لەو ساتەی خۆپیشاندان دژی رژێمەكەی بەشار ئەسەد لە سوریا دەستیپێكرد،
كەسانی بیانی زۆر چوونەتە سوریا بۆ یارمەتیدانی سوریاییەكان دژی رژێمی
بەشار ئەسەد.
پاڵنەری ئەمانە هەندێكی ئایدۆلۆژییە، هەندێكی دیكە مرۆییو ئایینیە یاخود دەوڵەتە شەڕخوازەكانە.
لە كاتێكدا زیاتر لە 235 هەزار پەنابەری سوریی هاتوونەتە ناوچەكانی كوردستانی باشور، ژمارەیەك لە رۆڵەكانی ناوچەكە پەڕیونەتەوە لە سنوور بۆ چوونە ریزەكانی بەرەی نوسرە لەسوریا، ئەم راپۆرتەی ماڵپەڕی GemyaKurdan تیشك دەخاتە سەر سەرەتاكانی ئەم پەڕینەوەیەو چۆنیەتی راكێشانی ئەو گەنجانە بۆ جیهاد، ئەو رێگانەی ئەمانە دەیگرنەبەر، لەم راپۆرتەدا كورتەیەك دەربارەی ئەو كەسانەی تێدایە كە لەم دوواییەدا كوژراون لە شەڕكاندا لە پاڵ بەرەی نوسرەدا.
بۆ ئەوەی لە رووداوەكان تێبگەین، دەبێت 10 ساڵ بگەڕێینەوە دواوە، لە 1999 دا، كۆمەڵێكی ئیسلامی بەناوی (ڕاپەرین) كە مەلا عەلی عەبدولعەزیز سەركردایەتی دەكرد، راپەڕین هاوپەیمانیەكی بەست لەگەڵ كۆمەڵی (یەكبوون) لە 31 ی مایسدا، ئەمانە لە 8 هەزار چەكدار پێكهاتبوونو بەسەر 18 كۆمەڵدا دابەش ببونو، لە شارۆچكەی هەڵەبجە كۆببونەوە لە پارێزگای سلێمانی.
لە 2005 دا، عەلی باپیر لە یەكبوون جیابووەوەو 15 كۆمەڵی لەو 18 كۆمەڵە لەگەڵدابوو، پارتێكی ئیسلامی دامەزراند بەناوی (كۆمەڵی ئیسلامی لە كوردستان).
ئەو 3 كۆمەڵەی مابوونەوە دابەش بوون لەناو خۆیادا بۆ 3 گروپی سەرەكی: بزوتنەوەی ئیسلامی، بە سەركردایەتی مەلا عەبدولعەزیزو كوڕەكانی كە دواتر عیرفانی كوڕی جێی گرتەوە، محەمەد تەحسین كە چووە ریزەكانی قاعیدەوە لە ئەفغانستان لە مارتی 2003 داو، دەوترێت ئێستا لە نێوان ئێرانو سوریادا هاتوچوو دەكات.
گرووپی (ئیسلاح) بە سەركردایەتی مەلا كریكار كە ئێستا لە بەندیخانەیەكی نەرویجدا 5 ساڵ بەندكردن بەسەر دەبات بە تۆمەتی تیرۆر.
كۆمەڵی (هێزی سۆرانی 2) بە سەركردایەتی ئاسۆ محەمەد حەسەن لەدایكبووی هەولێر 1962، لە شەڕێكدا لە موسڵ دەستگیركراو دەوترێت ئێستا لە گرتوخانەی (سوسێ)یە لە سلێمانی هێزی سۆرانی 2 ناسراوە بە توندڕەویی، زوربەی ئەندامەكانی خەڵكی دەوروبەری هەولێرن.
