تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

20‏/10‏/2013

ماناكانی قورئانی پیرۆز بۆ زمانی كوردی وەرگێڕدراو چاپكرا

بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت: لەسەر فەرمان‌و ئەركی پاشای سعودیە لەلایەن (كۆمەڵەی مەلیك فەهد بۆ چاپكردنی قورئانی پیرۆز)  بەدەیان هەزار نوسخە ماناكانی قورئانی پیرۆز بۆ زمانی كوردی وەرگێڕدراو چاپكرا.

مەریوان نەقشبەندی بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەشاری مەككەوە، رایگەیاند: دوای هەوڵ‌و ماندوبوونی زۆری ژمارەیەك خوێندكارو كەسایەتی كورد كە لەعەرەبستانی سعودیە زانستی شەرعی‌و خوێندنی باڵا دەخوێنن‌و، بەهەماهەنگی لەگەڵ راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم‌و چەند زاناو شارەزایەكی ئیسلامی لەهەرێمی كوردستان، توانرا ماناكانی قورئانی پیرۆز بۆ زمانی كوردی وەربگێڕدرێت‌و لەسەر فەرمان‌و ئەركی شا عەبدوڵڵا كوڕی عەبدولعەزیز ئال سعود پاشای سعودیە لەلایەن (كۆمەڵەی مەلیك فەهد بۆ چاپكردنی قورئانی پیرۆز)  بەدەیان هەزار نوسخەی لێ‌ چاپ بكرێت‌و لەناو كەعبەی پیرۆز لەشاری مەككەو مزگەوتی پێغەمبەر (ص) لەشاری مەدینە بڵاوبكرێتەوە بۆ ئەوەی حاجیانی كورد سوودی لێوەربگرن‌و، لەساڵانی داهاتوشدا لەكاتی گەڕانەوەیاندا بەسەر حاجیانی هەرێمی كوردستان وەك دیاری دابەش بكرێت.

وتیشی: ئێستا زمانی كوردی چووەتە ریزی زیاتر لە 50 زمانی دیكەوە كە لەسەر فەرمان‌و ئەركی پاشای سعودیە ماناكانی قورئانی پیرۆزی بۆ وەرگێردراوەو چاپكراوەو  ئەم هەنگاوە پرۆژەیەكی ئایینی‌و نەتەوەیی گرنگە بۆ شارەزاكردنی زیاتری حاجیانی هەرێم لەماناكانی قورئانی پیرۆزو پەیامی ئیسلام بەگشتی.
تیمی راگەیاندنی حەجی كوردستان - مەككە