كادرێكی
پێشكه‌وتووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: یهكێتیو
گۆڕان هه‌رگیز یه‌ك نهبوونو یه‌ك نابن، ئه‌وه‌ی گۆڕان به یه‌كێتی
ده‌كات، به درێژایی مێژوو دوژمنه‌كانی ئه‌وه‌یان به یه‌كێتی نه‌كردووه،
بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه سنورێك بۆ ئه‌و زمانه زبره‌ی گۆڕان دابنرێت.
بۆكان حسێن كادری پێشكه‌وتوو و كاندیدی یه‌كێتی بۆ خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ چاودێرنیوز وتی:
ئه‌مڕۆ ماسكی گۆڕان ئاشكرابوو، ده‌ركه‌وت كه‌له سه‌ره‌تاوه شینه‌كه‌یان
بۆ ده‌سه‌ڵات بوو، ئه‌وان تا دوێنێ باسی چاكسازیان ده‌كرد، كه‌چی ئه‌مڕۆ
هاتوونو په‌لاماری سلێمانی ده‌ده‌ن.
وتیشی:
كاتی ئه‌وه هاتووه، ئه‌و قسه‌و باسانه بڕه‌وێنینه‌وه‌و كۆتایی به‌وه
بهێنین كه چیتر گۆڕان‌و یه‌كێتی یهكنینو یه‌كیش نهبوونو نابن، ئه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ گۆڕان به یه‌كێتی ده‌كات، به درێژایی مێژوو دوژمنه‌كانی
ئه‌وه‌یان به یه‌كێتی نه‌كردووه.
راشیگه‌یاند:
گۆڕان، خۆی له سه‌روی خوێنی شه‌هیدانی یه‌كێتی ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام
كاتی ئه‌وه هاتووه سنورێك بۆ ئه‌و زمانه زبر‌و لوت بهرزیو بێ
منهتییهی گۆڕان دابنرێت، چونكه ئه‌وان هیچ شتێك بۆ خه‌باتی پێشوویان
له‌ناو یه‌كێتی نه‌هێشتووه‌ته‌وه.
ئه‌و
كادره پێشكه‌وتووه‌ی یه‌كێتی، ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌ندێك كه‌سی یه‌كێتی
ده‌نگیان به گۆڕان نه‌دایه، ئێستا نه‌یده‌توانی به‌و شێوه‌یه بێ منه‌ت
بێ به‌رامبه‌ر به یهكێتیو زای ئه‌وه‌شیان نه‌ده‌كرد ئاژاوه دروست بكه‌ن
له شاری سلێمانی.
ده‌شڵێت: "ئه‌مڕۆ سلێمانی، ده‌بێت سبه‌ی كوێی تر بێت؟!".
له
كۆتایشیدا، داوا له مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كات، واز
له ململانێی ناوخۆ بهێننو، ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌نده نه‌رم مه‌بن، واخه‌ریكه
ده‌خورێین، دۆست‌و دوژمنی خۆتان بناسن، نه ئه‌وه‌نده نه‌رمی بنوێنن
بخورێین، نه ئه‌وه‌نده‌ش زبربن دۆسته‌كانتان بتۆرێنن.