وتەبێژی رەسمیی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەو هەواڵەی
رەتكردەوە كە باس لە وازهێنانی د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری
گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و چوار ئەندامی دیكەی مەكتەبی سیاسی،
راشیگەیاند كە لەناو یەكێتیی- دا گفتوگۆی بەردەوام هەیە بە ئاڕاستەی
بەهێزتركردنی یەكێتیی.
ئازاد جندیانی لەبارەی راپۆرتێكی رووداو نێت رايگەیاند، كە ئەو راپۆرتە سەرلەبەری ناڕاستە. هەروا وتیشی: لەناو یەكێتیی- دا، وەك هێزێكی سیاسی زیندووی خاوەن دینامیكییەت لە هەموو ئاستەكانی یەكێتیی- دا گفتوگۆی بەردەوام هەیە بە ئاڕاستەی بەهێزتركردنی یەكێتیی و كاراتركردنی لە مەیدانە جۆراوجۆرەكانی سیاسیەت و بوارەكانی تری كوردایەتی و كوردەواریدا، ئەمەش خەسڵەتێكی باش و جوانی یەكێتییە بە ئاڕاستەی ئایندەبینی و خۆگونجاندن لەگەڵ ئاڕاستەكانی گۆڕانگارییەكانی كۆمەڵگا و جوڵەی مێژوو كە بە خێرایی لە بزواتدان.