تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

22‏/10‏/2013

سێ هونەرمەندی بەناوبانگی ئێرانی لەپێناو منداڵانی كورد هاتنە دەنگ

نووسەری بەناوبانگی ئێرانی مەحموود دەوڵەت ‌ئابادی‌و گۆرانی بێژی بەناوبانگ شارام نازری‌و نیكی كەریمی ئەكتەری ناسراوی سینمای ئێران، غەم‌و پەژارەی خۆیان بەرانبەر دوایین رووداوی تەقینەوەی مین لە مەریوان دەربڕی.

مەحموود دەوڵەت ‌ئابادی لە یادداشتەكەی خۆید،ا دەنووسێت: "بەداخم بۆ خۆم‌و بۆ هەموومان كە هێشتا دەبینین منداڵان دەبنە قوربانی مین، هیوادارم یەكجار بۆ هەمیشە ئەم مینانە پاك بكرێنەوە چونكە زەوی ئابڕووی ئێمەیە!"

لای خۆشیەوە، شارام نازری، نووسیویەتی: بەدرێژایی مێژوو كورد ئازاری چەشتووە، مینیش بەم ئازارانە ئیزافە بووە. حەق وایە لانیكەم، دەوڵەت رەنجی مین تەقینەوە لەسەر شانی ئەم خەڵكە لا ببات.

نیكی كەریمی-ش، دەڵێت: چۆن باوەڕ بكەین كە هێشتا مینەكان مەترسین بۆ منداڵان، ئەمڕۆ حەوت منداڵ ژیانیان بۆ هەمیشە گوڕدراوەو لەسەر تەختی بیمارستاندا دەناڵێنن. رەنگە چەند رۆژی دیكە، هەموومان ئەم هەواڵە لە یادمان بچێتەوە. نازانم كێ ئەم مینانەی چەقاندووەو كێ دەریان دەهێنێت، بەڵام لەمە دڵنیام كە دەبێت منداڵانی ئێمە بە دڵنیایەوە پێیان لەسەر زەوی سفت دابنێن.

رۆژی 2013/10/18، حەوت منداڵی دێی نشكاشی سەر بە شاری مەریوان، مینێكی چێنراو لەژێر پێیاندا دەتەقێتەوەو هەر حەوتیان رەوانەی نەخۆشخانە دەكات.

نوسینگەی مەكتەب لەتاران
PUKmedia