وێنه : یه‌كێك له ته‌قینه‌وه‌كانى عيراق |
به‌هۆى ته‌قاندنه‌وه‌ى (16) ئۆتۆمبیله‌وه له سێیه‌م
رۆژى جه‌ژندا، له به‌غدا و شاره‌كانى دیكه‌ى عیراق، زیاتر له (75) كه‌س
كوژران‌و نزیكه‌ى (200)ى دیكه‌ش، برینداربوون.
به‌پێی ئاماره‌كان، كه تائێستاش به فه‌رمى رانه‌گه‌ینراون، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 10ى ئاب) ته‌نها له شارى به‌غدا (9) ئۆتۆمبیل ته‌قێنرانه‌وه‌و سێ ئۆتۆمبیلیش له ناسرییه‌و دوو ئۆتۆمبیل له كه‌ربه‌لا و ئۆتۆمبیلێكی دیكه‌ش له دوزخورماتوو، ته‌قێنرانه‌وه، ئه‌مه جگه له ته‌قینه‌وه‌یه‌كى ئه‌م ئێواره‌یه‌ی شارى كه‌ركوك، كه تائێستا زانیارى له‌سه‌ر نه‌دراوه.
به پێی هه‌واڵێكى سایتى (مه‌سه‌له) ته‌قینه‌وه‌كان، چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى شارى به‌غدایان كرده ئامانج، كه زۆرینه‌یان ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ن شیعه مه‌زهه‌به‌كانى تێدا نێشته‌جێن.
سایتی رۆژنامه‌ى (ریاز)ى سعودیش بڵاویكرده‌وه، كه له ته‌قینه‌وه‌كانى شارى به‌غدا لانى كه‌م (50) كه‌س كوژران و نزیكه‌ى (140)ى دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ئاماره‌كانیش، ته‌نها له مانگى ره‌مه‌زاندا نزیكه‌ى (800) كه‌س به‌هۆى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانه‌وه، له شاره‌كانى عیراقدا، كوژران.
به‌پێی هه‌واڵێكى ئاژانسی ئه‌خبارییه‌ش، چوار هاوڵاتى له‌شارى كه‌ربه‌لا به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى دوو ئۆتۆمبیله‌وه، كوژران و (13) دیكه‌ش برینداربوون.
به وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى، ئه‌مڕۆ له ناو شارى كه‌ربه‌لا له نزیك بازڕێكدا له ناوچه‌ى سه‌یف سه‌عد، دوو ئۆتۆمبیل به‌دواى یه‌كدا ته‌قێنرانه‌وه.
هاوكات به پێی هه‌واڵێكى شه‌فه‌ق نیوز، له سێ ته‌قینه‌وه‌ى یه‌ك له‌دواى یه‌كی شارى ناسریه، (25) كه‌س بوونه قوربانى.