د.به‌رهه‌م ساڵح |
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان پێیوایه (هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان
چاره‌نووسساز ده‌بێت) و نیشانه‌كانی به‌رده‌م كاری سیاسی داهاتووی هه‌رێم
روونده‌كاته‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
له‌به‌رده‌م دوو ده‌ستكه‌وتی گرنگدایه، یه‌كه‌م ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژاردن و
(ئه‌وه‌ش كار‌و هه‌وڵی زۆرمان لێده‌خوازێت به‌مه‌به‌ستی زامنكردنی پشتیوانی
جه‌ماوه‌ری بۆ حزبه‌كه‌مان) و ده‌ستكه‌وتی دووه‌م (سازكردنی كۆنگره‌ی
چواره، ئه‌وه‌ش پشتیوانی قاعیده‌ی حزبی بۆ هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌كانی
سه‌ركردایه‌تیی حزب و وێناكردنی نه‌خشه‌ی قۆناغی داهاتوومان بۆ زامن
ده‌كات).
به‌دیهێنانی سازانی نیشتمانی
د.به‌رهه‌م
له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت رایگه‌یاند: سیاسه‌تی ئێستای
سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانی له‌پێشه‌نگی كاره‌كانیدا،
جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی كه له‌لایه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌وه ده‌رچووه، كه‌ته‌ئكید له‌سه‌ر
به‌دیهێنانی سازانی نیشتمانی ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌ی ده‌ستووری
هه‌رێم، پاشان به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو به‌لیستێكی
سه‌ربه‌خۆو جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگی و بره‌ودان به‌ڕێكه‌وتننامه‌ی
ستراتیژی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا به‌سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سعود
بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی گرنگ و زۆر
پێویسته، چونكه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كوردستاندا ده‌گونجێت،
روونیشیكرده‌وه كه رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی نێوان هه‌ردوو حزب رێگه
خۆشكه‌ره بۆ به‌دیهێنانی زۆربه‌ی ده‌ستكه‌وته نیشتمانی و
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته درێژه‌ی پێبدرێت تابتوانرێت
باشترین خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌ش به‌گه‌لی كوردستان بكرێت.
په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگ
جێگری
سكرتێری گشتیی یه‌كێتی ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
رازی نابێت ملكه‌چی هیچ حزبێك بێت، چونكه ئه‌وه ده‌بێته هۆی
له‌ناوچوونی، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه هه‌میشه كارده‌كه‌ین بۆ
په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا. راشیگه‌یاند: له‌پاڵ
په‌ره‌پێدانی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی نێوانمان له‌گه‌ڵ پارتیدا،
پێویسته به‌هاوسه‌نگی كاربكه‌ین بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان
له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان-دا، سه‌رباری ناكۆكی نێوانمان، پێویسته
هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن و وتاره گرژ‌و تونده‌كان و زمانی ته‌شهیرو ته‌خوین و
هه‌ڵدانه‌وه‌ی برینه كۆنه‌كان كه‌زیان به‌هه‌ردوولا ده‌گه‌یه‌نێت،
رابگیرێت.
وتیشی: پێویسته پێكه‌وه پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان یا دوای
هه‌ڵبژاردنه‌كان كار بكه‌ین بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان،
چونكه له‌كۆتاییدا هه‌موومان پێویستیمان به‌سه‌قامگیریی سیاسی هه‌یه تا
بتوانین خزمه‌ت به‌گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین و بووژانه‌وه‌ی كوردستان
به‌دیبهێنین.
سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی عیراق، جێگری سكرتێری گشتیی
یه‌كێتی مه‌ترسییه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ئاینده‌ی وڵات نه‌شارده‌وه
به‌هۆی دووباره‌بوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و وتی: قه‌یرانێك قه‌یرانێكی دیكه
دروست ده‌كات كه له‌قه‌یرانی پێشوو خراپتر‌و قوڵتره، ئه‌وه سه‌رباری
ئه‌و كێشه كه‌ڵه‌كه بوو و ململانێ كۆنانه‌ی كه له‌واقیعی سیاسیی عیراقدا
ره‌نگیداوه‌ته‌وه، ده‌ستێوه‌ردان و ناكۆكییه ئیقلیمییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی
تر كێشه‌كانی قوڵتركردۆته‌وه‌و قه‌یرانه‌كان جۆشتر ده‌دات و زیاتر ئاڵۆزی
ده‌كاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ئێمه له‌به‌رده‌م دۆخێكی مه‌ترسیدارداین،
پێویسته سه‌رجه‌م عیراقییه‌كان پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی
چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشانه، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه(خراپ ئیداره‌دان و
بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ململانێ سیاسییه‌كان و پشێویی ئه‌منی، هه‌موو
ئه‌مانه عیراق به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌به‌ن، گه‌ر سیاسییه‌كان فریای ئه‌م
ره‌وشه‌ی ئێستا نه‌كه‌ون).