هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له كاره‌ساته‌كان
ئه‌گه‌ر.. له‌باتی سه‌ركه‌وتن، ژێركه‌وتن به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی دابین بكردایه، ئاخۆ هه‌لپه‌رستی چه‌ند په‌ره‌ی بسه‌ندایه؟!
له‌ته‌مه‌نی (43) ساڵه‌ی سیاسیمدا، له‌مێژووی شۆڕشی ئهیلولو شۆڕشی نوێ‌دا، چه‌ندین شكست‌و كاره‌ساتم بینیووه:
- كاره‌ساتی دوای خیانه‌تنامه‌ی جهزائیرم له (6/ی ئازاری 1975) بینیووه، هه‌موو خه‌ڵك نه‌ك هه‌ر هه‌ره‌سی نه‌هێنا، به‌ڵكو هه‌بون باشتر ئاماده‌ی به‌رگری بوون.
- خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی به‌لێشاوی (1977) م، له‌شۆڕشی نوێ‌دا، بینیووه، شۆڕشگێڕه‌كانی شۆڕش (بزوتنه‌وه‌و كۆمه‌ڵه) پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌نابی مام جه‌لالیش، درێژه‌یان به خه‌بات دا.
- كاره‌ساتی ههكاریم دیووه (به‌هاری 1978) گیانی شۆڕشگێڕێتی جۆشتر دا‌و یه‌كێتی له لێواری روخانه‌وه هه‌ڵسایه‌وه.
- تێكشكانی سه‌رده‌می ئهنفالو كیمیابارانم دیووه (1988 – 1990) كه به‌لێشاو پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵك، پاڵپێوهدهنران بچنه‌وه لای رژێم، خه‌بات هه‌ر درێژه‌ی پێدراو پارتیزانه‌كان.. قاره‌مانی ئه‌فسانه‌یی ئه‌و رۆژگاره بون.
- كۆڕه‌وی (1991) رووداوێكی تراژیدی نه‌ته‌وه‌یی بوو، كۆڵنه‌دان هه‌ر به‌رده‌وام بوو. به‌تایبه‌تی له‌ناو شارهكانداو سه‌ره‌نجام به‌ره‌ی كوردستانیش گه‌ڕانه‌وه بۆ حوكمڕانی!
- 31/ ی ئابمان به‌سه‌ردا هات، كه‌م تێكۆشه‌ری راسته‌قینه‌ی یه‌كێتی روخا. روخاوه‌كان له مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تیه‌وه بۆ پله‌و پۆسته‌كانی خواره‌وه‌ش، خراپ نا‌ئومێد بوبون (رۆژێك دێ باسیان ده‌كه‌ین) یه‌كێتی به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو، سه‌ركه‌وته‌وه.
- له‌دوای دوا شكستی 31/ی ئابه‌وه، یه‌كێتی، ناله‌بارترین رووداو رویتێكردبێت، جیابونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو. له‌مكاته‌شدا، كه‌مترین سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی به‌رگری له یه‌كێتی ده‌كرد. زۆربه‌یان ده‌ستی به‌رژه‌وه‌ندیان به كڵاوی خۆیانه‌وه گرتبوو. سه‌ره‌نجامی ئه‌م جیابونهوهیهش، دابه‌زینی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی بوو له‌هه‌ڵبژاردندا. ئه‌مه له‌كاتێكدا، یه‌كێتی له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كوردستاندا (30/1/2005)، پێش ئه‌وه، یه‌كه‌می كوردستان بوو.
- ئه‌م دابه‌زینه‌ی رێژه‌ی ده‌نگه‌كان (نه‌ك كورسیه‌كان له‌چاو هه‌ڵبژاردنی 2009 و 2010) كاریگه‌ری ناله‌باری له‌سه‌ر یه‌كێتی هه‌بوو. ئه‌وه‌ی من سه‌رنجی ده‌ده‌م، له‌شۆڕشدا، هیچ شكستێكو، له حوكمڕانی‌و هه‌ڵبژاردنیشدا، هیچ هه‌ڵبژاردن‌و روداوێك، له‌پاڵ په‌رۆشیی بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی یه‌كێتی، گیانی رق‌و كه‌له‌به‌ره تاریكه‌كانی هه‌لپه‌رستی‌و پلهپهرستی له مێژووی یه‌كێتیدا، وه‌كو ئه‌م ئه‌نجامه‌ی هه‌ڵبژاردن، نه‌وروژاندووه. جێی داخه، به‌شی به‌رچاوی ئه‌م رق‌و هه‌لپه‌رستیه، ته‌نانه‌ت ره‌خنه‌ی دڵسۆزانیش، بۆچونه‌كانیان له‌سه‌ر زانیاری هه‌ڵه رۆناوه. له‌م نوسینه‌دا، هه‌وڵده‌ده‌م زانیاریه‌كان راستبكه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌شبێ، ئه‌م زانیاریانه ره‌تبكاته‌وه، ئه‌وكاته باقی راستیه‌كانی ژێر به‌ڕه‌یان بۆ ده‌خه‌مه سه‌ر به‌ڕه‌ی ئه‌م لیبرالیه‌ته بێپێزهی له‌ژیانی حیزبایه‌تیشدا، ده‌ستیانداوه‌تێ!!
