تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

11‏/8‏/2013

خورماتوو.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ده‌یان شه‌هیدو برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌

وێنه‌ : یه‌كێك له‌ ته‌قینه‌وه‌كانى شارى دووز
په‌لامارێكی تیرۆریستی خۆكوژی له‌ قه‌زای خورماتوو، ده‌یان شه‌هیدو برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
دو
ێنێ 10-8، ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ نزیك حسێنییه‌یه‌ك له‌ قه‌زای خورماتوو ته‌قییه‌وه‌و به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش 9 كه‌س شه‌هیدبوون و 52 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی خورماتوو رايگه‌یاند: تیرۆریستێكی خۆكوژ به‌ ئۆتۆمبیلێكی جۆری (كیا بارهه‌ڵگر) كه‌ پڕ له‌ ته‌قه‌مه‌نی بووه‌، خۆی له‌نزیك حسێنییه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی كۆماری ته‌قاندۆته‌وه‌و چه‌ندین شه‌هیدو برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی به‌هێزیی ته‌قینه‌وه‌كه‌، زیاتر له‌ 15 خانووی نزیك شوێنی رووداوه‌كه‌ رووخاون و چه‌ندین ئۆتۆمبیلی هاووڵاتیانیش زیانیان پێگه‌یشتووه‌، كه‌ پێنج ئۆتۆمبیل به‌ ته‌واوی سوتاون و ژماره‌یه‌ك دوكانیش روخاون، ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتیش كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر داروپه‌ردوی خانووه‌ رووخاوه‌كان.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی خورماتوو رايگه‌یاند: تائێستا ته‌رمی هه‌شت هاووڵاتی و 42 بریندار گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.
راشیگه‌یاند: به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان، ژماره‌یه‌ك برینداری رووداوه‌كه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك كراون.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی خورماتوو راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا ناوچه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ گه‌مارۆ دراوه‌.