لێپرسراوی
ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان،
ڕایده‌گه‌یه‌نێت: پارتی پێشنیازیان كرد ئێمه ده‌ست به هه‌وڵ بكه‌ین‌و
له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن كۆببینه‌وه تا چاره‌یه‌كی ئه‌م دۆخه بكه‌ین‌و، ئێستا
ئێمه له‌به‌رده‌م دوڕیانێكی گه‌وره‌ین، یان ده‌سازێن یان ده‌ترازێین،
هیوادارم كه بسازێین، ده‌ستور بۆ ئه‌وه نیه كه ئێمه‌و پارتی، یان پارتی
به‌ته‌نها یان ئۆپۆزسیۆن به ته‌نها تێی په‌ڕێنێت.
جه‌ختی
كرده‌وه: یه‌كێتیه‌كان سه‌لماندیان چه‌ند په‌رۆشی یه‌كێتی‌و جه‌نابی مام
جه‌لالن‌و قه‌رزارباریان كردین، خرۆشانه‌كه‌شیان ده‌ریشی خست كه خه‌ڵك چۆن
كارلێكیان له‌گه‌ڵ پێگه‌و بڕیار‌و سه‌ربه‌خۆیی یه‌كێتی‌و روداوه‌كان
كردوه‌و په‌یوه‌ندی به گشت پێشهات‌و ڕوداوه‌كانی ئه‌م ساته‌وه هه‌یه
به عێراق‌و ناوچه‌كه‌شه‌وه.
له
به‌رنامه‌ی پانۆرامای كه‌ناڵی كوردسات، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، وتی:
هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتی‌و سۆزی مام جه‌لال وای كردوه خه‌ڵك بگه‌نه ئه‌و
بڕوایه‌ی ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت دیموكراسیه‌ت پته‌وتر بێت‌و كێشه‌كان
چاره‌سه‌ربن‌و كوردانی پارچه‌كانی تر پشتیوانیان بكرێت‌و مادده‌ی 140
جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وا ده‌بێت یه‌كێتی به‌هێز بێت بۆیه خۆشه‌ویستی سه‌رده‌می
ڕاپه‌رینیان ده‌ربڕی.
وتیشی:
نه‌یارانی یه‌كێتی ده‌یانوسیت ئه‌و یاده به‌م پڕشكۆیی یه نه‌بێت‌و،
هه‌ندێك میدیاش هه‌ڵوێستی خراپیان هه‌بوه، به نهێنی خه‌ڵك ترسێنراوه بۆ
ئه‌وه‌ی خه‌ڵك نه‌چێته یاده‌كانی یه‌كێتیه‌وه، هه‌ندێكیش وای
بڵاوكردووه‌ته‌وه كه كه‌سێك له ئاهه‌نگه‌كه‌ی هه‌ولێر خۆی
ده‌ته‌قێنێته‌وه، به‌ڵگه‌ی پشتڕاستكراوه‌مان له‌به‌رده‌سته، به‌ڵام
سروشتی یه‌كێتی وابووه كه ده‌ته‌قێته‌وه وا دێته جۆش‌و خرۆش كه هیچ
پروپاگه‌نده‌یه‌ك خۆی بۆ ناگرێت.
راشیگه‌یاند:
یه‌كێتی هه‌رچه‌ند به‌هێز بێت له‌خۆی بایی نابێت‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان له
سه‌روی خۆیه‌وه ده‌بینێت‌و یه‌كڕیزی‌و هاوپه‌یمانێتیه‌كانی هێنده
لاگرنگه كه گومانی له‌ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردانی لێ ده‌كرا كه
ئه‌وه له دڵسۆزی یه‌كێتی بوو بۆ یه‌كڕیزی كورد‌و هاوپه‌یمانێتیه‌كان،
به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی كرد به كۆمیدیا، چونكه ئێمه
شۆرشمان هه‌ڵگیرساندوه نه‌ك په‌یوه‌ندی به شۆڕشه‌وه بكه‌ین،
حكومه‌ته‌كه‌و په‌رله‌مان به كاریگه‌ری ئێمه دروست بووه، جگه له‌وه‌ی
له روی ستراتیژیه‌وه به‌رامبه‌ر به عیراق‌و راپه‌رین‌و هه‌موو ئه‌و
قوربانیانه‌ی داومانه به قه‌باره‌یه‌كه كه دوو هێنده‌ی قوربانی
لایه‌نه‌كانی دیكه‌یه، ئێمه نه‌هاتووینه‌ته سه‌ر حازری، ئیتر چۆن
ده‌بین به پاشكۆ‌و قوربانیان‌و شه‌هیدان ئۆباڵن له ئه‌ستۆی ئێمه.