گۆڕان له‌مه‌ودوا چی ده‌كات؟
ئێمه ناتوانین باسی هه‌ڵبژاردن‌و ئه‌نجامه‌كانی بكه‌ین، ئه‌گه‌ر باسی گۆڕان نه‌كه‌ین. گۆڕان، توانی رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی راكێشێته لای خۆی؛ به‌ڵام هه‌تائێستا، جگه له وروژاندنی ههستو هه‌ڵوێستی توندی خه‌ڵك، كه هه‌لومه‌رجه‌كه بۆ ئه‌م وروژاندنه جارێ یارمه‌تیه‌كی باشی داوون، كه ئه‌و به‌شه خه‌ڵكه بچێته ژێر كاریگه‌رییان، به‌ڵام وه‌كوتر، نه‌یانتوانیووه ببنه ئه‌لته‌رناتیڤێكی باشتر له یه‌كێتی، هیچ نه‌بێ له ده‌سه‌ڵاتی یاساداناندا. بڕیاری بهشدارینهكردنیشیان له حكومه‌ت، دوای (2009) دروستنه‌بوو، ئه‌نجامه‌كه‌شی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌ركه‌وت، كورسییه‌ك دابه‌زین، ئه‌مه له‌كاتێكدا بۆ (30 – 35) كورسی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنیان دانابوو. ته‌نانه‌ت خۆیان وا ئاماده كردبوو، سه‌ركه‌وتنی ئه‌وتۆ به‌ده‌ستبێنن، به‌بێ ئه‌وان پێكهێنانی حكومه‌ت قورس بێت.
گۆڕان، ئێستا چی دهكاتو نایكات؟ ئایه میتۆدی سیاسی خۆی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌گۆڕێ یان ناگۆڕێ؟ به‌رنامه‌ی نوێی ده‌بێ بۆ به‌شدارییه‌كی واقیعی له‌ده‌سه‌ڵات یان نا؟ سیاسه‌تی به‌رامبه‌ر یهكێتیو پارتی، له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، چۆن چۆنی ده‌بێ؟ ئایه پێیوایه له‌سه‌ر هه‌مان رهوتو سیاسه‌تی له‌مه‌وبه‌ری ئۆپۆزسیۆن به‌رده‌وام بێ، ده‌توانێ ته‌رازووی هێز به‌لای خۆیدا ته‌واو بگۆڕێ یان نا؟
ئایه.. گۆڕان بیری له‌وه كردۆته‌وه، له ئۆپۆزسیۆندا، چ شتێكی تازه‌ی پێیه به‌ده‌سه‌ڵاتی بڵێ؟ ئایا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، هه‌رچی ره‌خنه‌و هاندان‌و ناڕه‌زایی له ههمانهكهیاندا هه‌بوو، وتیان، جگه له كاریگه‌ری سلبیان بۆ سه‌ر جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی، هه‌روه‌كو له‌هه‌ڵبژاردنی (2009)وه ده‌ركه‌وتووه، هیچ كاریگه‌رییه‌كیان بۆ سه‌ر پارتی نه‌بوو. به‌ڵێ:
- له‌هه‌ڵبژاردنی (2009) ی په‌رله‌مانی كوردستان، گۆڕان كاریگه‌ری له‌سه‌ر پارتی نه‌بوو.
- له‌هه‌ڵبژاردنی (2010) ی په‌رله‌مانی عێراق، كاریگه‌ری له‌سه‌ر پارتی نه‌بوو.
- له‌هه‌ڵبژاردنی (2013)ی په‌رله‌مانی كوردستانیش، دوای (4) ساڵ دوژمنایه‌تی پارتی، ده‌ركه‌وت پارتی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی زیاتر بووه. ته‌نانه‌ت له سلێمانیش. ئه‌مه له‌كاتێكدا پارتی‌و یه‌كێتی، به‌جیا لیستیان دابه‌زاند.
