تابلۆیه‌ك بۆ شێركۆ بێكه‌س |
بۆ جارێكی تریش وێڕای ئه‌وه‌ی له ژیاندا نه‌ماوه ئیسلامییه‌كان هێرش ده‌كه‌نه‌وه سه‌ر شاعیری گه‌وره‌ی كورد شێركۆ بێكه‌س.
شێركۆ بێكه‌س شاعیری گه‌وره‌ی كورد به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه رۆژی 4ی ئه‌م مانگه له پایته‌ختی سوید كۆچی دوایكردو دوێنێ 12/8/2013 له پاركی ئازادی شاری سلێمانی ته‌رمه‌كه‌ی نێژرا.
ناشتنی شاعیری گه‌وره‌ی كورد له (پاركی ئازادی)دا، نیگه‌رانی لای هه‌ندێك دروست كردوه، كه به ره‌خنه نیگه‌رانییه‌كانیان خستۆته ڕوو، به‌ڵام هه‌ندێكیش ئه‌م هه‌له‌یان قۆستۆته‌وه بۆ هێرش كردنه سه‌ر شێركۆ بێكه‌س.
"ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ئیسلامییه‌كان ئه‌م هه‌له‌یان قۆستۆته‌وه‌و رقی له مێژینه‌یان له‌دژی شێركۆ بێكه‌س ههڵئهڕژن" ئه‌مه قسه‌ی رۆژنامهنوسێكه.
لای خۆیه‌وه بیلال سڵێمان پارله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له واڵی تایبه‌ت به‌خۆی له فه‌یسبووك هێرش ده‌كاته سه‌ر شاعیری گه‌وره‌ی كورد شێركۆ بێكهسو به داگیركه‌ری موڵك تۆمه‌تباری ده‌كات.
ئه‌و پارله‌مانتاره ئیسلامییه نوسیویه‌تی: ئه‌وانه‌ی به زندویی موڵكی گشتییان پێ داگیر نه‌كرا وا به مردویی داگیری ده‌كه‌ن.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئیسلامییه‌كان خۆشحاڵن به مردنی شێركۆ بێكهسو به كافر ناوی ده‌به‌ن. رۆژنامه‌نوسێكیش ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر شاعیرێكو قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستێك كافر بێت، ئه‌ی حه‌ڵاڵ كردنی كچان‌و ژنان بۆ سه‌ربڕو تیرۆرسته‌كان چی ده‌بێت.
نه‌شوان ئه‌حمه‌د رايگه‌یاند: تێناگه‌م ئیسلامییه‌كان دژی پاركنو ته‌نانه‌ت نایشارنه‌وه‌و ده‌ڵێن ئه‌و پاركانه بۆته جێی دڵداری‌و به شوێنێكی نه‌شیاوی داده‌نێن، كه‌چی ئێستا له‌به‌رئه‌وه‌ی شاعیری گه‌وره‌ی كوردی تیا نێژرا ئه‌ڵێن ئه‌وه شوێنی ئه‌وه نییه‌و شوێنی گه‌نجه‌كانمانه!
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ده‌شڵێت: خه‌ڵك له عه‌قڵیه‌تی ئیسلامییه‌كان گه‌شتوه‌و باوی خۆڵكردنه چاو نه‌ماوه، ئه‌وان ده‌زانن كه پێشتریش فتوای كوشتنی شێركۆ بێكه‌س له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌كانه‌وه ده‌ركراو ئێستاش دوای مردنی ئه‌م قسانه له دڵسۆزییان نییه بۆ پاركی ئازادی، چونكه ئیسلامییه‌كان له‌گه‌ڵ وشه‌ی ئازادی نین.