رۆژى 25/10 سه‌عات ( 3)ى سه‌رله‌ئێواره له یاریگاى یانه‌ى شێروانه به ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌رێكى وه‌رزشى زۆر له وه‌رزشكاران و وه‌رزشدۆستان له درێژه‌ى یارییه‌كانى قۆناغى یه‌كه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان هه‌فته‌ى سێیه‌م یانه‌ى شێروانه میواندارى یانه‌ى نه‌ورۆزى شارى سلێمانى كرد له تایمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا هه‌ردوو یانه به مه‌به‌ستى گۆڵ تۆماركردن چه‌ند هێرشێكى مه‌ترسیداریان كرده سه‌ر گۆڵى یه‌كتر به‌ڵام سه‌رجه‌م هێرشه‌كانیان بێسوود بوون , ئه‌م تایمه به یه‌كسانبوونى هه‌ردوو یانه ( 0 – 0) كۆتاییهات . به‌ڵام له تایمى دووه‌مدا یارییه‌كه گۆراو ئاستێكى باشترى به خۆوه‌بینى هه‌ردوو یانه به‌رده‌وامبوون له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر گۆڵى یه‌كتر له ده‌قیقه‌ى (77)دا یاریزانى یانه‌ى شێروانه (عه‌بدولكه‌ریم مه‌جید ) تاكه گۆڵى یارییه‌كه‌و بردنه‌وه‌ى بۆ یانه‌ى شێروانه تۆماركرد .
سه‌رئه‌نجام یارییه‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى شێروانه به ئه‌نجامى ( 1– 0 ) كۆتاییهات. هادى ئه‌حمه‌د