كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ماوه‌ی تۆماركردنی قه‌واره
سیاسییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم بۆ دوو رۆژ له‌واده‌ی دیاری كراوی
خۆی درێژتركردهوهو تائێستاش 19 قه‌واره بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ناوی خۆیان
بۆ تۆماركردوه.
سه‌ربه‌ست مسته‌فا سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رايگه‌یاند: له‌بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی تۆماركردنی قه‌واره‌سیاسیه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رای ئۆفیسه‌كانی كۆمسیۆنمان له‌پارێزگاكانی هه‌رێم وه‌رگرتوه، جگه له‌وه‌ش رای ئۆفیسی سه‌ره‌كی خۆمان كه ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمه وه‌رگرتوه‌و ئه‌وان پێیان باشبوو ماوه‌ی تۆماركردنی قه‌واره سیاسییه‌كان درێژبكرێته‌وه.
وتیشی: مه‌به‌ست له‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خۆ تۆماركردنی قه‌واره سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه تا بوار بده‌ین به‌و قه‌وارانه كه فریا نه‌كه‌وتون یان به‌هۆی گۆڕانكاری له‌هه‌ندێك رێنماییدا كه رێگر بوون له خۆتۆماركردن، خۆیان تۆمار نه‌كردوه.
سه‌رۆكی كۆمسیۆن راشیگه‌یاند: له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكدا رێژه‌ی به‌شداریكردنی قه‌واره‌كان زیاتر بێت به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌ی باشتر ده‌بێت، ئاشكراشیكرد تائێستا 19 قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێم ناوی خۆیان تۆماركردوه‌و له‌ڕۆژانی داهاتوشدا ناوی ئهوقهوارانه ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر بدرێت.
سه‌ربه‌ست مسته‌فا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌مڕۆ 3-6 كۆمسیۆنی باڵای سه‌به‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان سیستمی خۆپاڵاوتنی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكرد، سه‌رجه‌می رێنماییه‌كانیش له‌چوارچێوه‌ی یاسادا ده‌بێت، خۆكاندیدكردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان مه‌رجی خۆی هه‌یه‌و بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش مه‌رجی تایبه‌تی هه‌یه.