له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پارێزگاری سلێمانی پێشنیاری گۆڕینی كاتی پرسه‌ی
خسته به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و مامۆستایانی ئاینی‌و گفتوگۆی
له‌باره‌وه كرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی‌و لیژنه‌ی باڵای فتوا و سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاماده‌بوون، گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی كاته‌كانی پرسه له‌شاری سلێمانی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی ئه‌و كاته بۆ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت‌و هاوتووچۆ‌و هاوڵاتیانی دروست كردووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپات كرایه‌وه پرسه جگه‌له لایه‌نه ئاینیه‌كه‌ی لایه‌نێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیجابی هه‌یه‌و هۆكارێكه بۆ لێك نزیك بوونه‌وه‌ی هاوڵاتیان‌و مانه‌وه‌ی پرسه وه‌ك نه‌ریتێكی كورده‌واری به‌پێویست زانرا، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا جه‌خت كرایه‌وه كه پرسه‌كه پێویستی به‌رێكخستنێكی نوێ هه‌یه كه‌له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئه‌مرۆی شاره‌كاندا بگونجێت.
پارێزگار له‌و رووه‌وه روونی كرده‌وه كاتی پرسه‌كان‌و كاتی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان به‌ر یه‌ككه‌وتنێكی زۆریان هه‌یه‌و به‌و هۆیه‌وه فه‌رمانبه‌ران ناتوانن وه‌ك پێویست ده‌وامی ره‌سمی خۆیان ته‌واو بكه‌ن‌و ناچار ده‌بن له‌كاتی ده‌وامی ره‌سمیدا سه‌ردانی پرسه‌كان بكه‌ن ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی گله‌ی هاووڵاتیان‌و دروست بوونی كێشه بۆ فه‌رمانبه‌ران.
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستایانی ئاینی رایانگه‌یاند هه‌ست ده‌كرێت زیاده‌ڕه‌وی زۆر له پرسه‌كاندا ده‌كرێت‌و زه‌حمه‌تی بۆ هاووڵاتیان دروست كردووه‌و پێوسته ئه‌و شته زیاد كراوانه‌ی خزمه‌ت ناكه‌ن لابرێن.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریاردرا لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه بكرێت‌و رای سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان‌و مامۆستایانی ئاینی‌و هاووڵاتیان وه‌ربگیرێت، بۆ گۆڕینی كاتی پرسه‌كان بۆ كاتێكی گونجاوتر له‌و رووه‌شه‌وه كۆمه‌ڵێك پێشنیار خرایه روو.