كه‌واتا: گۆڕان، دژایه‌تی پارتی بكات، هه‌ر له ده‌نگی یه‌كێتی ده‌خوات. دژایه‌تی یه‌كێتیش بكات، هه‌ر پارتی به‌هێزده‌كات.
ئێستا گۆڕان و ئه‌و گێژه‌نگه سیاسییه‌ی تێیكه‌وتووه، له‌به‌رامبه‌ر به‌شداریكردن‌و نه‌كردن له ده‌سه‌ڵات، جێدێڵین، كه له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا، ئه‌م گێژهنگهی گۆڕانیش، به‌زیانی جه‌ماوه‌رو به‌رنامه‌ی یه‌كێتی ده‌شكێته‌وه. سه‌ره‌ڕاش، با چاوه‌ڕوان بین، بزانین دوا بڕیاری گۆڕان له چ به‌ستێنێكی سیاسی‌و حوكمڕانیدا له‌نگه‌ر ده‌گرێ. ئه‌وكاته یه‌كێتی، به‌رچاوی رۆشن دهبێو ده‌شبێ یه‌كێتی، له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا، واز له خۆشباوه‌ڕی سیاسی له ململانێ سیاسیه‌كاندا به‌رامبه‌ر هه‌موو لایه‌ك بێنێ، ئه‌گینا، هه‌تا یه‌كێتی سیاسه‌تی خۆپارێزی په‌یڕه‌و بكات، هه‌تا فكر‌و گیانی شۆڕشگێڕێتی ریالیستی نهژێنێتهوه، به‌تایبه‌تی زۆربه‌ی به‌رپرسه‌كان، هه‌رگیز یه‌كێتی ناتوانێ گره‌وی ململانێ چاره‌نوسسازه‌كان بباته‌وه. ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه بێته‌دی، هه‌تا به‌رپرسه تێوهگلاوهكان به بازرگانی، له بازاڕ‌و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك دورنهخرێنهوه. گه‌نده‌ڵی ریشه‌كێش نه‌كرێ‌و شه‌فافیه‌ت له نه‌وتدا، به‌رجه‌سته‌ی راسته‌قینه نه‌كرێ.
ئاسته‌نگی یه‌كێتی
لێره‌دا، ده‌مه‌وێ بێمه سه‌ر ئاسته‌نگی كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، له‌سه‌ر یه‌كێتی، پێش هه‌موو شتێكیش ده‌ستپێكی ئه‌م وتاره دوباره ده‌كه‌مه‌وه: " ئه‌گه‌ر.. له‌باتی سه‌ركه‌وتن، ژێركه‌وتن به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی دابین بكردایه، ئاخۆ هه‌لپه‌رستی چه‌ند په‌ره‌ی بسه‌ندایه؟!"
یه‌كێتی.. هه‌تائێستا، نه‌یتوانیووه، ناوێكی راسته‌قینه له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بنێت؛ هه‌یه ناوی ده‌نێ شكست؛ هه‌شه به كاره‌سات ناوی ده‌بات؛ هه‌روا پێشیدهوترێ پاشه‌كشه.
ئه‌م ناولێنانانه، به‌رجه‌سته‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه جیاوازه‌كانی ناو یه‌كێتین. كه ئه‌مه‌ش، ره‌نگدانه‌وه‌ی بهرژهوهندیو مه‌رامی جۆراوجۆرن له‌ناو یه‌كێتیدا، هه‌روا بۆ چۆنیه‌تی ئاراسته‌كردنی له‌مه‌ودوای یه‌كێتی، یان بۆ چۆنیه‌تی زاڵبون له‌ناو یه‌كێتیدا.. كۆنگره‌ش به‌ڕێوه‌یه!!
به‌ش به‌حاڵی خۆم، له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه، نه ره‌وتی لاوازی رهشبینیو روخێنه‌ری یه‌كێتیم پێ باش بووه. نه هه‌ڵپه‌ی قۆزتنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی دوای هه‌ڵبژاردنیشم قبوڵه. ته‌نها ئه‌وه‌م پێ راست بووه كه:
به‌ئارامیی بیر بكرێته‌وه، بهقوڵیش ره‌خنه بگیرێ. به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نوێگه‌ری بۆ كۆنگره ئاماده بكرێ. به‌رنامه‌كه رهخنهگرانهبێ. ده‌ست بخرێته سه‌ر برینهكانو ماكی برینه‌كانیش به‌ڕاستی پاك بكرێته‌وه.
