عیزه‌ت دوری |
به‌گوێره‌ی
چه‌ند زانیارییه‌كی نهێنی، عیزه‌ت دوری له‌نامه‌یه‌كدا كه بۆ مالیكی
ناردووه تیایدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌روو، تا جه‌ژنی قوربان حكومی
له‌سێداره‌دانت تا مردن به‌سه‌ردا جێبهجێدهكرێتو فیشه‌كێكیش
بهناوچهوانتهوه ده‌نرێت.
لایخۆشیانه‌وه
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاشكرایده‌كه‌ن، نوری مالیكی به‌و نامه‌یه
شڵه‌ژاوه‌و ترسێكی زۆری لادروست بووه، هه‌روه‌ك له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی
نامه‌كه‌شدا په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی ته‌له‌فونی بۆ هاتووه به‌ناوی
عیزه‌ت ئیبراهیم دوری به‌سیفه‌تی سه‌رۆكی بهرگریو جیهادو دووباره
به‌مالیكی راگه‌یاندووه كه حكومه‌تی له‌سێداره‌دانت به‌سه‌ردا تا جه‌ژنی
قوربان جێبه‌جێده‌كرێت.