4:04 م
m11puk
شه‌وى 3/ 10/ 2013 سه‌عات ( 8:30) ده‌قیقه له هۆڵى داخراوى یانه‌ى شێروانه به ئاماده‌بوونى لێپرسراوانى وه‌رزشى و جه‌ماوه‌رێكى وه‌رزشى له وه‌رزشدۆستان یارى كۆتایى خولى تۆپى باله‌ى گه‌رمیان له نێوان هه‌ردوو تیپى ( خاك و وه‌رزشى گه‌رمیان)دا ئه‌نجامدرا به (3 ) گێمى بێ به‌رامبه‌ر تیپى خاك یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌و نازناوى خوله‌كه‌ى به ده‌ستهێنا خاڵى گێمه‌كان ( 25 – 15 ) ، ( 25 – 13 )، (25 – 18 ) پاشان له كۆتایدا خه‌ڵاتى ناوبژیوانان و یاریزانانى هه‌ردوو تیپ كرا . شایه‌نى باسه خوله‌كه‌ش له لایه‌ن به‌شى چالاكى وه‌رزشى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى وه‌رزشى گه‌رمیان بۆ ( 8 ) تیپى باله شاره‌كانى ( كه‌لار ,خانه‌قین ، رزگارى ، سه‌رقه‌ڵا ) رێكخرابوو . هادى ئه‌حمه‌د