پزیشكه
جیهانیه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن، ئه‌و هه‌نگاوه گه‌وره‌و پێشكه‌وتنانه‌ی
بواری پزیشكی به‌خۆوه‌ی بینیوه ڕه‌نگه سه‌ره‌نجام سه‌ركه‌وتوو بێت له
گێڕانه‌وه‌ی مردوه‌كان بۆ ژیان.
دكتۆر
سام بارنیا پزیشكی چاودێری باره نائاساییه‌كان، به گۆڤاری دێرشپیگڵ ی
ئه‌ڵمانی راگه‌یاند: شێوازه نوێكان سه‌ركه‌وتوو ده‌بن له گێڕانه‌وه‌ی
مردوه‌كان بۆ ژیان ته‌نانه‌ت دوای 24 كاتژمێر له وه‌ستانی
هه‌ناسه‌دانیان.
ئاماژه‌ی
به‌وه‌ش كردوه: به‌م نزیكانه له‌وانه‌یه سه‌ركه‌وتوو بین له ڕزگار
كردنی خه‌ڵك له كه‌ڵبه‌ی مه‌رگ له چه‌ند كاتژمێرێك یان ماوه‌یه‌كی
زیاتریش له مردنیان، پێم وایه ده‌كرا جیمس گاندۆلفینی ئه‌كته‌ری
ئه‌مریكی ڕزگار بكرایه كه له ته‌مه‌نی 51 ساڵیدا له ڕۆما كۆچی دوایی
كرد به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه ئه‌گه‌ر له‌كاتی نه‌خۆشیه‌كه‌دا له نیویۆرك
بوایه رزگارمان ده‌كرد.
ئه‌و
پزیشكه رونیشی كرده‌وه: ده‌مانتوانی هێوری بكه‌ینه‌وه‌و ئۆكسجین
بگه‌یه‌نینه خانه‌كانی له‌شی بتوانین رێگه له مردنی بگرین، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر توشیبێهۆشی درێژخایه‌نیش ببوایه ده‌مانتوانی چاودێری بكه‌ین‌و
دڵی بخه‌ینه‌وه كار، دوپاتیشی كرده‌وه: ده‌كرێت له چه‌ندین نه‌خۆشیدا
رێگه له مردن بگیرێت، به‌ڵام به مه‌رجێك له شوێنی گونجاو‌دا بن‌و
هه‌موو پێویستیه‌كی هه‌بێت، به كورتی ده‌توانم بڵێم ئه‌و مردنه‌ی ئێستا
ده‌یبینین له زۆر باردا ده‌كرێت به‌ری لێ بگرین‌و دوای بخه‌ین.