ئه‌ندامێكی
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایگه‌یاند: چه‌كێكی
جۆری قه‌ناسی بۆ هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ڕۆژئاوای
كوردستان ناردووه‌و هاوكات داواش له‌پێشمه‌رگه دێرینه‌كان ده‌كات هاوكاری
كوردانی ڕۆژئاوا بكه‌ن.
محمود
سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا جه‌خت ده‌كاته‌وه: كه چه‌كێكی جۆری قه‌ناسی
بۆ چه‌كداره‌كانی په‌یه‌ده ناردووه‌و هاوكات داواش له پێشمه‌رگه
دێرینه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كات كه هه‌ریه‌كه‌و موچه‌ی
مانگێكی خۆیان بۆ پێشمه‌رگه‌كانی په‌یه‌ده له كوردستانی رۆژئاوا
بنێرن.
سه‌نگاوی
به رادیۆی نه‌وای راگه‌یاندوه: به‌ره‌ی نوسره خه‌ریكن گه‌نجه‌كانی
میلله‌تی كورد له باشوره‌وه به‌ناوی جیهاده‌وه ده‌به‌ن بۆ شه‌ڕ
له‌دژی كوردانی خۆرئاوا، دیاره من وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كێتی
نیشتیمانی كوردستان‌و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی میلله‌ته‌كه‌م هه‌میشه
هه‌وڵم داوه پارێزه‌ری سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بم، بۆیه داوام
له خه‌ڵكی كوردستان كردووه له‌هه‌رشتێك كه توانایان هه‌یه
له‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانم داواكردووه پاره‌و شتومه‌ك كۆبكه‌نه‌وه بڕۆن
بیده‌نه ئه‌و قاره‌مانانه‌ی په‌یه‌ده كه رووبه‌ڕوی شه‌ڕێكی زاڵمانه
بوونه‌ته‌وه به‌ره‌ی نوسره‌و تیرۆریسته‌كانی بیلادی شامه‌وه.