له‌م بگره‌و به‌رده‌یه‌ی هه‌ڵبژاردندا، پروپاگه‌نده زۆر كراون. ره‌خنه بێ ئه‌ندازه گیراون. به‌شێكی ره‌خنه‌كانم پێ ئاسایی بون، ته‌نها ره‌خنه‌ی هه‌لپه‌رسته‌كان نه‌بێ. كه دڵنیام ره‌خنه‌كانیان له په‌رۆشیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی یه‌كێتی نییه، به‌ڵكو له هه‌لپه‌رستی خۆیانه‌وه‌یه، كه پێیانوایه، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه، هه‌له‌كه‌ی بۆ ههڵخستونو ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵ ده‌ده‌ن، بیقۆزنه‌وه. ئه‌م ره‌خنه‌گرانه كه‌م نین. چالاك‌و مشه‌خۆرن. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌لپه‌رستن، دڵنیام له‌كۆنگره‌دا كورت دێنن! دیاریشه، هه‌لپه‌رستی ته‌نها خویه‌كی شه‌خسی نییه، به‌ڵكو په‌تایه‌كی سیاسیشه.. ناوبه‌ناو حیزب‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌ته‌نێته‌وه.
سه‌باره‌ت به خۆم، ره‌خنه‌ی جۆراوجۆرم ئاڕاستهكراوون. ره‌خنه هه‌یه، به‌جێن. هه‌شن نابه‌جێن. ره‌خنه‌ش هه‌یه، پڕاوپڕن له رقی كۆن‌و نوێ. لێره‌وله‌وێش، هه‌ندێك زانیاری هه‌ڵه، بونه‌ته مایه‌ی ره‌خنه‌ی هه‌ڵه به‌رامبه‌رم. وه‌كو:
ژماره (249)ی گۆڤاری لڤین، له لاپه‌ڕه (8) دا، له وتارێكی شیكاریدا، ده‌ڵێ:
"مه‌لا به‌ختیاریش كه سه‌رۆكی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتی بووه، پشكی گه‌وره‌ی شكسته‌كانی یه‌كێتی به‌ركه‌وت، ئه‌و له‌هه‌ر جێگایه‌ك وتاری دابێت یه‌كێتی له‌و شوێنه دۆڕاندویه‌تی"
ئه‌م ره‌خنه‌یه، نه‌ك ده‌رونی رووداوه‌كانی شیكار نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵكو ئه‌نجامه بینراوهكانیشی باش نه‌خوێندۆته‌وه؛ بۆ نمونه:
- له كۆیه، مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان ئیشی باشیان كردبوو، بۆیه كه وتارم خوێنده‌وه، بردمانه‌وه.
- له ته‌قته‌ق وتارم خوێنده‌وه، بردمانه‌وه.
- له قه‌سرێ وتارم خوێنده‌وه، بردمانه‌وه.
- له ئاكرێ وتارم خوێنده‌وه، له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوو ده‌نگمان زیاتر هێنا.
- له سه‌ید سادق وتارم خوێنده‌وه، یه‌كه‌مین جاره له یه‌كگرتوو ده‌نگمان زیاتر هێنا.
باشه.. له نوسه‌ری ئه‌م شیكاره به‌ڕێزه ده‌پرسم:
- ئه‌ی له گه‌رمیان كێ وتاری خوێنده‌وه‌و بۆچی (41) هه‌زار ده‌نگمان كه‌متر هێناوه؟
- ئه‌ی له سلێمانیدا كێ وتاری خوێنده‌وه‌و بۆچی نه‌مانبرده‌وه؟
- ئه‌ی له رانیه، كێ وتاری خوێنده‌وه‌و بۆچی دۆڕاین؟
- ئه‌ی له هه‌ولێر بۆ پاشه‌كشه‌ی گه‌وره‌مان كرد؟
- ئه‌ی له ده‌نگه تایبه‌تیه‌كان بۆ؟
نوسه‌ر ده‌ڵێ: مه‌لا به‌ختیار، سه‌رۆكی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی بوو".
