مه‌لا كرێكار |
به‌پێی
راپۆرتیی رۆژنامه‌یه‌كی نه‌رویژی، پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ئه‌ندامانی باندێكی
تیرۆریستیی ده‌ستگیر كردووه كه دانیان به‌وه‌دا ناوه مه‌لا كرێكاری
دامه‌زرێنه‌ری گروپی ئه‌نسارولئیسلام له كوردستان سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و
بانده‌ی كردووه.
به‌پێی راپۆرته‌كه، ئه‌م بانده تۆمه‌تبار كراوه به ئه‌نجامدانی هه‌ندێك كرده‌وه‌و یاساكانی ئه‌ڵمانیایان پێشێل كردووه.
به‌پێی ئه‌م هه‌واڵه، ئه‌ڵمانیا داوای له حكومه‌تی نه‌رویژ كردووه، مه‌لا كرێكار به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه بنێرێته ئه‌ڵمانیا.
نه‌جمه‌دین
كه‌ریم، كه به مه‌لا كرێكار ناسراوه، وه‌ك په‌نابه‌ر له نه‌رویژ
ده‌ژی‌و تائێستا چه‌ند جار به تاوانی ده‌ست هه‌بوون له كاروباری
تیرۆریستی‌دا له‌و وڵاته دادگایی كراوه.