عارف قوربانی نوسه‌رو
رۆژنامه‌نوس له‌میانی وتارێكیدا ده‌ڵێت: پێم وایه ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان
مسته‌فا له‌به‌رامبه‌ر مام جه‌لال وتی بێویژدانیه، كاك نه‌وشیروان له
هه‌مومان باشتر مام جه‌لال ده‌ناسێت كه پیاوێكی ئازابوو، هیچ كات
سازشكه‌ر نه‌بووه.
عارف قوربانی نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس و چاودێری سیاسی، وتارێكی نوسیوه له‌ژێر ناونیشانی ((له‌باره‌ی مام جه‌لال ـه‌وه، هه‌ڵوێستێك بۆ مێژوو))، له‌و وتاره‌دا قوربانی ده‌ڵێت: "هۆكاری كه‌مته‌رخه‌می و سستی كوردیش له هه‌وڵه‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كه‌ركوك، ئه‌و ده‌ستنیشان كردنه نه‌بوون كه كاك نه‌وشیروان هه‌ریه‌ك له تاڵه‌بانی و بارزانی پێ تاوانباركرد، بۆ ساغكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی مانه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌ركوك بۆ ئێستا و دیاریكردنی به‌رپرسیارێتی و هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌رۆشی و خه‌می هه‌ریه‌ك له سیاسیه‌كانی كورد بۆ دۆزی كه‌ركوك، پێویستی به لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی ورد هه‌یه و هێشتاش كاروانه‌كه له رێدایه‌و زۆری ماوه مێژوو حوكمی خۆی له‌سه‌ر بدات".

دواتر عارف قوربانی بۆ
سه‌لماندنی راستییه‌كان به گێڕانه‌وه‌ی نمونه‌یه‌ك وه‌ڵامی وته‌كانی
نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: بۆ مێژوو ده‌مه‌وێ رووداوێك
بگێڕمه‌وه كه شایه‌تی ئه‌وه ده‌دات پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونه‌ی كاك
نه‌وشیروانه كه ده‌ڵێت "مام جه‌لال نه‌رمی نواندووه له‌به‌رامبه‌ر
عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركوك بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار‌و
خه‌می كه‌ركوكی نه‌بووه"، پێم وایه ئه‌مه بێویژدانیه به‌رامبه‌ر مام
جه‌لال، كاك نه‌وشیروان له هه‌مومان باشتر مام جه‌لال ده‌ناسێت كه
پیاوێكی ئازابوو، هیچ كات سازشكه‌ر نه‌بووه، ئه‌و رووداوه‌ش كه
ده‌مه‌وێ لێره‌دا باسی بكه‌م سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه و
هه‌ڵوێستێكی مێژووییه كه ده‌بێ مێژوو بۆ مام جه‌لال تۆماری بكات.
ئه‌و نوسه‌ره
ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: "تازه قسه‌و باسێك هه‌بوو له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی
ئیداری له كه‌ركوك و ئه‌گه‌ری گۆڕینی پارێزگاری كه‌ركوك، من و
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی چوین بۆ لای مام جه‌لال له
به‌غدا بۆ هه‌ندێ بابه‌تی په‌یوه‌ست به ئیعلامی یه‌كێتیی له كه‌ركوك،
وا رێككه‌وت كه ئێمه چووین ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك خێڵه‌كانی عه‌ره‌بی
ناوچه‌ی كه‌ركوك لای مام جه‌لال بوون، هه‌موو كه‌سایه‌تیه‌كان دیار و
ناسراون و خۆشبه‌ختانه هه‌مویان له ژیاندا ماون و ناوی هه‌مویانم لای
خۆم تۆماركردووه، داوایان له مام جه‌لال ده‌كرد كه پۆستی پارێزگاری
كه‌ركوك بدات به عه‌ره‌ب و ئه‌وه ماوه‌یه‌كه به ده‌ستی كورده‌وه‌یه و
ئیتر به نۆره‌ش بێت نۆره‌ی عه‌ره‌به، مام جه‌لال پێی وتن كه ئه‌وه
ئیستحقاقی نه‌ته‌وه‌یی كورده و به‌چی هه‌قێك بدرێته عه‌ره‌ب؟، یه‌كێك
له به‌شداره عه‌ره‌به‌كان كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌یه و
كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری حه‌ویجه‌یه به مام جه‌لالی وت: "له شاره‌كانی
كوردستان مافی خۆتانه پارێزگاره‌كان كورد بن، به‌ڵام كه‌ركوك سلێمانی و
هه‌ولێر نیه"، مام جه‌لال زۆر تووڕه‌بوو و پێی وتن "حه‌ز ئه‌كه‌م باش
گوێم لێ‌بگرن! ئێمه هه‌شتا ساڵ خوێنمان رشتووه بۆ كه‌ركوك، ئێستا
ئاماده‌ین سه‌د ساڵی تر خوێنبڕێژین له‌سه‌ر یه‌ك تاشه به‌ردی حه‌مرین،
چونكه تا حه‌مرین كوردستانه، چۆن ده‌ڵێی مافی ئه‌وه‌تان نیه
پارێزگاری كه‌ركوك كورد بێت؟ مافی خۆمانه وه‌ك هه‌ولێر و سلێمانی
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌ركوك بكه‌ین".
له‌كۆتایی وتاره‌كه‌یدا كه
له ماڵپه‌ڕی خه‌ندان بڵاویكردۆته‌وه ده‌ڵێت: ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی مام
جه‌لال له به‌غدا و له به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك خێڵی عه‌ره‌بی
ناوچه‌كانی كه‌ركوك، ئه‌وه به‌تاڵ ده‌كاته‌وه كه بووترێت مام جه‌لال
راگرتنی دڵی عه‌ره‌به‌كانی لا گرنگتربووه له گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك،
بۆیه هه‌قه هه‌ركه‌سێك ره‌خنه ده‌گرێت یاخود په‌نجه‌ی خه‌تا بۆ
هه‌ركه‌سێك درێژ ده‌كات، ره‌خنه و خه‌تاباركردنه‌كه‌ی واقیعی بن، چونكه
ئه‌گه‌ر واقیعی نه‌بن زوو به‌تاڵ ده‌بنه‌وه.