په‌رله‌مانتارێكی
هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند: پێویسته هه‌موولایه‌ك به‌رووی
تیرۆردا بووه‌ستنه‌وه‌و ناوهندو هه‌رێمیش بگه‌نه رێكه‌وتنێك بۆ ئه‌وه‌ی
بودجه‌ی پێشمه‌رگه هه‌موو ساڵێك نه‌بێته كارتێكی فشاری سیاسی دژ
به‌هه‌رێمی كوردستان به‌كاربهێنرێت .
(ئه‌شواق
جاف)، په‌رله‌مانتاری عێراق له فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان
وئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له لێدوانێكی نوسراودا ، رایگه‌یاند:
تیرۆر به‌ڵایه‌كه پێویست ده‌كات به هه‌موولایه‌كه‌وه له‌ناوی به‌رن و
ره‌گی ده‌ربكێشن، هه‌رێمی كوردستانیش جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پێویستی
بوونی هه‌ماهه‌نگی له نێوان هێزه چه‌كداره‌كانی ناوه‌ند و هێزه‌كانی
پێشمه‌رگه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر كه به‌شێوه‌یه‌كی كوێرانه
مامه‌ڵه ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراقدا.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی
هاوپه‌یمانی كوردستانی باسی له‌وه‌شكرد: داواكارم یاسایه‌ك له
په‌رله‌مانی عێراق ده‌ربكرێت، كه سه‌رجه‌م مافه‌كانی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌خۆ بگرێت، بودجه‌ی پێشمه‌رگه هه‌موو ساڵێك
نه‌بێته كارتێكی فشاری سیاسی دژ به‌هه‌رێمی كوردستان به‌كاربهێنرێت،
هه‌روه‌ها پێویسته په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند به‌پێی
ده‌ستوور و یاسا بێت و له‌میانه‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسا
هه‌ڵواسراوانه‌ی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه بێت.
ئه‌شواق
جاف باسی له‌وه‌شكرد: پێویسته هه‌موو هه‌وڵه‌كان یه‌كبخرێت له‌پێناوی
یه‌كریزی هه‌موولایه‌نه‌كان دژ به كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان كه كار بۆ
ئه‌وه ده‌كات توندوتیژی و نائارامی و بارگرژی و حه‌ڵاڵكردنی خوێنی
هاونیشتیمانیانی لێبكه‌وه و وڵات به‌ره‌و كاولبوون بچێت.