ده‌زگای
سه‌رده‌م، كتێبی "یه‌ك ملیۆن پرسیار‌و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێكس" ی له‌سه‌ر
داوای ناوه‌ندی رۆشنبیری‌و هونه‌ری ئه‌ندێشه بۆ چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه
به‌تیراژی 1500 دانه چاپكرده‌وه.
چاپكردنه‌وه‌ی
ئه‌م كتێبه دوای ئه‌و هه‌ڕه‌شانه دێت كه له‌سه‌ر ده‌ركردن‌و چاپی
یه‌كه‌می كتێبه‌كه له سۆزان جه‌مال وه‌رگێڕی كتێبه كرا كاتێك
له‌سه‌ره‌تای مانگی ئایاری ئه‌مساڵه‌وه له‌رێگه‌ی ئیمه‌یل‌و فه‌یسبوك‌و
كورته‌نامه‌ی مۆبایله‌وه له‌لایه‌ن چه‌ند گروپ‌و كه‌سێكه‌وه‌و داوایلێكرا
كتێبه‌كه له‌بازاڕدا كۆبكاته‌وه، به‌ڵام وه‌ك پێشتریش وه‌رگێری
كتیبه‌كه ئاماژه‌ی پێدا كه ئاماده نییه كتێبه‌كه كۆبكاته‌وه‌و ئه‌و
ئه‌وه‌نده خاوه‌نی كتێبه‌كه بووه كه كه‌وتووه‌ته به‌ر ده‌ستی
خوێنه‌ران.
له‌دوای
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه كرایه سه‌ر، سۆزان جه‌مال، چه‌ندین پارت‌و
سه‌نته‌ر‌و ناوه‌ندی جیاجیا ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یان كرد‌و به‌دوای
ئه‌وانه‌شدا زیاتر له 200 كه‌سایه‌تی‌و نوسه‌رو رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نوس‌و
چالاكوانی مه‌ده‌نی‌و رێكخراو له‌كه‌مپینێكدا پشتگیریان له‌سۆزان جه‌مال
كرد‌و دوایانكرد باچیتر هه‌ڕه‌شه نه‌بێته رێگر بۆ سه‌ر ئازادی
راده‌ربڕین.
له‌سه‌ره‌تای
مانگی ئایاردا، كتێبی "یه‌ك ملیۆن پرسیار‌و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێكس" له‌دو
به‌رگدا كه له‌نوسینی د.فه‌وزییه دریع‌و وه‌رگێڕانی سۆزان جه‌ماله،
له‌هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه.