
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكیان بۆ PUKmedia ناردووە، 23 هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆران لەكفری، رایانگەیاندووە: ئەمڕۆ كۆنگرەی بزووتنەوەی گۆڕان دەستیپێكرد، پێشتر هەڵبژاردن بۆ بەشێك لەئەندامانی كۆنگرەكە كرا، تەنیا دوو كەس وەكو نوێنەری كۆنگرە لەكفرییەوە دیاریكرا، كەچی لەپشتەوەی ئەو هەڵبژاردنەوە چەند ئەندامێكی تر بەتەعینات براونەتە كۆنگرەوە، ئێمەش لێرەوە رایدەگەیەنین: هەرچەندە رەخنەو تێبینی زۆرمان لەسەر شێوازی هەڵبژاردنەكە بۆ دیاریكردنی ئەندامانی كۆنگرە، بۆ ڕای گشتی ئاشكرایدەكەین ئەم كۆنگرەیە نەك نیشتیمانی نییە، بەڵكو مەكۆی كفری وەكو نموونەیەك وەربگرین سەلماندی دووبارەكردنەوەی هەمان ئەزموونە تاڵەكانی حزبەكانی دەسەڵاتە.
ئەو هەڵسوڕاوانە، رایشیانگەیاندووە: دڵنیاین بەم كارەتان چارەنووسی بزووتنەوەیەكتان خستە بەردەم مەترسییەكەی پاشەكشی جەماوەرەرییەوە لەپێناو بەرژەوەندی كەمینەیەكتان".
دەقی بەیاننامەكە:
كۆنگرەی تەعینات هیچ ئەهیمەتیەكی نییەو بە پێشێلكردنی ئیرادەی گۆڕانخوازانی دەزانین...
بەیاننامەی ناڕەزای هەڵسوراوانی بزوتنەوەی گۆڕان (كفری) گەرمیان
ئەمڕۆ كۆنگرەی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێكرد پێشتر هەڵبژاردن بۆ بەشێك لە ئەندامانی كۆنگرەكە كرا، تەنها دوو كەس وەكو نوێنەری كۆنگرە لە كفرییەوە دیاری كرا، كەچی لە پشتەوەی ئەو هەڵبژاردنەوە چەند ئەندامێكی تر بە تەعینات براونەتە كۆنگرەوە، ئێمەش لێرەوە رایدەگەیەنین: هەرچەندە رەخنەو تێبینی زۆرمان لەسەر شێوازی هەڵبژاردنەكە بۆ دیاریكردنی ئەندامانی كۆنگرە، هەروەكو چۆن لەماوەی رابروشدا رەخنەو ناڕەزایەتی زۆرمان بە بەردەوامی هەبووەو گۆێمان لێنەگیراوەو زۆربەی كارەكانی ئەم مەكۆیەمان بە كۆپیەكی خراپی رێكخستەكانی حزبەكانی دەسەڵات زانیوە، هەر لە كوتلەو كوتلەكاریو بەكارهێنانی بزوتنەوەكە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان دیاردەیەكی بەردەوام بووە دەستنیشانكردنی ئەندامەكانی ئەم كۆنگرەیە سەلمێنەری رەخنەكانمانە، چەند جاریكیش لەسەر ئەم گرفتانە گردەكەو خودی نەوشیراون مستەفا باش ئاگادارنو چەندین جاریش بەڵینیداوە چارەسەریان بۆ بكات، بەڵام هیچمان بەعەمەلی نەبینوە.
بۆیە بۆ رایگشتی ئاشكرای دەكەین ئەم كۆنگرەیە نەك نیشتیمانی نییە، بەڵكو مەكۆی كفری وەكو نمونەیەك وەربگرین سەلماندی دووبارە كردنەوەی هەمان ئەزمونە تاڵەكانی حزبەكانی دەسەڵاتە.. دڵنیاشبن بەم كارەتان چارەنوسی بزوتنەوەیەكتان خستەبەردەم مەترسیەكەی پاشەكشی جەماوەرەرییەوە لەپێناو بەرژەوەندی كەمینەیەكتان.
بەئیمزای:
1- ئەركان حاجی ئیبراهیم
2- محەمەد سەربەست حەمید
3- رێبوار عەزیز ساڵەح
4- مكەڕەم فەخرەدین
5- جەمیل ئیبراهیم مەحمود
6- جەلال جەعفەر مەجید
7- عەلی فوئاد عەبدولكەریم
8- هونەر عەدنان مەجید
9- هۆشمەند محەمەد نەجم
10- هەردی نەجمەدین عەزەدین
11- خالید عەبدولكەریم حەمەلاو
12- هێمن سەمەد
13- محەمەد حەبیب قادر
14- ئارام محەمەد ستار
15- هێمن زەنگەنە
16- ئیبراهیم نەجمەدین
17- محەمەد فەهاد
18- پشتیوان حوسین
19- ئەحمەد حەبیب قادر
20- سەیوان مەحمود عەباس
21- هونەر محەمەد كەریم
22- حەسەن ئەحمەد مستەفا
23- هەژار سەمەد
PUKmedia
ئارام بەختیار - كفری