وێنه‌گرێكی
ئه‌مریكی چیرۆكی ئه‌و ماوه‌ی 7 مانگه ده‌گێرێته‌وه كه له‌لایه‌ن
چه‌كدارانی به‌ره‌ی نوسره‌ی ئیسلامییه‌وه به‌ندكراوه‌و، ده‌ڵێت:
رفێنه‌ره‌كانم كه سه‌ربه به‌ره‌ی نه‌سره‌ی لایه‌نگری رێكخراوی
قاعیده بوون، ئه‌شكه‌نجه‌یان دام تا دان به‌وه‌دا بنێم كه سه‌ر
به‌ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكام.
ماسیۆ
شرایر وێنه‌گری ئه‌مریكی، له‌لێدوانێكدا بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ناوه‌نده‌كانی
راگه‌یاندن، رایده‌گه‌یه‌نێت: له 31 ی كانونی یه‌كه‌می رابردوه‌وه
رفێندراوه له‌وكاته‌ی ویستویه‌تی حه‌له‌ب به‌جێبهێڵیت، كاره‌كه‌ش
له‌رێی بێهۆشكردنیه‌وه له‌لایه‌ن شۆفێری ته‌كسییه‌كه‌وه ئه‌نجامدراوه.
وتیشی:
له 29 ی ته‌مموزی رابردو توانیه‌تی له‌زیندانه‌كه‌یه‌وه هه‌ڵبێت
به‌سودوه‌رگرتن له‌بونی په‌نجه‌ره‌یه‌كی بچوك، به‌ڵام ناچار بووه هاورێ
ئه‌مریكیه‌كه‌ی جێبهڵێت كه وه‌ك ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر بووه، به‌ڵام
نه‌یتوانیوه هه‌ڵبێت.
شرایر،
رایگه‌یاندووه: رفێنه‌ره‌كانی كه سه‌ربه به‌ره‌ی نوسره‌ی لایه‌نگری
رێكخراوی قاعیده بون چۆن سه‌ره‌تا به‌نه‌رمونیانی‌و رێزه‌وه
مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردوه‌و ته‌نانه‌ت چایان پێشكه‌شكردوه، به‌ڵام دواتر
ره‌وشه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی تر گۆڕاوه.
راشیگه‌یاند: "كاتێك به‌ندبوم گوێی له‌هاواری به‌ندكراوان بوو پاش ئه‌وه‌ی لێیان دراون".
رونیشكردوه‌ته‌وه:
پاش چه‌ند رۆژێك رفێنه‌ره‌كانی داوای كۆدی كارتی بانك‌و وشه‌ی نهێنی
پۆسته ئه‌لیكترۆنیه‌كان لێكردوه‌و به‌كاریانهێناوه بۆ ناردنی نامه‌ی
دڵنیاكه‌ره‌وه بۆ دایكی‌و كڕینی ئامێری كۆمپیوته‌ر‌و ئایپاد‌و
كه‌لوپه‌لی ئوتومبیلی مارسیدس له‌رێی هێڵی ئه‌نته‌رنێته‌وه.
ئه‌وه‌ی
له‌لایه‌ن، شرایره‌وه ده‌گێردرێته‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌شێك له‌دژواری
ره‌وشی كه‌سانی بیانی‌و هاووڵاتییه سورییه بێلایه‌نه‌كانه له‌و
وڵاته‌دا كه نزیكه‌ی دوو ساڵ‌و نیوه گیرۆده‌ی جه‌نگی ناوخۆیی بووه‌و
تیاشیدا گروپه چه‌كداره ئیسلامیه‌كان بڵاوه‌یانكردووه.
له‌كۆتایی
كانونی دووه‌م، شرایر گوازراوه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی تر كه ئه‌مریكیه‌كی
تری تیا ده‌ستبه‌سه‌ر بوه‌و وه‌ك ئه‌و، ده‌ڵێت: "روخساری به‌جۆرێك بووه
وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌د ساڵ له‌وێ بوبێت".
وتوشیه‌تی:
له‌و شوێنه نوێیه له‌لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه به‌زمانێكی ئینگلیزی پاراو
لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، هه‌روه‌ك به‌هۆی به‌دیكردنی هه‌ندێك
هه‌ڵكۆڵین له‌سه‌ر ده‌رگای ژوری زیندانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن
چه‌كداره‌كانه‌وه به‌توندی ئه‌شكه‌نجه‌دراوه له‌رێی به‌ستنه‌وه‌ی
قاچی به‌دۆلابێكه‌وه‌و پاشان خستنه‌خواره‌وه‌ی.
یه‌كێك
له‌به‌ندكه‌ره‌كانی به‌هاورێكه‌ی خۆی وتوه: 115 ی لێبده‌و دواتریش
به‌كیبڵی كانزایی له‌قاچی دراوه‌و به‌دوای ئه‌وه‌ش چه‌ند جارێكی تر
ئه‌شكه‌نجه‌دراوه تا ناچاربكرێت دان به‌وه‌دا بنێت كه سه‌ر به‌رێكخراوی
سی ئای ئه‌یه.
وێنه‌گره‌كه، ده‌ڵێت: "به‌خۆمم وت ئه‌شكه‌نجه‌م ده‌ده‌ن تا دانیپیاده‌نێم".
رونیشیكردوه: ئه‌وه ده‌ڵێن‌و ده‌شیانه‌وێت له‌تۆوه بیبیستن، بۆیه به‌په‌له‌و بێ دواكه‌وتن بڕیاری دانپیادانانم نا.
ئاشكراشیكردووه: پاش ناچاركردنی به‌روكردنه ئیسلام، ره‌وشی به‌ندكردنی باشتر بووه.