
ئەركان حاجی ئیبراهیم هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە كفری بە PUKmedia ی راگەیاند: لە پێشدا وتیان دیاریكردنی ئەندامانی كۆنگرە بە هەڵبژاردنە، هەڵبژاردنێك كرا تەنها بە روكەش هەڵبژاردن بوو، بەڵام ئەوەی دەبینرێت لە سنوری ئێمە، لە كفریو گەرمیان، هەڵبژاردن كرا، بە ناو ئەوە هەڵبژاردن بوو، بەڵام لە پشت هەڵبژاردنەوە چەند كەسێك بە تەعینات رۆشتن.
وتیشی: ئەو كۆنگرەیەش تەعیناتەو تەنها خۆیان خەڵكیان بردووە.
راشیگەیاند: ئێمەش بەیاننامەیەكی ناڕەزاییمان بڵاوكردەوە لەسەر ئەو كارەی كە كردوویانە.
روونیشیكردەوە: تەنانەت لە كۆنگرەش هیچ هەڵبژاردنێكی تێدا نییە، تەنها كۆنگرەی لیژنەو چەپڵە لێدانو نمایشی قاتو چاكەتە.
جێی ئاماژەیە، ئەوەشی لە كۆنگرەكەی گۆڕان بەدیكرا، كە رێكخەری بزووتنەوەكە خۆی پێشتر هەردەم رەخنەی لە حزبەكانی تر گرتووەو، بە حزبی بنەماڵە شوبهاندونی، بەڵام لە یەكەم كۆنگرەی خۆیدا، هەردوو كوڕەكەی نەوشیروان مستەفا وەك هەڵسوڕاوی چاودێرو پاسەوانە تایبەتەكەشی بەشداریانكرد