عادل موراد، سكرتێری ئهنجومهنی ناوهندی یهكێتی نیشتمانی كوردستان به
تێپهڕبوونی ساڵێك بهسهر نهخۆشكهوتنهكهی مام جهلال سهرۆك كۆماری
عێراق دهڵێت، " ئامادە نەبوونی کاپتنی کەشتی یەکێتی لەکاتێکدایە شەپۆلە
یەک لەدوا یەکەکانی پیلانگێڕی داڕێژراو به ئاراستەی کەناری هەرێمەکەمان
دەکرێن ".
لهسهر پهیجی فهرمی خۆی لهماڵپهڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك، عادل موراد دهنوسێت، " ساڵێک لەمەوبەر هەموومان توشی ئازاری دڵ بوین بەو بەڵا گەورەیە کەزۆربەی دەزگا ڕاگەیاندنە ناوخۆی و جیهانیەکان به بایەخێکی زورەوه بڵاویان کردەوە، ئەویش نەخۆشکەوتنی فەخامەتی سەرۆک مام جەلال بوو" .
ئاماژه بهوهشدهكات كه،" ئەو کارەساتە هەموو بنەما سەرە کیەکانی حکومەتی عێراقی هەژاند، هەتا ئێستاش حکومەتی عێراقی دەناڵیێنێت بە ناهاوسەنگی لە مامەڵە کردن لەگەڵ واقعی ئامادەنەبوونی زامنی ئاشتی لە عێراقدا".
ئهمهش دهقی نوسراوهكهی عادل مورا – ه
بۆ مامی بەڕێزو خۆشەویستم مام جەلال ،خوای گەورە تۆمان بەلەش ساغی و سەلامەتی بۆ بگێریتەوە
ساڵێک لەمەوبەر هەموومان توشی ئازاری دڵ بوین بەو بەڵا گەورەیە کەزۆربەی دەزگا ڕاگەیاندنە ناوخۆی و جیهانیەکان به بایەخێکی زورەوه بڵاویان کردەوە، ئەویش نەخۆشکەوتنی فەخامەتی سەرۆک مام جەلال بوو .
ئەو کارەساتە هەموو بنەما سەرە کیەکانی حکومەتی عێراقی هەژاند، هەتا ئێستاش حکومەتی عێراقی دەناڵیێنێت بە ناهاوسەنگی لە مامەڵە کردن لەگەڵ واقعی ئامادەنەبوونی زامنی ئاشتی لە عێراقدا.
کاتێک ئەو سەرۆکە خۆشەویست و ئازیزەی وڵات توشی ئەم نەخۆشیە بوو دڵتەنگی و خەمباری باڵی بەسەر چین و توێژ و هەموو پێکهاتەکانی عێراقدا کێشا، هەروەها ئامادەنەبوونی مام جەلال بووە هۆی ترس و دڵە ڕاوکێ لای هاوڵاتیان سه بارەت بەداهاتو و هەموو ئەو وێنە جوانانەی کە مام جەلال بو ئایندە کێشابووی …….
ئەو کارەساتە ئازاری زیاتر بوو بۆ گەلی کوردمان بەگشتی و ئەندامان و کادیران و لایەنگرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەتایبەتی .
ئامادە نەبوونی کاپتنی کەشتی یەکێتی لەکاتێکدایە شەپۆلە یەک لەدوا یەکەکانی پیلانگێڕی داڕێژراو به ئاراستەی کەناری هەرێمەکەمان دەکرێن ..
بەڕێز (مام جەلال) لە ئێستادا بۆمان روون دەبێتەوە کە چەندە پێویستمان بە داناییەکانته ...
ئەی مامی خۆشەویستم .. لەکاتێکدا ئەم ووشە سادانەم دەخوێنیتەوە بزانە کە چەند دانبەخۆماندا گرتوە و بەپەرۆشەوە چاوەڕوانتین.
مامی ئازیزم تامەزرۆی بینینی زەردەخەنەکەتین کە سەر لەنوێ وەکو خۆرێک هەڵدێت بەڕووی درەوشانەوەتدا.
مامی بەڕێزم ساڵێک تێپەڕی ئێمەش چاومان بڕیوەتە ئاسۆ و به هیوای دەرکەوتنی سیمای خوشەویستان کە بەو پەڕی چست وچالاکییەوە ناسیومانی.
مامی بەڕێزم فێرت کردین کە چۆن ڕووبەڕووی ئاستەنگییەکان ببینەوە بەڵام فێرت نەکردین که چۆن خۆمان سازدەین لە ئامادەنەبونت له نیوانماندا.
مامی خۆشەویستم بگەڕێوە بۆلامان، ڕۆیشتنەکەت درێژەی کێشا چاوەروانی گەڕانەوەتین.
مامی ئازیزم لەو کاتەوەی کە بەڕێزت ڕۆیشتی زەردەخەنەکانمان لەسەر لێوان کۆچی کرد و بەگەڕانەوەت بە تەندروستیەکی باشەوە زەردەخەنەکانمان بۆ دەگێڕێنیتەوه بە پشتیوانی خودای میهرەبان .
دڵسۆزی هەمیشەیت
عادل موراد