مێرد مناڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵان له كه‌ناڵی ئاسمانی (سورية) باس له‌وه ده‌كات كه 32 كه‌سی كوشتوووه.
ئه‌و بارودۆخه‌ی كه ماوه‌ی دوو ساڵ زیاتره باڵی به‌سه‌ر وڵاتی سوریادا كێشاوه وایكردوه مێرد مناڵه‌كانیش توشی تاوان بن و وه‌ك تیرۆریستێك بیربكه‌نه‌وه كه ئه‌و كاره ته‌نانه‌ت بۆ كه‌سه گه‌وره‌كانیش سه‌خته، له كه‌ناڵی ئاسمانی (سورية) مێرد مناڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵان به‌ناوی شه‌عبان عه‌بدوڵڵا حه‌میده، باس له‌وه ده‌كات كه چووه‌ته ریزی گروپێكه‌وه به ناوی (سامحني يا بابا) سه‌ر به گروپی تیرۆریستی (احفاد الرسول)ه و تائێستا 32 كه‌سی كوشتووه.
شه‌عبان عه‌بدوڵڵا له دایكبووی ساڵی 2000 ه‌و وه‌ك خۆی باسی لێوه ده‌كات له ته‌مه‌نی 7 ساڵانه‌وه، دایكی كۆچی دوایی كردووه‌و باوكی پێش دوو ساڵ ژنی هێناوه‌ته‌وه‌و دوو كوڕی هه‌یه له‌و خێزانه‌ی.
ئه‌و مێرد مناڵه به‌هۆی خاڵیه‌وه كه ناوی (يحيى عزيز العزيز)ه چوه‌ته ریزی گروپی (سامحني يا بابا) كه سه‌ر به گروپی تیرۆریستی (احفاد الرسول)ه و رۆژانه له سه‌عات 7ی به‌یانییه‌وه تا 4ی ئێواره ئه‌و كه‌سانه‌ی كوشتووه كه گروپه تیرۆریستیه‌كه مه‌به‌ستیان بووه.
شه‌عبان دان به تاوانه‌كانیدا ده‌نێ و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سه‌ره‌تا پیاوێكی كوشتووه له‌سه‌ر پردی (الشعار) له حه‌له‌ب و تا سێ شه‌و خه‌وی لێنه‌كه‌وتووه به‌ڵام پاش ئه‌وه راهاتووه‌و كار گه‌یشۆته ئه‌وه‌ی كه نزیكه‌ی 13 هاووڵاتی و 10 سه‌رباز و 9 چه‌كداری نه‌ناسراو بكوژێت.
هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه ئه‌نجامی داوه به چه‌كی (قه‌ناس) بووه و سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی زیاتر له چوار مانگ راهێنانی له‌سه‌ر كردووه.