داود باغستانی، بەرپرسی پێشوی دەزگای
ئیسرائیل كوردو جولەكەیەكی بەڕەچەڵەك كورد، كە ئێستا نیشتەجێی توركیایە،
رایدەگەیەنێت: لەساڵی 2005 دا، تەواوی لایەنەكان، بۆ دەنگدان لەمەڕ
نوسینەوەی دەستوورو سەركەوتنی پرۆسەكە كۆببوونەوە، تاكە كێشەیەك كە
مابووەوە، سنوری كوردستان بوو.
باغستانی، رایگەیاند: لەمیانەی ئەو
گفتوگۆیەدا، تاڵەبانی، جارێكیتر، كە پێشتریش ئەنجامی دابوو، سنوری
كوردستانی وەك سەردەمی عوسمانییەكانو لەناو ولایەتی موسڵدا، شیكردەوە.
بەڵام، عەرەبەكان، هیچیان بەم چارەسەرە ڕازی نەبوون كە مام جەلال وتی.
بۆیە، ئەویش وتی: "كێشە نییە! دادوەرێك دەهێنینو با سنورەكە، لەڕووی
یاساییەوە یەكلایی بكاتەوە".
باغستانی، بە پێنوسەكان-ی، ڕاگەیاند:
عەرەبەكان، هەموویان بەتەواوی بەم پێشنیارە تێكچوونو بوو بە مقۆ مقۆ.
پاشان ئیبراهیم جەعفەری، وتی: بەڕێز مام جەلال، ئێمە، دەزانین تۆ دادوەرێك
دەهێنیت كە خۆت دەیناسیتو لە بەرژەوەندی كورد، بڕیار دەدات. مام جەلالیش،
یەكسەرو بەبێ وەستان وەڵامی دایەوەو، وتی: "نانا، دڵنیابن دادوەرەكە
لەخۆتان دەبێت".
باغستانی درێژەی بەقسەكانیداو،
رایگەیاند: ئەوان تێكڕا وتیان، چۆن؟ یانی ڕازی دەبیت دادوەرەكە لەئێمە
بێت؟. مام جەلال-یش وتی: "بەڵێ. بێگومان ڕازی دەبم". وتیان، چۆنو بەچیو
بەكێ ڕازی دەبیت؟ مام جەلال-یش، رایگەیاند: "حوشترێك دەهێنین، لەدەشتەكانی
خوار موسڵدا، بەرهەڵدای دەكەین. لەهەر جێگایەك وەستاو نەڕۆیشت، ئەوە
بەسنوری كورستان دادەنێین. ئێستا ڕازین ئەم دادوەرە كەلەخۆتانە، سنورەكە
دیاری بكات؟".
باغستانی، رایگەیاند: هەمووان، سەریان داخستو هیچیان نەوت.