وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایدەگەیەنێت: مەكتەبی
سیاسی حزبەكەیان سەركەوتوو نەبووە لەجێبەجێكردنی ئەو هێڵە سیاسەتە گشتیانەی
كە ئەنجومەنی سەركردایەتی لەرابردودا بۆی دانابوو، هاوكات سیستمی
هاوسەرۆكیش بۆ حزبەكەی بەگونجاو نازانێتو، دەڵێت: "تا مام جەلال لەژیاندا
بێت، قسە لەسەر سكرتێری نییە".
ئازاد جندیانی، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ هەفتەنامەی ئاوێنە، لەبارەی دانیشتنی ئاسایی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە لەم هەفتەیەدا بەڕێوەدەچێت، دەڵێت: "ئێمەو پارتی تائێستاش لەیەك حكومەتدا بەشدارین، ئاساییە یەك ببینین، جگە لەوەش ئەگەر ئێمە لەگەڵ پارتی كۆببینەوە، بەئاشكرا باسیدەكەین".
راشیگەیاندووە: لەرابردودا ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆدەبووەوە، كۆمەڵێك هێڵی گشتی سیاسەتی دادەنا، دواتر جێبەجێكردنی دەمایەوە بۆ مەكتەبی سیاسی، كە بەداخەوە دەتوانم بڵێم مەكتەبی سیاسی لەوەدا سەركەوتوو نەبوو، نەیتوانی وەك پێویست بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی جێبەجێ بكات، بەو شێوەیەی ببێتە جێگەی زۆرینەی رەزامەندی زۆرینەی یەكێتی-یەكان.
لەبارەی سیستمی هاوسەرۆكیەوە بۆ یەكێتی، جندیانی، دەڵێت: سیستمی هاوسەرۆكی بۆ یەكێتی گونجاو نییە، تا مام جەلال-یش لەژیاندا بێت، قسەمان لەسەر سكرتێری نییە، مام جەلال كەسە یەكەمەكەی یەكێتی-یە، تا لەژیاندا بێت.
هەر لەو چاوپێكەوتنەدا لەگەڵ هەفتەنامەی ئاوێنە، جندیانی، رایگەیاندووە: لە دانیشتنی ئاسایی مەكتەبی سیاسی كەلەم هەفتەیەدا ئەنجام دەدرێت، بڕیاری ئەوە یەكلایی دەكەینەوە كەلە حكومەتی داهاتووی هەرێم بەشداردەبین یان نا.
سەبارەت بەو دەنگۆیانەش كە باس لە گۆڕینی ئازاد جندیانی دەكرێت، رایگەیاند: ئەو دەنگۆیانە باڵۆنن، رەنگە كەسێك لە یەكێتی بیەوێت لەخۆیەوە قسە بكات، دەنا لەهیچ كۆبوونەوەیەكی یەكێتی تائێستا باس لەوە نەكراوە كە ئەم مەكتەبە بەرپرسەكەی دەگۆڕینو فڵانە كەس دەهێنینە شوێنی.