د.ئه‌رسه‌لان بایز |
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت كشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی
ئۆپۆزسیۆن له‌په‌رله‌مان ته‌نها ده‌هۆڵ لێدانه وه‌ك ده‌هۆڵ لێدانه‌كانی
ناو په‌رله‌مان.
د. ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌مڕۆی 13-8ی هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه رایگه‌یاندوه: كشانه‌وه‌ی ئه‌وان هیچ كاریگه‌رییه‌كی سیاسی و یاسایی له‌سه‌ر په‌رله‌مان نابێت.
هه‌روه‌ها د.ئه‌رسه‌لان بایز كشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆنیش له‌په‌رله‌مان به‌ده‌هۆڵ لێدان ناوده‌بات "ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته حاڵه‌تێكی له‌ناكاو هاته پێشه‌وه‌و پێویستی كرد ئه‌وسا په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه، ئه‌گینا په‌رله‌مان تا خولی داهاتوو ده‌سبه‌كار ده‌بن كۆنابێته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن بشكشێنه‌وه هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێ، ته‌نیا ده‌هۆڵ لێدانێكه وه‌كو ده‌هۆڵ لێدانه‌كانی ناو په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌راستی ده‌یانویست له‌په‌رله‌مان بكشێنه‌وه، ده‌بوایه سێ مانگ، چوار مانگ، شه‌ش مانگ پێش ئێستا له‌په‌رله‌مان بكشابانه‌وه".
له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مانیش رایگه‌یاندوه: له‌وماوه‌یه‌دا له‌ڕوی عه‌مه‌لییه‌وه په‌رله‌مان كارێكی ئه‌وتۆی نیه، چونكه ده‌كه‌وێته به‌رده‌می بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌وانه‌یه له20/8وه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستپێبكات هه‌تا 20/9 ئه‌و مانگه په‌رله‌مان ناتوانێ كارێكی ئه‌وتۆ بكا، چونكه خه‌ڵك خه‌ریكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنن.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه له‌دوای 21ی ئه‌یلول، خه‌ڵك چاوه‌ڕێی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كات، چاوه‌ڕێی تانه‌و شكاتكاری ده‌كات، كه‌واته ئه‌و كاته‌ش په‌رله‌مان ناتوانێت كۆببێته‌وه، كه‌واته له‌رووی عه‌مه‌لیه‌وه په‌رله‌مان وه‌ك شتێكی پڕۆتۆكۆڵی ماوه‌كه‌ی درێژكراوه‌ته‌وه.