دوو گروپی بچووكی دیكە هەن كە كاریگەرن: یەكێتی حەماس بە سەركردایەتی عومەر بازیانیو، تەوحید كە لە 2001 دا حەسەن سۆفی دایمەزراند، دوای پێكهاتنی (كۆمەڵی ئیسلامی)، لەگەڵ ئەم دوو كۆمەڵەدا (جوندولئیسلام)ی توندڕەو پێكهێنرا بە سەركردایەتی ئەبو عەبدوڵڵای شافیعی، پاشان هێزی سۆرانی 2 بە حەوت مانگ دوای ئەوە یەكی گرت لەگەڵ كۆمەڵی (ئیسلاح) و ناوەكەیان گۆڕیی بۆ (ئەنسارولئیسلام) بە سەركردایەتی مەلا كرێكار.
ئەنسارولئیسلام لە 500 چەكدار پێكهاتبوو كە مەشقی چاكیان كردبوو لە ناوچە دوورەكانی هەورامان چڕیان بەستبوو بە تایبەتی بیارەو سەرگەتو گوڵپ، ئەم كۆمەڵە لەگەڵ قاعیدەدا پەیوەندیان هەبوو لە رێگەی عەرەبێكەوە بە ناوی ئەبو وائیل، ئەندامەكانیان دەنارد بۆ ئەفغانستان لە رێگەی ئێرانەوە بۆ مەشقكردن.
كۆمەڵی یەكەم كە عومەر بازیانی سەركردایەتی دەكرد لە هاوینی 2001 دا ئەفغانستانیان بەجێهێشتو لە هاوینی 2002 دا گەڕانەوە، دوای ئەوە بە چەند ساڵێك عومەر بازیانی لە فەلوجە كوژرا.
لەنیوە شەوی 22 ی ئازاری 2003 دا، ئەمریكا بنكەی ئەنسارولئیسلامی بە 101 مووشەكی تۆماهۆك كردە ئامانج كەلە دەریای سورەوە دەیهاویشتن، بەدوایدا هێرشێكی زەمینی كرا بە هاوبەشی لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەم هێرشە ئەنسارولئیسلامی پەكخستو زوربەی ئەندامەكانی كوژران، ئەوانەی مانەوە یان دەستگیركران یان بۆ ئێران هەڵهاتن، لەم هێرشەدا كۆمەڵی ئیسلامیش بەركەوتو 43 ئەندامی كوژرانو 50 دیكە برینداربوون.
بەڵام بۆچوونەكان وایە كە ئەنسارولئیسلام گردبوونەتەوەو بە نهێنی لە ناوچە كوردیەكەدا كاردەكەن، دوای ئەوەی كادیرەكانی سزای بەندكردنەكەیان تەواو كردوە یاخود لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە، ئەوانە گەنجان بۆلای خۆیان رادەكێشنو هانیان دەدەن، بەتایبەتی ئەوانەی تەمەنیان 17 بۆ 25 ساڵن، لە مزگەوتەكاندا پێیان دەگەنو لە كۆبوونەوەی نهێنیدا بە كۆمەڵ كە هەر جارەی لە 8 كەس تێپەرناكات بە ئامانجی بەكارهێنانیانو راكێشانیان بۆ شەڕكردن لە پاڵ بەرەی نوسرەی سوریادا.
راكێشانەكە رێكخراوە وەك بازرگانیكردن بە مرۆڤەوەو بە رێوشوێنی ئەمنی حكومەتدا تێپەڕدەبێت، مێشكی گەنجان دەشۆنەوەو لە كەسێكی خۆبەخشەوە دەیاندەنە دەست یەكێكی دیكە بەرێگەی توركیادا تا دەگەنە بەرەی نوسرە لە كوردوستانی سوریا.
زوربەی ئەوانەی ئێستا لە سوریان پێگە كۆمەڵایەتیەكانو مۆبایل بەكاردەهێنن بۆ پەیوەندیكردن بە كەسوكارو هاوڕێكانیانەوە، ئەم پرۆسەی پەڕینەوەیە بۆ سوریا لە 2011 دا دەستیپێكردو لەهاوینی 2013 دا، گەیشتە لووتكە.
بۆچوون هەیە كە گوایە لە ناویاندا تورك هەن كە بۆ كاركردن هاتوون بۆ كوردستانو ئیستا ئەوانە مەسرەفی ئەم كردەوانە دەكێشن.