ئه‌میش وا نییه. جارێ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی هه‌ر سه‌رۆكی نه‌بووه. پاشان، مه‌كته‌بی سیاسی‌و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌زانن، هه‌تا هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌ندو ئۆرگانه‌كان كران، لیژنه‌یه‌كی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناو یه‌كێتی هه‌بوو. به‌ڵام لیژنه‌كه، به‌سه‌رپه‌رشتی (من- مه‌لا به‌ختیار) هه‌ندێك رێسامان دانابوو بۆ ته‌ته‌ڵه‌كردنی ناوی كاندیده‌كان، وامان پێ باشبوو رێژه‌یه‌ك له كاندیده‌كان، له كه‌سایه‌تی دیاری یهكێتیو دۆستانی یه‌كێتی بن، كه ده‌توانن ده‌نگ بۆ یه‌كێتی كۆبكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ر كاندیدێك مه‌رجه‌كانی تیا نه‌بوبێ، یان سه‌پێنرابێ، لاببرێن (له‌راستیدا هه‌بوو سه‌پێنرابوو، هه‌شبوو غه‌دری لێكرابوو). به‌ڵام كه ئه‌م بۆچونانه‌ی لیژنه‌كه‌یان قبوڵ نه‌كردین، به‌داخه‌وه، پشتیوانیش نه‌كراین له‌ناو (مه‌كته‌بی سیاسی) ئیتر به‌نده گوتم: به‌رپرسیاری لیژنه‌ی بێده‌سه‌ڵات نابم‌و وازم لێهێنا. تاقیكردنه‌وه‌ش ده‌ریخست، مه‌رج نییه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كانی یه‌كێتی، كه بۆ ناو یه‌كێتی باش بن، به‌هه‌مان ئه‌ندازه، بۆ ناو رای گشتیش باش بن. خۆم له‌وباوه‌ڕه‌دام، رێژه‌یه‌ك بۆ كه‌سایه‌تی شاره‌زای ناوداریش، له‌بواری جیاجیا ته‌رخان بكرێ، باشتره. لایه‌نی كه‌م (15-20) كاندیدی شیاو كه ئاماده نین چاره‌نوسی خۆیان بده‌نه ده‌ست هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی!
ده‌زگای هه‌ڵبژاردن‌و بڕیاره‌كان‌و پروپاگه‌نده‌كان!!
دژایه‌تیه‌كی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن دهبیستمو دهبینمو ده‌خوێنمه‌وه. كه به‌شی زۆری ئه‌و ره‌خنانه، دروست نین. لێره‌دا، ده‌مه‌وێ سه‌رگوزشته‌ی خۆم‌و كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی‌و ده‌زگای هه‌ڵبژاردن بگێڕمه‌وه، پاشان گه‌ردنی خوێنه‌ر ئازادبێ له حوكمدان. به‌ڵام دڵنیام له‌دوائه‌نجامدا، مێژوو به‌هه‌ڵه ناچێ. هه‌ڵه‌ش به هه‌ڵه چاره‌سه‌ر ناكرێ!
پێشه‌كی با كۆرنۆلۆژیای (سلسله‌ی باسه‌كان)ی كۆبونه‌وه‌كانی كارگێڕ‌و ده‌زگای هه‌ڵبژاردن بگێڕمه‌وه، پاشان هه‌ندێ ورده كاری تریش.
- (25/10/2010) له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌ڵبژاردن، كارگێڕ كۆبوینه‌وه‌و قسه‌مان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن كردووه‌و ئه‌وكاته داوامان له مه‌كته‌بی سیاسی كرد، لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن دیاری بكرێ، مه‌كته‌بی سیاسی قبوڵی نه‌كرد. واتا سێ ساڵ پێش هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن.
- رۆژی دواتر (26/10/2010) له‌گه‌ڵ رێكخراوی (NDI) ی ئه‌مریكی له‌سه‌ر خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردن كۆبوینه‌وه، به‌سه‌رپه‌رشتی (لیزا ماكلین). دیسان باسمان له به‌رنامه‌ی زانستی ئاماده‌كاری هه‌ڵبژاردن كرد.
- رۆژی (5/12/2010) له‌گه‌ڵ رێكخراوی (NDI) هه‌ڤاڵان (ئازاد جوندیانی، شۆڕش ئیسماعیل، بڵێسه جه‌بار فه‌رمان، بێگه‌رد دڵشادو د.جوان ئیحسانو به‌نده) كۆبوینه‌وه‌و به‌وردی له‌چۆنیه‌تی خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردن، دواین. له مه‌كته‌بی سیاسی خستمانه پرۆگرامه‌وه، گوتیان وازبێنن زووه!!
