
لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری هه‌رێمی كوردستان رايگه‌یاند: شه‌وی رابردوو 21/20-12 ئه‌میرێكی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده‌و برایه‌كیان له‌نزیك مزگه‌وتی حوسێنیه‌ی شاری سلێمانی ده‌ستگیركردوه كه له‌به‌غداو دیاله‌وه داواكراو بوون و له‌سلێمانیش هه‌وڵی ئه‌وه‌یانداوه شوێنێكی ئارام بۆ هاوه‌ڵه‌كانیان بدۆزنه‌وه تا كاری تیرۆریستی ئه‌نجامبده‌ن.
لاهور شێخ جه‌نگی وتیشی: ته‌قینه‌وه‌ی شه‌وی رابردووی شاری سلێمانی كه له‌سه‌رچنار رویدا، ته‌واوكه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و دوو بۆمبه‌یه كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا به‌دوو ئه‌فسه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قینه‌وه‌و برینداربوون، ئه‌و كاره‌ش له‌لایه‌ن گروپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌سوریاوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و هه‌ڕه‌شه‌یان كردوه له‌شاری سلێمانی و داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی هاوڕێیانن و دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌ستگیرمان كردون.
به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند: له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌سوریا 36 گه‌نجمان ده‌ستگیركردوه كه دانیان به‌وه‌داناوه له‌ریزه‌كانی به‌ره‌ی نوسره دژی په‌یه‌ده‌و كورد شه‌ڕیان كردوه‌و له‌سه‌ر ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب و كاری تیرۆریستی راهێنانی ته‌واویان پێكراوه‌و شاره‌زای باشیان له‌كاری تیرۆریستی‌دا هه‌یه، به‌ڵام 12یان له‌شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه به‌كه‌فاله‌تی دوو ملیۆن دینار جارێكی تر ئازادكراون و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ناو شه‌قام، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی تر له‌شاری سلێمانی به‌مادده‌ی تیرۆر ده‌ستگیركراون و ئازاد نه‌كراون.
وتیشی: ئه‌گه‌ر فریای دادوه‌ره‌كان نه‌كه‌وین ئه‌وا كاری خراپتریش روده‌دات، هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك نیه، بۆیه پێرێ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌مان له‌وه ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه چاره‌سه‌ری ئه‌وه بابه‌ته بكه‌ن.
له‌باره‌ی پشكنینی چه‌ند مزگه‌وت و حوجره‌یه‌كی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانیه‌وه، وتی: هێزه‌كانی ئاسایش به‌ڵگه‌نامه‌و كۆمپیتهریان گرتوه، هه‌ندێك له‌و شوێنانه‌ی وانه‌ی تێدا ده‌وترێته‌وه كراونه‌ته جێگای ره‌وانه‌كردنی گه‌نجانی هه‌رێم بۆ سوریا‌و به‌شێك له‌وانه‌شی له‌سوریاوه گه‌ڕاونه‌وه‌و ده‌ستگیركراون دانیان به‌وه‌دا ناوه.