی دیاركردنی كاندیده‌كان له‌سنوری جوگرافی‌و بازنه‌كانی ههڵبژاردنداو چۆنێتی زه‌مینه‌سازی پێویست بۆ چۆنێتی خۆ پاڵاوتنی كاندیده‌كان دیاری كراوه".