- (22/10/2011) ده‌سته‌ی كارگێڕ، له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌ڵبژاردن، به‌ئاماده‌بونی (ئازاد جوندیانی، د.جوان ئیحسان، بڵێسه جه‌بار فه‌رمان، نوێنه‌ری مه‌كته‌بی دارایی‌و د.یوسف گۆران) كۆبوینه‌وه‌و له‌سه‌ر راپۆرته‌كانی (NDI) و راپرسیهكانیانو چۆنیه‌تی به‌رنامه‌دانان بۆ ئه‌و كهموكورتیانهی له راپۆرته‌كاندا هاتبون، سه‌باره‌ت به یه‌كێتی، هه‌روه‌ها ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كان له ئه‌دای حكومهتو رای خه‌ڵك به‌رامبه‌ر گهندهڵیو مشه‌خۆری بوو، له‌و دانیشتنه‌دا، بۆمان ده‌ركه‌وتبوو، كه پارتی لهراپرسیدا باشه. گۆڕان دانه‌به‌زیووه. یه‌كێتی ده‌توانێ باشتر كاریگه‌ر بێ. كۆی ئه‌م قسانه‌مان برده مه‌كته‌بی سیاسی، مه‌خابن، وه‌كو پێویست ، نه كابینه‌ی شهشهمو نه مه‌كته‌بی سیاسی، بایه‌خیان به بۆچونه‌كان نه‌دا.
هه‌ر له‌م دانیشتنه‌دا، من بیرۆكه‌ی پرۆژه‌ی چۆنیه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی (750 هه‌زار) بۆ یه‌ك ملیۆن ده‌نگم باسكرد. گوتیشم پرۆژه‌كه‌م له سویده‌وه هێناوه. به‌ڵام هه‌مدیس وترا جارێ زووه!!
- هه‌مان رۆژ (22/10/2011) به‌ئاماده‌بونی شۆڕش ئیسماعیل، له‌گه‌ڵ سۆزانی خاڵه شیهاب، عومه‌ری محامی ئه‌ندام په‌رله‌مان، چێنه‌ر عه‌بدوڵڵا، ناسیح حهمهحسێنو د.یوسف گۆران، له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن كۆبوینه‌وه‌و قسه‌ی وردمان له‌سه‌ر به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد. جه‌ختمان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی سۆسیال كرد، هه‌روه‌ها قسه‌مان له‌وه كرد كه سلێمانی به‌كرده‌وه بكه‌ینه پایته‌ختی روناكبیری.. چونكه ده‌مێك بوو باسمان ده‌كرد. بڕیاره‌كانی ئه‌م كۆبونهوهیهشم برده مه‌كته‌بی سیاسی‌و به حكومه‌ت راگه‌یه‌ندرا پایته‌ختی روناكبیری كۆتایی پێبێنێ، مام جه‌لالیش پشتیوانی كردین، هه‌ر نه‌كرا.
- (23/5/2011) به‌ئاماده‌بونی نوێنه‌ری سه‌رجه‌م مه‌كته‌به‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌ڵبژاردندا كۆبوینه‌وه‌و گوتمان:
قه‌ت نابێ هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی بكه‌ین. كه‌ره‌سه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ئێستاوه ئاماده بكه‌ین. لیژنه‌ی راگه‌یاندن، خه‌ڵكی پرۆفیشناڵ سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن. بایه‌خ به ژنان‌و نهخوێنهوارو كهمئهندامو به‌ساڵاچوانیش بده‌ین.. تاد. هه‌موو ئه‌م بڕیار‌و به‌رنامه‌مان برده به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی، بایه‌خیان پێنه‌داو هه‌ر گوتیانه‌وه هێشتا زووه بۆ هه‌ڵبژاردن. ته‌نانه‌ت گوێش له راپۆرته گه‌ڵاڵه‌كراوه‌كان نه‌گیرا.
- (20/11/2012) له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كادری ده‌رچوی خولی هه‌ڵبژاردن، به‌ئاماده‌بونی شۆڕش ئیسماعیل، كۆبوینه‌وه، له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا، به‌ڕونی گوتمان: هه‌ڵه‌یه، بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، به‌رنامه‌ی فێستیڤاڵو گۆرانی‌و هه‌ڵپه‌ڕكێمان هه‌بێ. ده‌بێ وردتر به‌رنامه دانێین. گوتیشمان له (2) ساڵی ئاینده یه‌كێتی پێویستی به (2000 – 3000) كادری هه‌ڵبژاردن ده‌بێ. به‌داخه‌وه گوێ له‌م قسانه‌ش نه‌گیراو ده‌زگای هه‌ڵبژاردن له‌به‌ر تهكهتولو كێشمهكێشهكان، نه‌یده‌توانی له مه‌ڵبه‌نده‌كانیش سه‌ربه‌ست بێ له كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌دا.
