تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

5‏/6‏/2013

مه‌لا به‌ختیار گوتاری یه‌كێتی له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنیدا ده‌خاته‌ڕوو

لە بەرنامەی پانۆرامای كەناڵی كوردسات، مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، جەختی كردەوە: یەكێتیەكان سەلماندیان چەند پەرۆشی یەكێتی‌و جەنابی مام جەلالن‌و قەرزارباریان كردین، خرۆشانەكەشیان دەریشی خست كە خەڵك چۆن كارلێكیان لەگەڵ پێگە‌و بڕیار‌و سەربەخۆیی یەكێتی‌و روداوەكان كردوە‌و پەیوەندی بە گشت پێشهات‌و ڕوداوەكانی ئەم ساتەوە هەیە بە عێراق‌و ناوچەكەشەوە.

مەلا بەختیار رایگەیاند: هەڵوێستەكانی یەكێتی‌و سۆزی مام جەلال وای كردوە خەڵك بگەنە ئەو بڕوایەی ئەگەر بیانەوێ دیموكراسیەت پتەوتر بێت‌و كێشەكان چارەسەر بن‌و كوردانی پارچەكانی تر پشتیوانیان بكرێت‌و ماددەی 140 جێبەجێ بكرێت ئەوا دەبێت یەكێتی بەهێز بێت بۆیە خۆشەویستی سەردەمی ڕاپەرینیان دەربڕی.

رونیشی كردەوە: نەیارانی یەكێتی دەیانوسیت ئەو یادە بەم پڕشكۆیی یە نەبێت‌و هەندێك میدیاش هەڵوێستی خراپیان هەبوە، بە نهێنی خەڵك ترسێنراوە بۆ ئەوەی خەڵك نەچێتە یادەكانی یەكێتیەوە بەڵام سروشتی یەكێتی وابوە كە دەتەقێتەوە وا دێتە جۆش‌و خرۆش كە هیچ پروپاگەندەیەك خۆی بۆ ناگرێت.

لە بەشێكی دیكەی بەرنامەی پانۆرامای كەناڵی كوردساتدا، كه مەلا بەختیار گوتاری یه‌كێتی له‌ یادی 38 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیدا خسته‌ڕوو، وتیشی: یەكێتی هەرچەند بەهێز بێت لەخۆی بایی نابێت‌و بەرژەوەندیەكان لە سەروی خۆیەوە دەبینێت‌و یەكڕیزی‌و هاوپەیمانێتیەكانی هێندە لاگرنگە كە گومانی لەدەستدانی سەربەخۆیی بڕیاردانی لێ دەكرا كە ئەوە لە دڵسۆزی یەكێتی بوو بۆ یەكڕیزی كورد‌و هاوپەیمانێتیەكان، بەڵام یەكێتی ئەو پڕوپاگەندانەی كرد بە كۆمیدیا، چونكە ئێمە شۆرشمان هەڵگیرساندوە نەك پەیوەندی بە شۆڕشەوە بكەین، حكومەتەكە‌و پارلەمان بە كاریگەری ئێمە دروست بوە، جگە لەوەی لە روی ستراتیژیەوە بەرامبەر بە عراق‌و راپەرین‌و هەموو ئەو قوربانیانەی داومانە بە قەبارەیەكە كە دوو هێندەی قوربانی لایەنەكانی دیكەیە، ئێمە نەهاتوینەتە سەر حازری‌و ئیدی چۆن دەبین بە پاشكۆ‌و قوربانیان‌و شەهیدان ئۆباڵن لە ئەستۆی ئێمە.

دوپاتیشی كردەوە: سیاسەتی داهاتوی یەكێتیش جێگیرە‌و بەرژەوەندی خەڵك لە سەروی هەموو شتێكەوەیە‌و ئێستا قۆناغی گوزەری دیموكراسیە‌و ئەمەش جۆرێك لە مرونەتی دەوێت لە حزبێكی خەمخۆر، بۆیە دەپرسم چ سەرۆكێك هێندەی مام جەلال پەرۆش بوە بۆ یەكڕیزی‌و تەبایی‌و نەهێشتنی شەڕ كە بە نامەیەك بۆ جەنابی مەسعود بارزانی وتی من ئەمرۆ میوانی تۆم‌و ئیدی كۆتایی بە شەڕی ناوخۆ هێنا، ئێمە وەك حزب ئازار قبوڵ دەكەین بۆ ئەوەی میللەت ئازار نەكێشێت، بەڵام بۆ پەیوەندی رەنگە پێویستی بە بڕیاری گونجاوتر بێت، چونكە یەكێتی هێزێكی زیندووی میللەتە وەك هەموو حزبەكانی دیكە.

