چەند بەندكراوێكی سعودی كەلە نێو بەندیخانەكانی عیراقدا بەند كراون،
رایانگەیاند: لەلایەن پاسەوانی بەندیخانەكەوە هەڕەشەی ئەوەیان لێكراوە
ئەگەر بێتو لە یاری پاڵاوتنی جامی ئاسیاداو لە یاری هاتندا هەڵبژاردەی
سعودیە لە هەڵبژاردەی عیراق بباتەوە ئەوا ئەشكەنجەیان دەدەن بە لێدانو
تەزووی كارەبا.
جێی ئاماژەیە، لەیاری چووندا هەڵبژاردەی سعودیە توانی لە هەڵبژاردەی عیراق بباتەوە بە ئەنجامی 2-0، بڕیارە یاری هاتن لە شاری دەمامی سعودی لە رۆژی 15 ی مانگی داهاتوودا بەڕێوە دەچێت.
چەند بەندكراوێك بە پێگەی سەبەقیان، راگەیاندووە: لەلایەن پاسەوانی بەندیخانەو هێزی فریاكەوتنەوە هەڕەشەیان لێكراوە بەوەی كە كارەبایەن لێ دەدەن ئەگەر بێتو هەڵبژاردەی عیراق بەرامبەر بەسعودیە تووشی شكست ببێت.
راشیانگەیاندووە: دوو سعودی لە نێو بەندكراوەكاندا مانیان لە خواردن گرتووە بەهۆی ئەوی كە دوای ئەوەی عیراق لە یاری چووندا بە ئەنجامی 2-0 بە سعودیە دۆڕاوە، زۆر لێیان داونو سوكایەتیان پێكردوون.
لەئێستا نزیكەی 60 بەندكراوی سعودی لەنێو بەندیخانەكانی عیراقدا هەیە، رۆژی سێ شەممەی پێشوو لە دوای شكستەكەی عیراق سووكایەتییەكی زۆریان پێكراوەو ئێستا بەندكراوە سعودییەكان داوا لە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤو بەرپرسانی سعودی لە باڵیۆزخانەكان دەكەن كە بە زووترین كات ئەم كێشەیە چارەسەر بكەنو بەهانایانەوە بچنو بیان گوێزنەوە بۆ بەندیخانەكانی هەرێمی كوردستان، سەردانیان بكەن بۆ ئاگاداربوون لە باروگوزەرانیان.
وەرگێڕان: رەهێڵ مەحمود

سەرچاوە: سەبەق