- (5/2/2013) ده‌سته‌ی كارگێڕ، له‌گه‌ڵ (35) كادری مه‌كته‌ب‌و مه‌ڵبه‌ندو ئۆرگانه‌كان، كه به‌شداری خولی هه‌ڵبژاردنیان له‌گه‌ڵ پسپۆرانی پارتی سۆسیال – دیموكراتی سویدیان كردبوو، كۆبوینه‌وه. گوتمان: ئه‌مجاره له غیابی مام جه‌لال به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین. گوتیشمان: ته‌نها ده‌سه‌ڵات دادمان نادات. ده‌بێ خۆمان‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ش له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كانی ده‌وروبه‌رو مێژوو، بگونجێنین. گوتمان: سه‌رده‌می تاكو تاكگه‌راییه. نه‌ك ته‌نها به‌كۆمه‌ڵ ئاراسته‌كردنی خه‌ڵك. به‌رنامه‌ی سۆسیالمان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بێكاری‌و یاسای كار‌و بیمه‌ی ته‌ندروستی پێشكه‌ش كرد، مه‌خابن، له كابینه‌كانی (5 و 6 و 7)دا، گوێبیستی ئه‌و پرۆژانه، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بوبێ، داخرابوو. په‌یتا په‌یتاش، به‌رنامه‌ی پینهسازی نه‌ك چاكسازی، بۆ رازیكردنی ده‌رچوان، نه‌ك به‌گشتی خه‌ڵك‌و بێكاران، په‌سه‌ند ده‌كرا.
- (8/4/2013) به‌ئاماده‌بونی نوێنه‌ری مه‌كته‌بی رێكخستن‌و راگه‌یاندن، له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌ڵبژاردن، ده‌سته‌ی كارگێڕ كۆبوینه‌وه‌و گوتمان:
به چاكسازی له پله‌و پۆستی حكومهتو حیزبی‌دا، وه‌ڵامی به‌جێی گللهییو تێبینیه‌كان ده‌ده‌ینه‌وه. گوتمان: له‌گه‌ڵ پارتی به رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژی ده‌چینه‌وه. جه‌ختمان كرده‌وه: چاكسازی له حكومه‌ت زۆر گرنگه. كرانه‌وه‌ی زۆرتر پێویسته. گه‌نده‌ڵی ترسناكه بۆ سه‌ر رای گشتی. بێكاری زۆره‌و سۆسیال چاره‌سه‌ره. هه‌ر گوێ نه‌گیراو پرۆژه‌كان دواده‌خرا.
كات‌و لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و گرفته‌كان
- (18/6/2013) یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن (مه‌لا به‌ختیار، حاكم قادر، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا، دلێری سه‌ید مه‌جید، شۆڕش ئیسماعیل، ئه‌نوه‌ر حسێن/ راگه‌یاندن، عه‌تا سه‌راوی/ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند، شاڵاو كۆسره‌ت، ستران عه‌بدوڵڵا، جه‌میل هه‌ورامی، نه‌رمین عوسمان، كافیه سلێمان/ ژنان) له‌م كۆبونه‌وه‌دا قسه له‌سه‌ر: 1- پرۆژه‌ی هه‌ڵبژاردن. 2- دروشمه‌كان. 3- ئالیه‌تی هه‌ڵبژاردن. 4- بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ چالاكی كاندیدهكانو دوبارهنهكردنهوهی هه‌ڵه‌كانی رابوردوو. 5- لیژنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له بازنه‌كاندا. 6- كه‌ره‌سته‌كانی هه‌ڵبژاردن. هه‌روه‌ها:
كاندیدكردنی كاكه‌ییه‌كان، یه‌زیدیه‌كان، مه‌سیحیه‌كان‌و شه‌به‌ك‌و كه‌مئه‌ندامان. له‌گه‌ڵ دوو كاندید بۆ كه‌ركوك، سه‌رو كاندیدێك بۆ خانه‌قین‌و ژه‌نگار. شه‌ش كاندیدیش بۆ كه‌سایه‌تی دڵسۆزی بێلایه‌ن بۆ مه‌كته‌بی سیاسی، ته‌نها كاندیده‌كانی كه‌ركوك‌و كه‌مئه‌ندامێك تێپه‌ڕین. باقیه‌كه‌ی هیچ!
- (20/6/2013) دووه‌مین كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن. له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا لیژنه‌كانی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان دانران. به‌هه‌مان شێوه، بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام ده‌بن.
