تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

11‏/11‏/2013

جەلال كەریم بۆ هەڤاڵ ئەبوبەكر : قسەكانی دوورە لەراستیەوە، بەقەد دووری ئەقڵی لەكوردستانەوە

بریكاری وەزیری ناوخۆی هەرێمی بەتوندی وەڵامی كاندیدی گۆڕان بۆ پارێزگای سلێمانی دەداتەوە و زانیارییەكانی بەناڕاست لەقەڵەمدەدات و دەڵێت قسەكانی"دوورە لەراستیەوە زۆر بەقەد دووری ئەقڵی خۆی لەكوردستانەوە.

لەمیانەی بەشداریكردنی لەبەرنامەی دیداری ئەمڕۆی كەناڵی KNN، هەڤاڵ ئەبوبەكر مامۆستای زانكۆ و كاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند:"ڕوونكردنەوەكەی وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی پارێزگاری ئێستای سلێمانی پەیوەندی بەوەزیری ناوخۆوە نییە كەپارتییە، ئەمەش بۆ ئەوە نییە بڵێم پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ ئەوەیە كە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت، بەڵكو بۆئەوەیە كە بڵێم لەڕێگەی بریكارەكەیەوە نوسراوە كەیەكێتییە". لەوەڵامی ئەو قسەیەشدا جەلال كەریم بریكاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا بۆ SNNرایگەیاند:" ئەو ڕوونكردنەوەیەی وەزارەتی ناوخۆ، وەزیری ناوخۆ داویەتی و بەخەتی بەرێوەبەری گشتی دیوان نوسراوە كەهەردوكیان پارتین و لەرێی نوسینگەكەی خۆی بڵاوبۆتەوە و  من وەك بریكار تەنیا بینیومە ئەو قسانەی باسی ئەوەدەكەن كەڕوونكردنەوەكەی وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی پارێزگاری سلێمانییەوە لەرێی بریكاری وەزیرەوە كەیەكێتییە دەركراوە، دوورە لەراستیەوە.
 بریكاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم،تەئكیدیلەوەكردەوە كە"قسەكانی هەڤاڵ ئەبوبەكر دورە لەڕاستیەوە زۆر بەقەد دووری ئەقڵی خۆی لەكوردستانەوە."