عادل موراد یەكێك لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان، رایدەگەیەنێت: یەكێتیی هەر لەساتە وەختی دامەزراندنییەوە ئاڵا
هەڵگری ئازادی بیروڕاو دیموكراتیزەكردنی كۆمەڵگەی كوردی بووە، بۆیە ئێستاش
زۆر خۆشحاڵم بە یەكهەڵوێستی مەكتەبی سیاسییو ئەنجومەنی سەركردایەتی
سەبارەت بەسازان لەسەر دەستور.
دەقی بروسكەكەی عادل موراد:
بروسكەی پیروزبایی عادل موراد بەبۆنەی 38 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بەرێزان:
مەكتەبی سكرتاریەتی هەڤاڵ مام جەلال
مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بەڕێزان..
بەبۆنەی 38 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانو 37 ساڵەی بەرپابوونی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەم، ئەمساڵ كە یادی دامەزراندنی یەكێتیی دەكەینەوە، جێگەی داخە هەڤاڵ مام جەلال بەهۆی نەخۆشیەكەیەوە ئامادە نییە لەناوماندا، بەڵام هەمووكات ئامادەبوونی لەناو دڵو ناخماندا هەیە.
بەڕێزان..
ئەمڕۆ لەهەمووكات زیاتر پێویستمان بەیەكڕیزیو یەكهەڵوێستی یەكێتیی هەیە، ئەم یەك ریزیەش مانای وەفادارییە بۆ رێبازەكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە بەسەرۆكایەتی هەڤاڵ مام جەلال دامەزراوە.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر لەساتە وەختی دامەزراندنییەوە ئاڵا هەڵگری ئازادی بیروڕاو دیموكراتیزەكردنی كۆمەڵگەی كوردی بووە، بوونی بیروڕای جیاواز لەناو یەكێتییدا حاڵەتێكی ئاساییو تەندروستە، پێویستە ئەم حاڵەتەش ببێتە مایەی یەكڕیزی یەكهەڵوێستی لەناوماندا بەئامانجی بەهێزكردنی یەكێتییەكەمان.
زۆر خۆشحاڵم بە یەكهەڵوێستی مەكتەبی سیاسییو ئەنجومەنی سەركردایەتی سەبارەت بەسازان لەسەر دەستورو بەشداریكردنمان لەهەڵبژاردنەكانی داهاتوودا بەلیستی سەربەخۆ، ئەو یەكهەڵوێستیەش بووەتە مایەی دڵخۆشكەری هەموو ئەندامانو، لایەنگرانو دۆستانی یەكێتییەكەمان.
هەزاران سڵاو بۆ شەهیدانی رێگەی كوردو كوردستان.
پیرۆزبێت یادی 38 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
براتان
عادل موراد