تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

31‏/8‏/2013

یه‌كێتی له‌دوا وێستگه‌دا

شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن

هه‌ڵبژاردنی 30-4، دوا وێستگه‌ی گره‌وه‌كانی دۆست‌و نه‌یاربوو له‌سه‌ر یه‌كێتی، بێگومان زۆرینه‌ی نه‌یار له‌خۆئاماده‌كردندا بوون بۆ خوێندنی فاتیحه‌ له‌سه‌ر گیانی یه‌كێتی، به‌شێكی به‌رچاویش له‌مرۆڤه‌ له‌رزۆكه‌كانی ناو ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی‌و ناو ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی، له‌خۆدزینه‌وه‌دا بوون بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر، تا ئه‌ستۆپاكی خۆیان وه‌ربگرن‌و بڕۆن پاداشتی نمه‌ك به‌حه‌رامیی خۆیان وه‌ربگرن، بێگومان كۆمه‌ڵێك كه‌سی له‌وجۆره‌ ڕۆیشتن‌و به‌ڵێنی گه‌وره‌شیان به‌لایه‌نه‌ نوێیه‌كه‌یان دا.

 كه‌وا ئه‌وان ستوونه‌ گه‌وره‌كانی ده‌ڤه‌رێكن له‌ناو یه‌كێتی، بۆیه‌ به‌ده‌رچوونی ئه‌وان یه‌كێتی له‌چركه‌ساتی رووخاندایه‌و ده‌بێ‌ت ئاماده‌ی سه‌یركردنی دیمه‌نی رووخانه‌كه‌ی بین.

شان دانه‌ به‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كه‌

له‌30ی نیساندا، له‌ولاش به‌شێك له‌ترۆپكی ره‌سمیاتی یه‌كێتی له‌منگه‌ منگ‌و خۆدزینه‌وه‌دا بوون، كه‌وا یه‌كێتی له‌دوا ساته‌كانی ژیانیدایه‌، هی ئه‌مانه‌ له‌هه‌مووان كاریگه‌رتربوو بۆ سه‌ر ده‌روونی یه‌كێتییه‌كان، بۆیه‌ یه‌كێتییه‌كان ئه‌وانه‌ی كه‌ كه‌سی له‌خۆبوردوو و وابه‌سته‌ی رێكخراوه‌یی حزبی بوون، شانیان دایه‌ به‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كه‌. تا هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌بچێت‌و ئاهێك به‌ده‌ماره‌كانی یه‌كێتیدا بێته‌وه‌.

 هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ڵسانه‌وه‌

راگه‌یاندن، به‌رگریی‌و هێرش به‌به‌ڵگه‌وه‌

*ئه‌مجاره‌ راگه‌یاندنی یه‌كێتی یه‌ك نه‌فه‌س‌و یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتییانه‌ كاری خۆی كرد. له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو كه‌ناڵه‌ بینراوو بیستراوو نووسراوه‌كان، كه‌مپینه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كادره‌ ناوه‌ندییه‌كانه‌وه‌ ئیداره‌ ده‌درا. راگه‌یاندن له‌هه‌موو چركه‌ساتێكدا له‌ئاماده‌باشیدابوو چ بۆ به‌رگریی‌و چ بۆ هێرش. چ بۆ سه‌ركردن به‌هه‌موو ماڵێك‌و هه‌موو كونجێكی ئه‌م وڵاته‌دا. هه‌روه‌ها خستنه‌ڕووی ده‌یان كرده‌وه‌ی دزێوی به‌رامبه‌رو خستنه‌ڕووی دیارده‌ پۆزه‌تیڤه‌كانی یه‌كێتی. به‌ڵام له‌هه‌مووی گرنگتر له‌ڕاگه‌یاندندا كردنه‌وه‌ی پانتایی ئازاد بۆ كادره‌كان بوو به‌بێ‌ سانسۆر. ئه‌مه‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی به‌ئاگا هێنایه‌وه‌ كه‌وا یه‌كێتی ره‌سه‌نایه‌تی خۆی گه‌ڕانده‌وه‌. ئه‌مه‌ش بووه‌هۆی ناسینه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌.