- (11/7/2013) لیژنه‌ی باڵا كۆبوینه‌وه. دوای هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كانی یه‌كێتی له ئۆرگانه‌كان، له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا زۆرتر باس له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و سكاڵای كاندیده‌كان له مه‌ڵبه‌نده‌كان كرا. بڕیاریش درا حاكم قادر بكرێته به‌پرسی لیژنه‌ی سكاڵای هه‌ڤاڵان. به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه، ئه‌م لیژنه‌یه‌ش نه‌یتوانی بڕیاره‌كانی به‌رێته‌سه‌ر!
دوای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن
كه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن زانرا. مه‌كته‌بی سیاسی دوو كۆبونه‌وه‌ی كرد؛ له‌م دوو كۆبونه‌وه‌یه‌دا، جگه‌له‌وه‌ی بڕیارێكی گرنگ درا، سه‌باره‌ت به قبوڵكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، بۆ خزمه‌تكردنی پرۆسه‌ی دیموكراسی، مه‌كته‌بی سیاسی كه‌وتبووه به‌رده‌م وروژانی ناڕه‌زایی هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی. چۆنیه‌تی گوێگرتن له‌و وروژانه، یان قبوڵكردن‌و نه‌كردنی ره‌خنه‌كان، یاخود چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی ئۆباڵی ئه‌نجامه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌ستۆی ئۆرگانه‌كان، به هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سهركردایهتیشهوه، دیار بوو. لێدوان دان، به‌یان ده‌ركردن، ئاڕاسته‌كردنی سایت‌و راگه‌یاندنه‌كان، میدیای كوردی‌و عه‌ره‌بیه‌كان، دوو هه‌فته‌ی دوای هه‌ڵبژاردن، یه‌كێتی خستبووه ژێر فشاری سیاسی‌و ده‌رونیه‌وه. ده‌زگای هه‌ڵبژاردن، به‌شێكی ره‌خنه‌كانی لێده‌گیرا. له یه‌كێك له كۆبونه‌وه‌كاندا. به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن (شۆڕش ئیسماعیل) بهراشكاویو كه‌مێكیش به‌توڕه‌یی رووی كرده هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و بهكوردیهكی ره‌وان گوتی:
(32) رێنوێنی‌و رونكردنه‌وه‌مان ده‌ركردووه. بۆ هه‌موتانم ناردووه. ته‌نها مه‌لا به‌ختیار وه‌ڵامی داومه‌ته‌وه. كارگێڕیش له‌گه‌ڵمان دانیشتووه. یه‌ك كه‌ستان ئاماده‌نه‌بون ته‌نانه‌ت تێبینیهكمان بۆ بنوسن. هه‌روه‌ها گوتی:
پرۆژه‌و دروشمه‌كانمان بۆ ناردون؛ په‌یامی هه‌ڵبژاردنمان بۆ ناردون، كامتان، جگه له مه‌لا به‌ختیار، وه‌ڵامتان داوینه‌ته‌وه؟
یه‌ك كه‌س له مه‌كته‌بی سیاسی نه‌یتوانی بیسه‌لمێنێ، كه وه‌ڵامی یه‌ك رێنوێنی‌و به‌رنامه‌ی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنیان داوه‌ته‌وه. هه‌ڤاڵان (شێخ جه‌عفه‌ر) و (مه‌حمود سه‌نگاوی)و (ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا) گوتیان: به‌ڕاستی هه‌ڤاڵ شۆڕش راست ده‌كات. چه‌ند جارێك به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن، كه خرابووه پرۆگرامی دانیشتنه‌كانه‌وه، ئاماده نه‌بوین گوێیان لێ‌بگرن!
ئێستا خۆڵه‌مێش ده‌كرێته چاوی ئه‌ندامانی یهكێتیو پروپاگه‌نده جۆراوجۆره‌كان، راستیه‌كانی داپۆشیووه. من ته‌نها ئه‌وه ماوه بڵێم:
به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، خه‌مساردی‌و به مه‌رام فه‌رامۆشكردنی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن، دوای هه‌ڵبژاردنیش ره‌خنه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره گرتن.. یاخود چه‌واشه‌كردنی ئۆرگان‌و ئه‌ندامان، دادی حزبێكی وه‌كو یه‌كێتی نادات. راستیهكانو هه‌ڵه‌كان حاشاهه‌ڵنه‌گرن. یه‌كێتی.. ده‌بێ دوور له ههڵچونو داچون، به‌ئارامیی بیربكاته‌وه‌و بهقوڵییش ره‌خنه له‌خۆی بگرێ!
مەلا بەختیار