له‌ئه‌ڵمانیا‌و فه‌ره‌نسا‌و توركیا گردبوونه‌وه كرا |
خۆپیشاندان‌و چالاكییه‌كانی كوردستانیانی ده‌ره‌وه بۆ پشتگیری
له‌كوردی رۆژئاوا‌و رسواكردنی توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان‌و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته
دڕندانه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كورد له‌ڕۆژئاوا ده‌ستیان پێكردووه
به‌رده‌وامه، له‌ناوخۆی رۆژئاواش شه‌ڕوپێكدادانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی
گه‌ل‌و چه‌كداره ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان ده‌ستیپێكردۆته‌وه.
ئه‌ڵمانیا: داوا له‌حكومه‌ت كرا له‌به‌رامبه‌ر تاوانه‌كه بێده‌نگ نه‌بێت
شه‌هاب عوسمان
له‌چوارچیوه‌ی
خۆپیشاندان‌و چالاكییه‌كانی كوردستانیانی ده‌ره‌وه بۆ پشتگیری له‌كوردی
رۆژئاوا‌و رسواكردنی تیرۆریستانی ئیسلامی‌و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته دڕندانه‌یه‌ی
به‌رامبه‌ر به‌گه‌له‌كه‌مان له‌ڕۆژئاوا ده‌ستیان پێكردووه، له‌شاری كۆڵن-ی
ئه‌ڵمانیا‌و به‌به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كوردستانیان‌و حزب‌و لایه‌نه
سیاسییه‌كانی كوردستان‌و پیشمه‌رگه‌ی دێرین‌و رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی
كوردستان له‌كۆڵن‌و ده‌وروبه‌ری، گردبونه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی بۆ ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایی دژی ئه‌وكۆمه‌ڵكوژییه رێكخرا.
له‌گردبوونه‌وه‌كه‌دا،
داوا له‌حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت
به‌مافی مرۆڤ كرا كه له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژی كورد له‌كوردستانی رۆژئاوا
بێده‌نگ نه‌بن.
له‌فه‌ره‌نساش ئیدانه‌ی ره‌شه‌كوژی لە رۆژئاوا كرا
هه‌ر
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، رۆژی 11/8 له‌گۆڕه‌پانی ناسراوی (كاپیتۆل) له‌وڵاتی
فه‌ره‌نسا، به‌به‌شداری لێپرسراوی كه‌رتی خوارووی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی‌و
نوێنه‌رایه‌تی پارتی كۆمۆنیستی فه‌ره‌نسا‌و حزبه سیاسییه‌كانی هه‌ر
چوارپارچه‌ی كوردستان‌و ژماره‌یه‌ك له‌ڕێكخراوه جه‌ماوره‌ری‌و
دیموكراسییه‌كانی تۆڵۆز له‌خوارووی فه‌ره‌نسا، گردبوونه‌وه‌یه‌ك
به‌ڕێوه‌چوو.
له‌گردبوونه‌وه‌كه‌دا، ئیدانه‌ی ئه‌و تاوانانه
كرا كه دووچاری گه‌لی كورد له‌كوردستانی رۆژئاوا ده‌بێته‌وه‌و پشتگیری بۆ
خه‌بانی كوردی رۆژئاوا دووپاتكرایه‌وه‌و لێپرسراوی كه‌رتی خوارووی
رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی-یش له‌فه‌ره‌نسا وتی: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ
گه‌یاندنی ده‌نگی زوڵاڵی گه‌لی كورد له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كی له‌كوردستاندا
بێت، پشتیوانی (ی.ن.ك)یش ئه‌ركێكی نیشتمانییه. هاوكات رێپێوانێك
ئه‌نجامدرا‌و به‌زمانی فه‌ره‌نسی-یش به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌ستانبول؛ رێپێوانی پشتیوانی له‌كوردی رۆژئاوا
رێكخستنی
پارتی ئاشتی‌و دیموكراسی (به‌ده‌په) له‌ئه‌ستانبوڵ، رێپێوانێكیان بۆ
پشتیوانی له‌كوردی رۆژئاوا له‌گۆڕه‌پانی گالاتاسارای له‌ته‌قسیم رێكخست.
هه‌رچه‌نده هێزه‌كانی پۆلیس هه‌وڵیاندا رێگری له‌رێپوانه‌كه بكه‌ن،
به‌ڵام خۆپیشانده‌ران سووربوون له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی رێپوانه‌كه‌و
هۆشداری ئه‌وه‌یان دایه حكومه‌تی توركیا كه ده‌ستبه‌جێ پشتگیری خۆی بۆ
گرووپه چه‌كداره‌كان رابگرێت.
له‌وته‌یه‌كیشیدا، سه‌باحه‌ت
تونجه‌ل په‌رله‌مانتاری به‌ده‌په رایگه‌یاند: رۆژئاوا به‌واتای ته‌واوی
گه‌لی كورد دێت، هۆشداریشیدا ئه‌گه‌ر بێده‌نگی له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژی
كوردی رۆژئاوا به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتی
راده‌وه‌ستێت، وتیشی: پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌توركیا په‌یوه‌ندی به‌رۆژئاواشه‌وه
هه‌یه. هه‌روه‌ك داواشی له‌حكومه‌تی توركیا كرد واز له‌یارمه‌تیدانی ئه‌و
گرووپه چه‌كداره توندڕه‌وانه بهێنێت‌و له‌بری ئه‌وه سنوور بكاته‌وه.
راشیگه‌یاند: پێویسته توركیا ئه‌وه قبوڵ بكات كه دراوسێكه‌ی كوردستانه‌و
ده‌بێت دژایه‌تی له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده نه‌كات‌و له‌گه‌ڵیدا په‌ره
به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی بدات.
كوردستانی رۆژئاوا؛ شه‌ڕوپێكدادان به‌رده‌وامه
به‌گوێره‌ی
دواین پێشهاتیش، شه‌ڕی نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل‌و چه‌كداره
ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانی به‌ره‌ی نوسره‌و ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عیراق‌و
بیلادی شام ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌و له 2 رۆژی دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، 55
چه‌كداری ئه‌و گرووپانه كوژراون‌و 2 ئه‌ندامی یه‌په‌گه‌ش شه‌هیدبوون.