سیاسه‌تی ده‌رگا به‌ده‌رگا

*ئه‌وه‌ندی به‌نده‌ ئاگاداربم به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له‌هه‌ردوو شاری هه‌ولێرو كه‌ركوك به‌شداریی كه‌مپینه‌كان بووم، به‌رپرسه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێرو كه‌ركوك. زۆر به‌گشتگیرو حزبییانه‌. كادیرو ئۆرگانه‌كانیان دابه‌شكرد به‌سه‌ر چه‌ندین میحوه‌ردا، سیاسه‌تی گه‌ڕانی ماڵ به‌ماڵ. واته‌ یه‌كه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ده‌نگی مسۆگه‌ری یه‌كێتی، ئینجا ده‌نگی بزاوت. پاشان ده‌نگی خۆڵه‌مێشی.

لیژنه‌كان له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوو بوون. زۆرینه‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كان له‌ڕاپه‌رین‌و دهۆك‌و شاره‌زوورو گه‌رمیان‌و خانه‌قین‌و نه‌ینه‌واو سلێمانی، هه‌مان به‌رنامه‌یان گرته‌به‌ر. له‌هه‌مان كاتدا به‌گه‌ڕكه‌وتنی ده‌یان كادری بێ‌ ئۆرگان، واته‌ دوور له‌كاری حزبی.

گه‌له‌كۆمه‌كێ‌و پووچه‌ڵكرنه‌وه‌ی خه‌ونی نه‌یاران

*له‌هه‌مووی گرنگتر كه‌ هه‌ستی خه‌ڵكی جوڵاند، ئه‌و گه‌له‌ كۆمه‌كێیه‌ی سه‌ر یه‌كێتی بوو. به‌تایبه‌ت رێككه‌وتنی 17ی نیسانی نێوان گۆڕان- پارتی. دواتر هه‌ردوو حزبه‌ ئیسلامییه‌كه‌و یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان. ئه‌وه‌ وایكرد زۆرینه‌ی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی كه‌ پشتی له‌یه‌كێتی كردبوو،  هه‌ست به‌مه‌ترسییه‌كه‌ بكات. كه‌وا خه‌ریكه‌ پرسی ئازادیی‌و دیموكراسی ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، بۆیه‌ ده‌نگیان به‌یه‌كێتی دایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش خه‌ونی نه‌یاره‌كانی به‌تاڵكرده‌وه‌. 
ئه‌وانه‌ی به‌وشه‌ی یه‌كێتی نه‌ماوه‌ له‌قاقایان ده‌دا. خه‌یاڵ پوچ بوون‌و تێڕوانینه‌كانیان كورتی هێنا. بۆیه‌ یه‌كێتی ده‌بێ‌ سیاسه‌تی ڕاست‌و دروستی خۆی درێژه‌ پێ‌بدات .

كوڕی مام‌و هه‌ڵمه‌تی ماندونه‌ناسانه‌

*قوباد تاڵه‌بانی وه‌ك كوڕه‌ گه‌نجێكی ساده‌و ساكاری كوڕی مام جه‌لال له‌هه‌ڵمه‌تێكی گشتگیری سه‌رتاسه‌ریدا بۆ هه‌موو شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان، سه‌رنج‌و تێبینیی هه‌زاران هه‌زار گه‌نجی ئه‌م وڵاته‌ی بۆ لای یه‌كێتی راكێشا‌و بووه‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌یارو دۆست ئاماژه‌ به‌جووڵه‌ی ساده‌و ساكارانه‌و خۆماڵیانه‌ی قوباد تاڵه‌بانی بده‌ن. ئه‌مه‌ش به‌شێك له‌هه‌ڵسانه‌وه‌ی یه‌كێتی بوو، كه‌وا كوڕی سكرتێره‌كه‌مان بانگه‌شه‌یه‌كی مۆدێرنانه‌و ماندوو نه‌ناسانه‌ ده‌كات.

*ئه‌وه‌ی له‌هه‌مووی گرنگتربوو، به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌نجه‌ی مام جه‌لال بوو له‌كاتی ده‌نگداندا. ده‌ركه‌وتنی مام بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای نه‌خۆش كه‌وتنی به‌شێوه‌ی جووڵه‌یی. بووه‌ راچڵه‌كینێكی گه‌وره‌ بۆ جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی،  ئه‌م وته‌یه‌ش سه‌لمێنرا كه‌وا ته‌نها ئاماژه‌ی په‌نجه‌یه‌كی مام جه‌لال به‌سه‌ بۆئه‌وه‌ی هاوكێشه‌كه‌ بگۆڕدرێت. بێگومان واش ده‌رچوو، په‌نجه‌ی مام هاوكێشه‌كه‌ی گۆڕی‌و خه‌ونی گه‌وره‌ی نه‌یاره‌كانی له‌گۆڕنا.

