پڕۆژه یاساكه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی سنوری ئیداری
پارێزگاكان ره‌هه‌ندی نیشتمانیی به‌ده‌ست هێناو هاوپه‌یمانیی نیشتمانی-یش
پشتیوانیی ته‌واوی بۆ دووپاتكرده‌وه، خالید شوانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی
له‌نوێنه‌ران رایگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ت
به‌پێداچونه‌وه‌و دروستكردنی سازان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی
ره‌هه‌ندی نیشتمانی‌یان هه‌یه، پڕۆژه یاساكه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال
په‌سه‌ندكرا. ئاشكرایكرد فراكسیۆنی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی پشتیوانیی
ته‌واوی خۆی بۆ ده‌ربڕیوه.
وتیشی: هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
بڕیاردراوه ئه‌و پڕۆژه‌یه وه‌ك یه‌كێك له‌پڕۆژه یاساكان كه‌ره‌هه‌ندی
نیشتمانی‌یان هه‌یه له‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا
له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و هه‌رێمه‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت و
بخرێته ئه‌جێندای دانیشتنه‌كانی نوێنه‌رانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م خوله‌ی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا په‌سه‌ند بكرێت.