راشیگه‌یاند:
سیاسه‌تی داهاتووی یه‌كێتیش جێگیره‌و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك له سه‌روی
هه‌موو شتێكه‌وه‌یه‌و ئێستا قۆناغی گوزه‌ری دیموكراسیه‌و ئه‌مه‌ش جۆرێك
له مرونه‌تی ده‌وێت له حزبێكی خه‌مخۆر، بۆیه ده‌پرسم چ سه‌رۆكێك هێنده‌ی
مام جه‌لال په‌رۆش بووه بۆ یه‌كڕیزی‌و ته‌بایی‌و نه‌هێشتنی شه‌ڕ كه به
نامه‌یه‌ك بۆ جه‌نابی مه‌سعود بارزانی وتی من ئه‌مڕۆ میوانی تۆم‌و ئیدی
كۆتایی به شه‌ڕی ناوخۆ هێنا، ئێمه وه‌ك حزب ئازار قبوڵ ده‌كه‌ین بۆ
ئه‌وه‌ی میلله‌ت ئازار نه‌كێشێت، به‌ڵام بۆ په‌یوه‌ندی ره‌نگه پێویستی به
بڕیاری گونجاوتر بێت، چونكه یه‌كێتی هێزێكی زیندووی میلله‌ته وه‌ك
هه‌موو حزبه‌كانی دیكه.
روونیشیكرده‌وه:
ئه‌زمونیش ده‌ری خست له هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌دوای جیابونه‌وه‌ی گۆڕان
ده‌نگمان كه‌م بوه‌وه چۆن ره‌نگدانه‌وه‌ی سلبی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان‌و
عێراق‌و نێوان ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵات‌و له‌سه‌ر تاكی خه‌ڵكیش چی بوو، بۆیه
ئێستا ئه‌و جۆش‌و خرۆشه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه د‌رك به سه‌نگی یه‌كێتی
ده‌كه‌ن، بۆ یه‌كێتیش ده‌ركه‌وت كه سوربوون له‌سه‌ر خواسته
دیموكراسیه‌كان‌و راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانی به‌پێی گۆڕانكاری قۆناغه‌كان،
پێویسته سورتر بێت له‌سه‌ر داخوازی یه بابه‌تی‌و لۆژیكیه‌كان‌و باشتر
به‌ته‌نگیانه‌وه بێین، یه‌كێتی باش پێكاوێتی، به‌ڵام ئیدی پێویسته جدی
بین له به‌گژاچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و به‌دیهێنانی عه‌داله‌تی
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مشه‌خۆر نه‌هێڵین تا خه‌ڵك به دڵنیاییه‌وه سه‌یری پۆست‌و
كه‌سه‌كانی یه‌كێتی بكه‌ن.
له
به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌ی پانۆرامای كه‌ناڵی كوردسات دا، كه هه‌ڤاڵ مه‌لا
به‌ختیار گوتاری یه‌كێتی، روونكرده‌وه، رایگه‌یاند: رۆژانه
بڵاوده‌كرێته‌وه كه چه‌ندین تۆن ده‌رمان‌و خواردنی به‌سه‌رچوو
سوتێنراوه، ئه‌وه به سوتان چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌وان‌و
ئه‌وانه‌ش كه له پشتیانن دادگایی بكرێن، چونكه هه‌ندێك كۆمپانیا هه‌یه
ژه‌هری خستووه‌ته‌وه، بۆیه په‌له كردن له ئیجرائات به‌رامبه‌ر ئه‌و
روداوانه خواستی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه له‌به‌ر دیموكراسی‌و یه‌كێتی هاتون
بۆ یادی یه‌كێتی ئه‌وه‌ش ئه‌ركی زۆرتری بۆ ئێمه له‌دواوه‌یه.
له‌باره‌ی
بۆچونی جیاواز‌و، یه‌كێتی ناو یه‌كێتی، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، وتی:
ئه‌گه‌ر سه‌یری یه‌كێتی بكه‌ین له پێش نه‌خۆش كه‌وتنی جه‌نابی مام جه‌لال،
میدیای نه‌یار وایان وێنا ده‌كرد كه یه‌كێتی له قه‌یرانێكی قوڵدایه‌و،
له‌دوای مام جه‌لال یه‌كێتی خه‌ریكه توشی بنبه‌ست ده‌بێت، ئێستا مام چه‌ند
مانگێكه ته‌ندروستی باش نیه‌و هه‌ستی هه‌موو كوردی له‌گه‌ڵدایه‌و له
ته‌له‌فزیۆنه‌وه هه‌موو بۆنه‌كانی بینیوه، بۆیه ئایا ئه‌و
رۆژنامه‌نوسانه‌ی ئه‌و رمڵانه‌یان لێ ده‌دا با ئێستا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن
كه ئایا یه‌كێتی توانیویه‌تی یه‌كێتی ناوخۆی بپارێزێت یان نا.
