رزگار فایه‌ق
دۆخی یه‌كێتی پێش هه‌ڵبژاردنی 30/4 و دوای هه‌ڵبژاردنی 21/9، قۆناغێكی پڕ مه‌ترسی بو، به‌تایبه‌ت هه‌ڵكشانی ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی ئه‌م حزبه زیاتر له‌جاران خۆیان نواند، ئه‌نجامه خراپه‌كانیش له‌هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی كوردستان، یه‌كێكی تر بو له‌نیگه‌رانی‌و مه‌ترسیه‌كان له‌به‌رده‌م ئه‌م حزبه‌دا، به‌ڵام ئایا كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌هه‌ڵبژاردنی پێشودا مانای ئه‌وه بو كه یه‌كێتی ئیتر كۆتایی دێت‌و له‌ناو ده‌چێت؟
ئه‌و ته‌حلیل‌و شرۆڤه خه‌یاڵاوییانه‌ی كه پێش هه‌ڵبژاردنی 30/4 ده‌كران‌و چه‌ندین رۆژنامه‌نوس‌و سیاسه‌تمه‌داری بێلایه‌نیش به‌م خه‌یاڵه بارگاویی كرابون، كه به‌حسابی خۆیان به‌چاویلكه‌یه‌كی "بێلایه‌ن"ه‌وه سه‌یری دۆخی یه‌كێتی ده‌كه‌ن، ده‌ركه‌وت نه‌ك هه‌ڵه بون، ته‌نانه‌ت له مانا سه‌ره‌تاییه‌كانی ململانێی سیاسی‌و هه‌ڵبژاردن‌و هه‌ڵكشان‌و داكشانی متمانه‌ی ده‌نگده‌رانیش تێنه‌گه‌یشتبون، ئه‌گینا له‌دونیای حزبایه‌تی‌و سیاسه‌تدا هه‌رگیز كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌نگ له‌خولێكی هه‌ڵبژاردندا یه‌كسان نیه به له‌ناوچون‌و كۆتایی حزبێك، ئه‌م هاوكێشه‌یه بۆ هه‌مو حزبێكی خاوه‌ن قاعیده‌یه‌كی به‌هێزو مێژویی راسته، به‌تایبه‌ت له‌ناو پرۆسه‌یه‌كدا بێت كه پێی ده‌ڵێن پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، نه‌ك به‌ره‌ی جه‌نگ!
حزبه سۆشیال دیموكراته‌كانی جیهان بۆ نمونه سۆشیال دیموكراته‌كانی فره‌نساو سوید‌و ئه‌ڵمانیا به‌درێژایی مێژوی حزبییان چه‌ندینجار له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌ڵكشان‌و داكشانی ده‌نگه‌كانیان به‌خۆوه بینیوه كه له‌خولێكدا گه‌یشتۆته لوتكه‌ی هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵات‌و خولی دواتر له‌هه‌ڕه‌مه‌كه‌دا دابه‌زیون. من نامه‌وێت ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه بخوڵقێنم كه یه‌كێتی وه‌ك پێڕه‌وكارێكی بنه‌ماكانی فكری سۆشیال دیموكرات هاوشێوه‌ی حزبێكی سوشیال دیموكراتی ئه‌وروپایی‌و دیموكراسیه‌كه‌ی كوردستانیش بچوێنم به دیموكراسیه‌كه‌ی ئه‌وروپا، به‌ڵام ناشكرێت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و ململانێی سیاسی‌و مه‌ده‌نی بۆ هێزێكی وه‌ك یه‌كێتی، به خه‌یاڵی هه‌ندێك گره‌وكردن بێت له‌سه‌ر مان‌و نه‌مانی ئه‌م حزبه.
له‌م وتاره كورته‌دا باسی لێكۆڵینه‌وه‌و بۆچون‌و ته‌نانه‌ت پلانی حزبه ركابه‌ره‌كانی یه‌كێتی ناكه‌م، كه به‌شێوه‌یه‌كی دور له "ئه‌خلاقی سیاسی" باسی له‌ناوچونی یه‌كێتییان ده‌كرد، ئه‌وه قاعیده‌و ده‌نگده‌ری یه‌كێتی خۆیان وه‌ڵامی ئه‌و لایه‌نانه‌یان دایه‌وه، به‌ڵام قسه‌ی من له‌سه‌ر ئه‌و شرۆڤه‌كاره بێ لایه‌نانه‌یه كه شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆن‌و په‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كانیان پڕكردبو له‌تێزی بێ‌پێزی له‌ناوچونی یه‌كێتی. ئاخر تۆی شرۆڤه‌كاری سیاسی‌و رۆژنامه‌نوسی عه‌یار 24ی ئه‌هلی، چۆن‌و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك جاڕی له‌ناوچونی هێزێكی به‌هێزی وه‌ك یه‌كێتی ده‌ده‌یت؟ له‌چ قوتابخانه‌یه‌كی سیاسی‌و شرۆڤه‌ی روداوه‌كاندا فێری ئه‌م ته‌حلیله خه‌یاڵاوییانه بویت؟
قسه‌كردن له‌سه‌ر قۆناغی ئێستای یه‌كێتی‌و غیابی سكرتێره به‌ئه‌زمونه‌كه‌ی‌و كێشه‌و بێشه ناوخۆییه‌كانی ئه‌م حزبه كراوه‌یه بۆ سیاسه‌تمه‌داران‌و رۆژنامه‌نوسان‌و شرۆڤه‌كاران تا به‌وردی‌و زانستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌دا بكه‌ن‌و، خوێندنه‌وه بۆ دۆخی یه‌كێتی بكه‌ن، به‌ڵام كراوه نیه بۆ هه‌ر شرۆڤه‌كارێك شه‌و خه‌ون به له‌ناوچونی یه‌كێتییه‌وه ببینێت‌و به‌یانیه‌كه‌ی بیكاته ته‌حلیلی سیاسی‌و بۆچونی بێلایه‌ن‌و هه‌ر به‌ناوی بێلایه‌نیشه‌وه به‌خه‌ڵكی بفرۆشێته‌وه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م وتانه‌م هه‌ر حزبێكی دیكه‌ی خاوه‌ن وزه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گرێته‌وه نه‌ك ته‌نیا یه‌كێتی.
له‌كۆتاییشدا پێشنیازی ئه‌وه‌م بۆ هه‌موان ئه‌وه‌یه كه له‌مه‌ودوا هۆشیارانه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و "شرۆڤه‌كاره خه‌یاڵئامێزانه" بكه‌ن‌و ته‌حلیله‌كانیان به گومانه‌وه سه‌یر بكه‌ن.