گۆڤاری دێر شپیگلی ئه‌ڵمانی ئاشكرایكرد 100 كه‌سی ئیسلامی جیهادی هه‌ڵگری
ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی به‌ڕێوه‌ن به‌ره‌و سوریا بۆ به‌شداریكردن له‌شه‌ڕی
جیهادا دژی رژێمی ئه‌سه‌د.
ماڵپه‌ڕی دۆیتشه ڤییللـه DW.DE به‌پشتبه‌ستن به‌و زانیاریانه‌ی گۆڤاری دێرشپیگل بڵاویكردوه‌ته‌وه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه 200 ئیسلامی جیهادی به‌ڕێوه‌ن به‌ره‌و سوریا بۆ شه‌ڕ دژی رژێمی ئه‌سه‌د وه‌ك باشترین گۆڕه‌پانی روبه‌ڕووبونه‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه‌ی دێر شپیگل بارگاویه به‌زانیاریه‌كانی ده‌زگای فیدراڵی پارێزگاری له‌ده‌ستورو ئاسایشی ناوخۆ، ئاماژه به‌وه‌شده‌دات كه ئه‌م ئیسلامیانه هه‌رێمه‌كانی نۆردڕاین ڤێستڤالن و به‌رلین و هیسن و بایرن و هامبۆرگی تێدایه.
وه‌ك گۆڤاره‌كه ده‌ڵێت: نیوه‌ی ئه‌وانه‌ش هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانین و به‌پێی هه‌واڵگریه نهێنیه‌كانیش ئه‌م توندڕه‌وه ئیسلامیانه سه‌ربازگه‌یه‌كی مه‌شق و راهێنانیان له‌باكوری سوریا هه‌یه‌و به‌سه‌ربازگه‌ی ئه‌ڵمان ناسراوه‌و ئه‌و موجاهیدانه‌ی له‌خۆگرتوه كه زمانی ئه‌ڵمانی ده‌زانن و ئاڕاسته‌ی شه‌ڕی ده‌رونی راگه‌یاندن ده‌كه‌ن و به‌كه‌ره‌سه‌كانی ئه‌وێ له‌وێوه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌رهه‌مده‌هێنن و به‌شه‌ڕی (موقه‌ده‌س)ناوی ده‌به‌ن.
به‌رپرسانی ئه‌ڵمان نایشارنه‌وه مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و توندڕه‌وانه هه‌یه بۆ ئه‌ڵمانیا دوای ته‌واوبوونی جه‌نگ له‌سوریاو له‌م باره‌یه‌وه هۆشداریاندا.
شه‌هاب عوسمان - ئه‌ڵمانیا

PUKmedia