دوپاتیشی
كرده‌وه: لیستی سه‌ربه‌خۆمان ده‌وێت، سازانی نیشتمانیمان ده‌وێت، من
یه‌كێتییه‌كان دڵنیا ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه كۆنگره خستویه‌تیه سه‌رشانمان،
جێبه‌جێ ده‌كه‌ین‌و، هه‌موو یه‌كێتیه‌كانیش دڵنیا ده‌كه‌م كه یه‌كێتی ناو
یه‌كێتی تا كۆنگره به ئامانه‌ته‌وه بپارێزین‌و په‌ره‌ی پێ بده‌ین.
وتیشی:
ئه‌و بڕیارانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌ری كرد،
بڕیاری جێگیره سه‌باره‌ت به ده‌ستور‌و به‌شداری له هه‌ڵبژاردن‌و لیستی
سه‌ربه‌خۆ‌و پرۆسه‌كان‌و به‌شه‌كانی كوردستان، هه‌مووی كارلێكی كردوه
له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بۆیه خه‌ڵك ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ دیموكراسی په‌ره‌ی پێ بدرێت
ئه‌گه‌ر یه‌كێتی لاواز بێت چۆن دیموكراسی به‌هێز ده‌بێت یان چۆن
خواسته‌كانی خه‌ڵك به‌دی دێت؟
له‌باره‌ی
ده‌ستوریشه‌وه، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار وتی: ئێستا سێ ئاڕاسته هه‌یه،
ئاڕاسته‌یه‌ك ئۆپۆزسیۆن، ده‌یه‌وێت ده‌ستور بباته‌وه په‌رله‌مان،
ئاڕاسته‌یه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم كه پاساوه‌كانی روونكردووه‌ته‌وه، بۆچوونی
سێیه‌م ئێمه‌ین، كه هێڵی ناوه‌ڕاستین، ده‌مانه‌وێت جارێكی تر دیالۆگێكی
تر، بوارێكی تر بده‌ین به دیالۆگ، ئه‌م گفتوگۆیانه بۆ سازانه، له
كۆبونه‌وه‌ی پێشوو له‌گه‌ڵ برایانی پارتی، ئه‌وان پێشنیازیان كرد ئێمه
ده‌ست به هه‌وڵ بكه‌ین‌و له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن كۆببینه‌وه تا چاره‌یه‌كی
ئه‌م دۆخه بكه‌ین، ئێمه‌ش داوای كاتمان كردوه‌و رۆژی شه‌ممه مه‌كته‌بی
سیاسی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌و چه‌ندین مه‌سه‌له تاوتوێ ده‌كات.
راشیگه‌یاند:
ئێمه له‌به‌رده‌م دوڕیانێكی گه‌وره‌ین، یان ده‌سازێن یان ده‌ترازێین،
هیوادارم كه بسازێین، ده‌ستور بۆ ئه‌وه نیه كه ئێمه‌و پارتی، یان پارتی
به‌ته‌نها یان ئۆپۆزسیۆن به ته‌نها تێی په‌ڕێنێت، هه‌ر كه‌سَكیش رای خۆی
بدات هه‌ق نیه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه تۆمه‌تبار بكرێت، كه‌س ناوێرێت
قسه بكات له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه شانامه‌یه‌كی له‌سه‌ر ده‌نوسرێت‌و
تۆمه‌تبار ده‌كرێت، ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵات به سیاسه‌ته‌كانی
خۆیاندا بچنه‌وه، چونكه ده‌ستور هه‌مواری ده‌وێت، چاره‌سه‌ری ده‌وێت،
ده‌بێت هه‌مووان به‌وه رازی بین.
سه‌باره‌ت
به نه‌هاتنه‌وه‌ی ناوی ده‌نگده‌رانیش له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، هه‌ڤاڵ
مه‌لا به‌ختیار، وتی: ئێمه كارمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ناو
نه‌هاتنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران چاره‌سه‌ر بكرێت، ئێمه ده‌بێت له‌گه‌ڵ
ئۆپۆزسیۆن‌و لایه‌نه‌كانی تر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و زۆر مه‌سه‌له‌ی تر
چاره‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه خه‌ڵك هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فافی ده‌وێت.