ئه‌حمه‌دی مه‌لا
بۆچی یه‌كێتی‌و دانیشتوانی كه‌ركوك سه‌یری یه‌ك ئاینده ده‌كه‌ن؟
بانگاشه‌كانی پارتی دیموكراسی كوردستان هه‌نده‌ی ئاراسته‌ی سه‌ربه‌خۆیی‌و خۆشگوزه‌رانی كوردستانیانی هه‌رێم ده‌كرا هه‌نده به جیدییه‌وه ناوچه دابڕاوه‌كان نه‌چووبووه نێو گوتاری ئه‌م پارته‌وه.
هه‌روه‌ها گۆڕان، لا تای ته‌رازووی خۆی له سلێمانی به بارتر ده‌كردو قولابه‌كه‌شی هه‌ڵدابووه ئاوی هه‌ولێره‌وه‌و وه‌كو پێگه‌ی دووه‌می ئه‌م بزووتنه‌وه سه‌یر ده‌كرا، كه‌ركووك‌و ناوچه دابراوه‌كان بۆ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به كارتی دۆڕاو سه‌یر ده‌كرا.
دانیشتوانی كه‌ركووك، گوێ ده‌گرن‌و ده‌بینن. دوو گوتار له ئارادابوو:
گوتارێك ته‌نها ختووكه‌ی ژێر هه‌نگڵیانی ده‌دا، گوتارێكیش ته‌رجه‌مه‌ی واقیع ده‌كراو له كار‌و ده‌سكه‌وته‌كانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم هه‌نگ‌و ده‌نگی ده‌دایه‌وه. كه‌ركووك به‌بێ عه‌ره‌بی ره‌سه‌ن‌و توركمان‌و كلدو ئاشوورییه‌كان نابێته كه‌ركووك، بۆیه ئه‌م حه‌قیقه‌ته ته‌نها كه‌ركووكییه‌كان سه‌ری لێ ده‌رده‌كه‌ن.
یه‌كێتی له‌م ماوه‌ی دوایی به‌و سوارچاكه‌ی ده‌كرد كه ئه‌سپه‌كه‌ی لێ بزربووبێ، به‌ڵام كه‌ركووكییه‌كان دركیان به‌و حه‌قیقه‌ته كرد‌و باری سوارچاكیان راستكرده‌وه‌و ئاماده‌یانكرده‌وه بۆ گره‌وی داهاتوو.
له خوێندنه‌وه‌یه‌كی سۆسیۆ سیاسییه‌وه، یه‌كێتی‌و كه‌ركووكییه‌كان یه‌ك بیچمیان وه‌رگرت.
یه‌كه‌میان ژیرتره له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا، دووه‌میان كاركردن له ناوه‌وه‌ی كه‌ركووك وه‌ره‌قه‌ی براوه‌یه..
ئیسلامییه‌كان دادی كه‌ركووكییه‌كان نه‌دا، چونكه هه‌موو ئه‌نفاله‌كانیان بینیووه!
له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی ئه‌حمه‌دی مه‌لا وه‌رگیراوه