لە بەرنامەكەدا، هەڤاڵ مەلا بەختیار جەختی كردەوە: ئەو بڕیارانەی مەكتەبی سیاسی‌و ئەنجومەنی سەركردایەتی دەری كرد، بڕیاری جێگیرە سەبارەت بە دەستور‌و بەشداری لە هەڵبژاردن‌و لیستی سەربەخۆ‌و پرۆسەكان‌و بەشەكانی كوردستان، هەمووی كارلێكی كردوە لەگەڵ خەڵك بۆیە خەڵك ئەگەر دەیانەوێ دیموكراسی پەرەی پێ بدرێت ئەگەر یەكێتی لاواز بێت چۆن دیموكراسی بەهێز دەبێت یان چۆن خواستەكانی خەڵك بەدی دێت؟
ئەزمونیش دەری خست لە هەڵبژاردنەكە لەدوای جیابونەوەی گۆڕان دەنگمان كەم بوەوە چۆن رەنگدانەوەی سلبی لەسەر ئاستی كوردستان‌و عێراق‌و نێوان ئۆپۆزسیۆن‌و دەسەڵات‌و لەسەر تاكی خەڵكیش چی بوو، بۆیە ئێستا ئەو جۆش‌و خرۆشە سەلمێنەری ئەوەیە درك بە سەنگی یەكێتی دەكەن، بۆ یەكێتیش دەركەوت كە سوربون لەسەر خواستە دیموكراسیەكان‌و راپەراندنی ئەركەكانی بەپێی گۆڕانكاری قۆناغەكان، پێویستە سورتر بێت لەسەر داخوازی یە بابەتی‌و لۆژیكیەكان‌و باشتر بەتەنگیانەوە بێین، یەكێتی باش پێكاوێتی بەڵام ئیدی پێویستە جدی بین لە بەگژاچونەوەی گەندەڵی‌و بەدیهێنانی عەدالەتی كۆمەلایەتی‌و مشەخۆر نەهێڵین تا خەڵك بە دڵنیاییەوە سەیری پۆست‌و كەسەكانی یەكێتی بكەن.

وتیشی: رۆژانە بڵاو دەكرێتەوە كە چەندین تۆن دەرمان‌و خواردنی بەسەرچوو سوتێنراوە، ئەوە بە سوتان چارەسەر نابێت بەڵكو دەبێت ئەوان‌و ئەوانەش كە لە پشتیانن دادگایی بكرێن چونكە هەندێك كۆمپانیا هەیە كارەساتی خستۆتەوە، پەلە كردن لە ئیجرائات بەرامبەر ئەو روداوانە خواستی ئەو خەڵكەیە كە لەبەر دیموكراسی‌و یەكێتی هاتون بۆ یادی یەكێتی ئەوەش ئەركی زۆرتری بۆ ئێمە لەدواوەیە.
لەبارەی بۆچونی جیاوازی ناو یەكێتی‌و یەكێتی ناو یەكێتی، هەڤاڵ مەلا بەختیار وتی: ئەگەر سەیری یەكێتی بكەین لە پێش نەخۆش كەوتنی مام جەلال، میدیای نەیار وایان وێنا دەكرد كە یەكێتی لە قەیرانێكی قوڵدایە‌و لەدوای مام جەلال یەكێتی خەریكە توشی بنبەست دەبێت، ئێستا جەنابی مام جەلال چەند مانگێكە تەندروستی باش نیە‌و هەستی هەموو كوردی لەگەڵدایە‌و لە تەلەفزیۆنەوە هەموو بۆنەكانی بینیوە، بۆیە ئایا ئەو رۆژنامەنوسانەی ئەو رمڵانەیان لێ دەدا با ئێستا قسەی لەسەر بكەن كە ئایا یەكێتی توانیویەتی یەكێتی ناوخۆی بپارێزێت یان نا.

دوپاتیشی كردەوە: لیستی سەربەخۆمان دەوێت، سازانی نیشتمانیمان دەوێت، من یەكێتییەكان دڵنیا دەكەم ئەوەی كە كۆنگرە خستویتیە سەرشانمان، جێبەجێ دەكەین‌و، هەموو یەكێتیەكانیش دڵنیا دەكەم كە یەكێتی ناو یەكێتی تا كۆنگرە بە ئامانەتەوە بپارێزین‌و پەرەی پێ بدەین.
لەبارەی دەستوریشەوە، هەڤاڵ مەلا بەختیار وتی: ئێستا سێ ئاڕاستە هەیە، ئاڕاستەیەك ئۆپۆزسیۆن، دەیەوێت دەستور بباتەوە پەرلەمان، ئاڕاستەیەك سەرۆكی هەرێم كە پاساوەكانی روونكردووەتەوە، بۆچوونی سێیەم ئێمەین، كە هێڵی ناوەڕاستین، دەمانەوێت جارێكی تر دیالۆگێكی تر، بوارێكی تر بدەین بە دیالۆگ، ئەم گفتوگۆیانە بۆ سازانە، لە كۆبونەوەی پێشوو لەگەڵ برایانی پارتی، ئەوان پێشنیازیان كرد ئێمە دەست بە هەوڵ بكەین‌و لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن كۆببینەوە تا چارەیەكی ئەم دۆخە بكەین، ئێمەش داوای كاتمان كردوە‌و رۆژی شەممە مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە‌و چەندین مەسەلە تاوتوێ‌ دەكات.

ئاماژەی بەوەش كرد: ئێمە لەبەردەم دوڕیانێكی گەورەین، یان دەسازێن یان دەترازێین، هیوادارم كە بسازێین، دەستور بۆ ئەوە نیە كە ئێمەو پارتی، یان پارتی بەتەنها یان ئۆپۆزسیۆن بە تەنها تێی پەڕێنێت، هەر كەسَكیش رای خۆی بدات هەق نیە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە تۆمەتبار بكرێت، كەس ناوێرێت قسە بكات لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە شانامەیەكی لەسەر دەنوسرێت‌و تۆمەتبار دەكرێت، دەبێت ئۆپۆزسیۆن‌و دەسەڵات بە سیاسەتەكانی خۆیاندا بچنەوە، چونكە دەستور هەمواری دەوێت، چارەسەری دەوێت، دەبێت هەمووان بەوە رازی بین.
ئەوەشی رون كردەوە: ئێمە كارمان كردووە بۆ ئەوەی جارێكی تر ناونەهاتنەوەی دەنگدەران چارەسەر بكرێت، ئێمە دەبێت لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن‌و لایەنەكانی تر ئەم مەسەلەیەو زۆر مەسەلەی تر چارەسەر بكەین چونكە خەڵك هەڵبژاردنێكی شەفافی دەوێت.