بەگوێرەی سەرچاوەیەكی ئەمنی باوەڕپێكراو، نزیكەی 240 گەنج چوونەتە سوریا بەمەبەستی بەشداریكردن لە جیهاد دا:
60 بۆ 70 لە سلێمانی، لە هەڵەبجە 100، لە كەركوكو خورماتوو 60 بۆ 70، لەوانە 25 بۆ خۆتەقاندنەوە مەشقیان پێكراوە.
سەرچاوەكە، دەشڵێت: "17 گەنج لەوانە لە هاتنەوەیاندا بۆ كوردستان دەستگیركراون".
كورتەیەك:
- هاوكار محەمەد، لەدایكبووی سلێمانی ساڵی 1994، دوای ئەوەی نەیتوانی لە زانكۆ بەشی فیزیا تەواو بكات، روویكردە بەنگەلۆر لە هیندستان، لە تشرینی دووەمی 2011 بۆ خوێندنی دەرمانسازیی لە كۆلیجی (ئیست پۆینت) لە زانكۆی راجیف غاندی، هاوڕێكانی بە كەسێكی روخۆشو باوەڕدار باسی دەكەن، هاوكار دەچوو بۆ مزگەوتی یوسف لە بەنگەلۆر كە شوێنكەوتووی (ئیبن تەیمیە). كاتیك لە سلێمانی بوو دەستگیركرا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەتۆمەتی بڵاوكردنەوەی سیدی كە بانگەشە بۆ توندڕەوی دەكەن، شەش مانگ لە بەندیخانەدا مایەوە بێ ئەوەی هیچ تۆمەتێكی ئاراستە بكرێت، وەك كەسوكاری، دەڵێن: لە تشرینی دووەمی 2011 دا چوو بۆ توركیاو لەوێشەوە بۆ سوریا، بە قسەی كەسوكارەكەی بۆ كاری خێرخوازی چووە، باوكی پەیوەندی بە كۆمەڵە ئیسلامیەكانەوە هەیە، دەشوترێت كە چەكی هەڵنەگرتووە.
- عوسمان حەمە تۆفیق لەدایكبووی 1993 لە گوندی بانیشار نزیك خورماڵ لە هەرێمی كوردوستان، تا قۆناغی 9 لە خورماڵ خوێندویەتی، پاشان چووەتە خوێندنگەی ئیسلامی لە هەڵەبجەو لەوێ دەرچووە بە مەلا، دواتر بووە بە مەلای گوندێك لە نزیك خورماڵ، لە 2012 دا، چووەتە سوریاو پەیوەندی بە بەرەی نوسرەوە كردوە، بەردەوام پەیوەندەی تەلەفۆنی هەبووە لەگەڵ كەسوكاریا، دایكو باوكی چوون بۆ سوریا بۆ ئەوەی قەناعەتی پێبكەن كە واز لە بەرەی نوسرە بهێنێت، بەڵام قایل نابێتو لەگەڵیان ناگەڕێتەوە، دوو جار لە شەڕدا برینداربووە، لە 2013/11/19، كوژرا.
- سامان عوسمان، لەدایكبووی ساڵی 1994 لە سلێمانی، لە قۆناغی دواناوەندیدا وازی لە خوێندن هێناوە، كەسێكی زۆر ئایینی بووەو شوێنكەوتووی سەید قوتب بووە، نازناوی ئیبن تەیمیەی بۆخۆی هەڵبژاردوە، بەرلەوەی بڕوات بۆ سوریا وانەی بەمنداڵان وتووە لە مزگەوتی نورو بێخود لە سلێمانی، لە كاتێكدا لەپاڵ بەرەی نوسرەدا شەڕی دەكرد، لە 2013/11/19، كوژرا.
- زانا رزگار، لەدایكبووی 1991 لە شارۆچكەی كفری لە گەرمیان، لە سەرەتاییەوە دەستی لە خوێندن هەڵگرتوەو ساڵی رابردوو چووەتە ریزەكانی بەرەی نوسرەوە لە سوریا، لە 2013/11/8، كوژراوە.
