لێدوانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی به‌رِێز جه‌عفه‌ر ئێمنكی-دا
دوێنێ به‌رِێز جه‌عفه‌ر ئێمنكی، له‌به‌رنامه‌یه‌كی كوردستان تیڤی-دا، له‌باره‌ی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی و ئاهه‌نگه‌كانی ساڵرِۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتی و شۆرِشی نوێ دوا، به‌داخه‌وه كه زمانی لێدوانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئاستی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتیدا كۆك نه‌بوو، كه دوو لای هاوپه‌یمانن.

وه‌ك چۆن لێدوانه‌كانی زۆرتر
ره‌خنه‌گرتن و نارِه‌زایی بوون سه‌باره‌ت به‌ئاهه‌نگه‌یادی دامه‌زراندنی
یه‌كێتی و ره‌خنه‌گرتن له‌هێندێ له‌و وتارانه‌ی له‌و ئاهه‌نگانه‌دا
خوێندرانه‌وه، قسه‌كانی به‌رِێز ئێمنكی له‌زۆر لاوه ئه‌هێنن لێكدانه‌وه‌و
ته‌فسیرو روونكردنه‌وه‌یان له‌باره‌وه هه‌بێ، به‌ڵام ده‌رهه‌ق به
هه‌لومه‌رجی ئێستا هه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێین كه یادكردنه‌وه‌كان و ئه‌و
هه‌موو جۆش و خرۆشه جه‌ماوه‌رییه‌ی بوه سیمای ئاهه‌نگه‌كان و ئه‌و
یه‌كرِیزییه‌ی یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی یه‌كێتی و ئازادیخوازانی
كوردستان، خۆی له‌خۆیدا وه‌ڵامێكی روون و به‌جێیه بۆ هه‌ر سه‌رنج و
ره‌خنه‌گرتنێك كه مه‌به‌ستی بێت له‌جوانی و شایسته‌یی ئاهه‌نگه‌كان كه‌م
بكاته‌وه.
هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه، ئێمه وێرِای ته‌ئكید كردنه‌وه له‌سه‌ر هاوپه‌یمانیی و رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان یه‌كێتی و پارتی، ره‌خنه له‌و جۆره لێدوانانه‌و له زمانی ده‌ربرِینه‌كه ئه‌گرین، كه بێبه‌ش بوو له هه‌ست و هه‌ڵوێستی دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانی، كه یه‌كێتی به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌رده‌كاته‌وه.
وته‌بێژی
مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ی.ن.ك
8/6/2013