تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

11‏/8‏/2013

به‌ره‌ی نوسرا یاریی له‌منداڵانی رۆژئاوا حه‌رامده‌كات

ته‌له‌فزیۆن و رادیۆو میوزیكیش حه‌رامده‌كه‌ن
به‌ره‌ی نوسرا له‌شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس به‌دۆشكه‌وه‌ كه‌وتوه‌ته‌ دوای ئه‌و منداڵانه‌ی له‌كۆڵانه‌كاندا یاریی ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆر گوللـه‌یان به‌سه‌ر منداڵاندا ته‌قاندوه‌ كه‌ چیتر له‌ كۆڵانه‌كاندا یاری نه‌كه‌ن.
فورات نیوز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌ره‌ی نوسرا له‌شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس-ی رۆژئاوای كوردستان به‌دۆشكه‌ ته‌قه‌ له‌منداڵان ده‌كات و رێگایانه‌ پێنادات یاری بكه‌ن و لێیان حه‌رامكراوه‌، ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو كه‌ ته‌له‌فزیۆن، رادیۆ و میوزیكیش به‌فتواو بانگه‌وازی سه‌ركرده‌كانی نوسرا حه‌رامكراوه‌و له‌ ئێستادا یاساكانی خۆیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا ده‌سه‌پێنن.
 له‌شارۆچكه‌ی جه‌رابلوسی سه‌ر به‌شاری حه‌له‌ب، وه‌ك هه‌موو جه‌ژنێك منداڵان له‌جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا له‌مه‌یدانی عه‌ین كۆبوونه‌ته‌وه‌و پێكه‌وه‌ یارییان كردوه‌ كه‌ ئه‌ندامانی به‌ره‌ی نوسره‌ به‌بیانوی ئه‌وه‌ی یاریكردن كاری كافرانه‌ به‌دۆشكه‌و چه‌كی بچوكه‌وه‌ هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر منداڵان و ده‌ستدرێژی گوللـه‌یان به‌سه‌رداكردن و هه‌موویانیان به‌ره‌و ماڵه‌كانی خۆیان راوناوه‌.
 هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی تریش رایگه‌یاندوه‌ هه‌مان گروپی نوسره‌ ته‌له‌فیزیۆن، رادیۆ و میوزیكیان له‌دانیشتوانی هه‌رێمه‌كه‌ی ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان حه‌رامكردوه‌و به‌رده‌وام له‌ مزگه‌وت و بڵندگۆكانه‌وه‌ فتوای ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ هه‌موو ئه‌وشتانه‌ مرۆڤ له‌ زكری خوا دوور ده‌خاته‌وه‌و جارێكی تر ئیسلامییه‌ت بۆ دابڕینی كۆمه‌ڵگا له‌ده‌وروبه‌ری به‌كارده‌هێنن .