- كەیوان محەمەد، لەدایكبووی ساڵی 1989 لە شارۆچكەی تەوێلە نزیك خورماڵ، دەرچووی كۆلیجی هەڵەبجە زانكۆی سلێمانیە، وەرزشكارێكی باشی تۆپی پێ بوو لە هەڵەبجە، ئەمیش وانەی بە گەنجەكان دەوت، لە شەڕەكەی 2013/11/18، كوژرا، پێش ئەوەی بڕوات بۆ سوریا، كەیوان لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نوسیبووی: ئەوانەی دەچن بۆ سوریا مرۆڤی باشن، ئێمە نامانەوێت گەنجەكانمان بچن بۆ سوریا، نەك لەبەر ئەوەی ئێمە دژی جیهادین، بەڵكو لەبەر ئەوەی ئێمە نازانین ئامانجی ئەو جەنگە چیە، ئەوانەی رۆشتون بۆ جیهاد لە سوریا مرۆڤی چاكن، بە دڵی پاكەوە لە پاڵ بەرەی نوسرەدا دەجەنگن، ئێمە هەمیشە پشتگیریان دەكەین، گەنجەكانمان ئیسلامو مرۆڤایەتیان خۆش دەوێت، بڕیاریاندا بچنە سوریا بۆ شەڕكردن دژی ستەمو چەوسانەوە كە دووچاری براكانمانو خوشكەكانمان بوون، ئەوانەی رەخنەمان لێدەگرن بەهۆی شەڕكردنمان دژی كوردی وەك خۆمان لە باكوری سوریا، دەبێت ئەوە بزانن كە ئێمەی خەڵكی هەڵەبجە لە كەسانی دیكە چاكتر تێدەگەین كوردایەتی چ مانایەكی هەیە، ئەگەر كۆمەڵێك ناپاك لەگەڵ رژێمی ئەسەد دا هاوپەیمان بن، ئەوانەكورد نینو هیچ پەیوەندییەكیان بە كوردایەتیەوە نییە.
- نەبەز سدیق، بە ئەبو قوتادە ناسراوە، لە ساڵی 1993 لە سلێمانی لەدایكبوە، پێش ئەوەی بڕوات بۆ سوریاو بچێتە ریزەكانی بەرەی نوسرەوە، وانەی ئایینی لە مزگەوتی دارۆغا خوێندوە لە سلێمانی، لە 2013/12/9، كوژرا.
- ئیحسان عەبدلڕەحمان، لەدایكبووی ساڵی 1986 لە شارۆچكەی هەڵەبجە، دەرچووی زانكۆی هەڵەبجەیە، یاریزانێكی باشی تۆپی پێ بووە، لە شەڕێكا لە سوریا لەپاڵ بەرەی نوسرەدا لە 2013/10/29، كوژرا.
- كینان عەبدولكەریم، بە عەبدولمەنسوری عیراقیش ناسرابوو، لەدایكبووی 1988 لە شارۆچكەی هەڵەبجە، لە 2013/8/28، كوژرا.
- عوسمان عەبدوڵڵا نیرگزەجاڕی، لەدایكبووی 1987 لە شارۆچكەی هەڵەبجە، لە 2012 دا چوو بۆ جیهاد لە سوریا، لە 2013/8/19، لە شەڕدا پێكراو لە نەخۆشخانەیەكی توركیا گیانی لەدەستدا.
- رێبەر تاریق، لەدایكبووی 1989 لە شارۆچكەی هەڵەبجە، خوێندنی دواناوەندی لە هەڵەبجە تەواوكردوە، لە مزگەوتەكانی ئەو ناوچەیەدا وانەی ئایینی خوێندوە، لە كۆتایی 2012 دا چووەتە سوریا بۆ جیهادو، لە 2013/8/22، كوژرا.
وەرگێڕان: فازڵ مەلا رەحیم
سەرچاوە: GemyaKurdan