كه‌ركوكییه‌كان گره‌وه‌كه‌یان برده‌وه‌

*كه‌ركوك‌و كه‌ركوكییه‌كان هه‌ر له‌به‌رپرسه‌كانیان تائه‌ندامێكی ساده‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان، بوونه‌ مایه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان، چونكه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ شاری كه‌ركوك‌و ده‌وروبه‌ری سه‌وزپۆشبوو. ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر وره‌ی به‌جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی ده‌دایه‌وه‌ كه‌وا گوڕبداته‌وه‌ خۆی بۆ ئه‌وه‌ی پاشه‌كشه‌كه‌ی 21-9-2013 بگۆڕێت بۆ پێشڕه‌وی. ئه‌وه‌بوو كاریگه‌ریی كه‌ركوكییه‌كان گه‌یشته‌ هه‌ولێرو سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی تریش، هه‌ولێر پێشه‌نگی هه‌ڵسانه‌وه‌كه‌ بوو. بۆیه‌ لێره‌وه‌ ده‌بێت رۆڵی كه‌ركوك‌و كه‌ركوكییه‌كان به‌رز بنرخێنرێت.

گوتاری نه‌ته‌وه‌یی له‌پشتیوانیی یه‌كێتیدا

*لێدانی خه‌نده‌ق له‌سه‌ر سنووری كوردستانی باشوورو رۆژئاڤا‌و هه‌روه‌ها خه‌نده‌قی نێوان هه‌ولێرو كه‌ركوك، دوو كرده‌وه‌ بوون كه‌وا یه‌كێتی دژی بوو، واته‌ سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بوون‌و نیشتمانیبوونی یه‌كێتی وایكرد په‌یامی پشتگیریی‌و جه‌ماوه‌ریی له‌قه‌ندیل‌و ئامادو قامیشلۆو مهاباده‌وه‌ بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بێت. خه‌ڵكی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌م په‌یامانه‌ بده‌نه‌وه‌و ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی یه‌كێتی له‌به‌رچاوبگرن‌و ده‌نگی خۆیانی پێ‌ بده‌نه‌وه‌.

رێز له‌هه‌ستی یه‌كێتییه‌كان گیرا

*نه‌به‌خشینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێل‌و پاره‌و چه‌ك بۆ كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێكی مشه‌خۆر كه‌ئه‌وه‌ هه‌میشه‌ ده‌بووه‌ مایه‌ی توڕه‌بوونی زیاتری جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی‌و ڕوووه‌رگێڕانی له‌یه‌كێتی‌و چوونی بۆلای دیكه‌. ئه‌مجاره‌ یه‌كێتی له‌م ڕووه‌وه‌ نه‌رم مامه‌ڵه‌ی كردو هیچ جووڵه‌یه‌كی ورووژێنه‌ری نه‌كرد بۆ تووڕه‌كردنی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی. لایه‌نێكی تر، نه‌بوونی به‌رپرسی گه‌وره‌و كوڕو براو خوشكی به‌رپرسه‌ باڵاكان بوو له‌ناو كاندیده‌كاندا. تا خه‌ڵك توڕه‌بكات‌و نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر كاندیده‌كان دابنێن. له‌هه‌مان كاتدا كاندیده‌كان زۆرینه‌ له‌خه‌ڵكی ساده‌و هه‌ژارو خوێنده‌وار پێكهاتبوو. واته‌ هیچیان هی ئه‌وه‌ نه‌بوون كه‌وا جه‌ماوه‌ر توڕه‌ بكه‌ن. هه‌ر خۆشیان كه‌مپینیان به‌ڕێوه‌ده‌برد .

هه‌مو ئه‌مانه‌ی كه‌ باسمانكردو خستمانه‌ڕوو بوون به‌هۆی سه‌ره‌كیی هه‌ڵسانه‌وی یه‌كێتی.

یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سنووری كوردستانی به‌ده‌نگ له‌زمماره‌وه‌ تاكو مه‌نده‌لی دیاریكرد. بۆیه‌یه‌كێتی له‌دوا وێستگه‌دا هه‌ڵسایه‌وه‌و زیاتر دانه‌چۆڕا. به‌مه‌ش پێویسته‌ یه‌كێتی باشتر بنیاتبنرێته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر جه‌ماوه‌ر سزای نه‌داته‌وه‌.